گیراوه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی تا ئیستا بێسه‌رو شۆێنن
چه‌ندین جار که‌س وکاری گیراوه‌کان سه‌ردانی بنکه‌کانی ئیتلاعات له ناوچه‌کانی تازه‌ئاوای سه‌لاس و جوانرۆ ۆ کرماشانیان کردوه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی شۆێنی گیراوه‌کانیان، به‌ڵام ده‌زگاکانی
گیراوه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی تا ئیستا بێسه‌رو شۆێنن
به گۆێره‌ی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نزیک له ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی پارتی سه‌ربه‌ستی، چاره نووسی ئه‌و چه‌ند لاوه‌ی که ٢ حه‌فته پێش له ناوچه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران به بێ تاوان ده‌ستگیرکراون تا ئیستا ڕوون ونادیاره،
چه‌ندین جار که‌س وکاری گیراوه‌کان سه‌ردانی بنکه‌کانی ئیتلاعات له ناوچه‌کانی تازه‌ئاوای سه‌لاس و جوانرۆ ۆ کرماشانیان کردوه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی شۆێنی گیراوه‌کانیان، به‌ڵام ده‌زگاکانی داپڵۆسێنه‌ری ڕێژیم به که‌سه‌کانیان وتووه ئێمه هیچ خه‌به‌رێکمان له‌و که‌سانه نییه، ڕێگا نه‌دان و بێ ئاگاداری له چاره‌نووسی گیراوه‌کانی شۆێنه‌واری زۆر خرابی داناوه، که‌س و کاری گیراوه‌کان له حاڵه‌تێکی زۆر ناله‌باری ده‌رونیدان و ڕۆژانه گۆێ بی‌سی چه‌ندین هه‌واڵی جۆراوجۆر ده‌بن له چاره‌نووسی گیراوه‌کانیان.
ڕێکخسته‌نه‌کانی ناوخۆی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
2009-09-16 21:02:56
16 ساڵ و 5 مانگ و 6 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان