شاعیری ناسراوی کورد حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران مالئاوایی له ژیان کرد
PNA- مه‌نسوور جیهانی
به‌رپرسی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: "شاعێری ناسراوی کورد حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها له زانکۆکانی ئێران، له‌وانه: زانکۆی تاران، زانکۆی عیلم و سه‌نعه‌ت (ساڵی 2001 و 2002) زانکۆی به‌هه‌شتی، زانکۆی قه‌زوین و هه‌روه‌ها له زانکۆی ئیسفه‌هان، وانه‌کانی کوردی به خوێندکارانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران گوتۆته‌وه. هه‌روه‌ها له کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تارانیش هه‌ر وانه‌ی زمانی کوردی ده‌گوته‌وه."
16-Sep-09 [14:10] رۆشنبیريی - شاعیری ناسراوی کورد حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران مالئاوایی له ژیان کرد
PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ حه‌سه‌ن سه‌لاح ناسراو به "سۆران" شاعیری ناسراوی کورد و مامۆستای وانه‌کانی کوردی له زانکۆکانی ئێران و زانکۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر، کاتژمێر 12ی نیوه‌رإۆی ئه‌مڕۆ، له ماڵی خۆی له شاری که‌ره‌ج مالئاوایی له ژیان کرد.
له‌م باره‌ویه ئه‌ندازیار جه‌ماڵه‌دین ته‌ها به‌رپرسی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، له دیدارێکی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: "کاتژمێی 10ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، خێزانی په‌یوه‌ندی پێوه گرتم و گوتی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران هه‌ندێک ناڕه‌حه‌ته، منیش پێم گوت که ئه‌گه‌ر ده‌فه‌رمووی ئێستا دێمه خزمه‌تی و ده‌یبه‌ینه دکتۆر. به‌ڵام کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ پێی راگه‌یاندم که له ئۆرژانسه‌وه هاتوون بۆ ماڵی و پێی رانه‌گه‌یشتن و ماڵئاوایی له ژیان کردووه."
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر وه‌کوو هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران، نووسه‌ر و شاعیرێکی ناوداری کورده، که له ته‌واوی به‌شه‌کانی کوردستان زۆر ناوداره و له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد و فه‌رهه‌نگ و رووناکبیری کوردی‌دا بوو. توانی خزمه‌تێکی زۆر گه‌وره به میلله‌ته‌که‌ی بکات. بۆ نموونه شه‌وی شه‌مه‌ش له رێوڕه‌سمی کۆبوونه‌وه‌ی کورده‌کانی تاران ئاماده بوو، زۆر ته‌ندروست بوو، هیچ گرفتێکی نه‌بوو، به‌ڵام وادیاره ئه‌مرإۆ به‌یانی نه‌خۆش که‌وتووه و ماڵئاوایی له ژیان کرد."
ته‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "ئێستا ئێمه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌یانین و راوه‌ستاوین تاکوو کوڕ و کچه‌کانی بێین و بڕیار بده‌ین له چ شوێنێک بینێژین، که ئه‌گه‌ر له شاری بۆکان بینێژین ئه‌وه بیبینه‌وه بۆ ئه‌وێ و ئه‌گه‌ریش له تاران بینێژین ئه‌وا ده‌بێت بیری لێ بکه‌ینه‌وه که بیبینه چ شوێنێک. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مامۆستا سۆران له گوندی ساروقامیش سه‌ر به شاری بۆکان له دایک بووه، پێم وابێت هه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وێ و له درێژه‌شدا رێوڕه‌سمێکی گه‌وره و به شکۆی له تاران بۆ ساز ده‌که‌ین."
به‌رپرسی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: "شاعێری ناسراوی کورد حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها له زانکۆکانی ئێران، له‌وانه: زانکۆی تاران، زانکۆی عیلم و سه‌نعه‌ت (ساڵی 2001 و 2002) زانکۆی به‌هه‌شتی، زانکۆی قه‌زوین و هه‌روه‌ها له زانکۆی ئیسفه‌هان، وانه‌کانی کوردی به خوێندکارانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران گوتۆته‌وه. هه‌روه‌ها له کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تارانیش هه‌ر وانه‌ی زمانی کوردی ده‌گوته‌وه."
جێی ئاماژه پێدانه رۆژی پێنجشه‌مه 16ی جوولای 2009 به ئاماده‌بوونی چه‌ندین که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری کورد، کۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" له هۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پار له کۆنفرانسی زانستی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال" که له لایه‌ن کومیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوێندکارانی کورد له هۆڵی سه‌در له کۆلێژی ئابووری زانکۆی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی تایبه‌تی قوتابیانی کورد پێشکه‌ش به حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" کرا.
ئه‌م خه‌ڵاته به‌م بۆنه‌یه‌وه بوو که "سۆران" له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام یارمه‌تی قوتابیانی کوردی داوه و له زۆربه‌ی کار و چالاکی خوێندکاری کوردی‌دا به‌شداری کردووه و له زۆربه‌ی زانکۆکانی تاران و هه‌روه‌ها زانکۆی ئیسفه‌هان و قه‌زوین و چه‌ندین زانکۆی دیکه‌ی ئێران وانه و زمانی کوردی به قوتابیانی کورد و ئێرانی گوتۆته‌وه.
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران رۆژی 23ی مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1941 له بنه‌ماڵه‌یکی فه‌یزوڵڵابه‌یگی له گوندی ساروقامیش سه‌ر به شاری بۆکان له دایکبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له بۆکان ته‌واو کردووه و له کۆلێژه‌کانی
Trinity, Sent Jorj, Dtanford له وڵاتی به‌ریتانیا زمانی ئینگلیزی خوێندووه و نزێکه‌ی 10 کتێبی سه‌باره‌ت به کورد، زمانی کوردی و شێعر و په‌خشان به چاپ گه‌یاندووه و کۆمه‌ڵێک کتێبی چاپنه‌کراویشی له پاش به جێی ماوه
2009-09-17 20:19:59
16 ساڵ و 5 مانگ و 7 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان