هه‌روه‌ها چالاک بوونی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی ) له کێشه‌ی کورد.
به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یان ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ که له ٢ حه‌فته‌ی
دیداری پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی ) له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،

له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی سه‌رکردایه‌تی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی )، به‌ڕیز عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی نووسینگه‌ی پارتی ناوبراوی کرد، و له لایه‌ن به‌ریز شیه‌ل ڤه‌یڤۆگ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ناوبرا به گه‌رمی پێشوازی کرا.
له‌و دیداره دۆستانه‌دا باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کورد، ڕاپه‌ڕێنه‌کانی ئێران، وپشتیوانی لیبراڵه‌کانی ئوروپا له مه‌ڕ کێشه‌ی ڕه‌وای کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، هه‌روه‌ها چالاک بوونی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی ) له کێشه‌ی کورد.
به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یان ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ که له ٢ حه‌فته‌ی داهاتوو به ڕێوه ده‌چێت. له بواره‌دا چه‌ندین ڕاوبۆچوونی جیاوازی دوو لایه‌نه تاوتۆێ کرا،
پاشان تیشک خرایه سه‌ر دۆستایه‌تی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی ) و گشت پارته لیبراڵه‌کانی ئوروپا‌و جیهان، له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که له سه‌ر هیندێک خاڵی گرنگ باسکرا، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتن که له داهاتوودا چه‌ندین سه‌ردانی گرنگی هه‌ردوو پارتی ناوبرا بۆ زۆر کۆڕ‌و کۆنگره‌ی جیهانی پێکه‌وه به‌رێوه دبچێت.
پاش ٢ کاتژمیر کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهات.
٢ی خه‌رمانانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی . ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
www.psk2006.org