ئێران 7 گوندی کوردستان ده‌سوتێنێت
هه‌روه‌ها له‌گوندی وارشێخانی سه‌رسنور بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان سوپای پاسداران‌و هێزه‌کانی پژاک روویدا، ئێرانیش به‌درێژایی دوو شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی سنوری حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و
ئێران 7 گوندی کوردستان ده‌سوتێنێت
رووداونێت - حاجی ئۆمه‌ران
تۆپبارانکردنی تۆپخانه‌کانی سوپای ئێران بۆ سه‌ر گوند‌و ئاواییه‌کانی سنوری قه‌زای چۆمان‌و ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 100 ماڵه جوتیارو مه‌ڕدار ئاواره‌بوون‌و سنوری زیاتر له 7 گوندی قه‌زای چۆمانیش سووتاون.
هه‌روه‌ها له‌گوندی وارشێخانی سه‌رسنور بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان سوپای پاسداران‌و هێزه‌کانی پژاک روویدا، ئێرانیش به‌درێژایی دوو شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی سنوری حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی سێ گوندی ئه‌و سنوره ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتوه‌و ئاواره‌بوون.
وه‌کو خه‌ڵکی ناوچه‌که به ئاژانسی NNAیان راگه‌یاندووه ئێران هێزێکی زۆری سه‌ربازی هێناوه‌ته سنوری گونده‌کانی کۆنه‌لازان ، زێوه‌و، قیز قه‌پانی، سنوری قه‌زای خانی و زیانێکی زۆر به‌ناوچه‌که گه‌یشتووه.