مامۆستا سه‌لاح سۆران که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆخواز و ڕۆشنبیرێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له بنده‌سته‌که‌مان بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناوبراو خاوه‌نی سه‌دان بابه‌ت و هه‌ڵبه‌ستیی نه‌ته‌وه‌ییه، که له سه‌ره‌تای هه‌ر نووسینێکیدا به ناوی ( کوردستانی گه‌وره)وه
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا س ح سۆران و کوردستانیان ده‌کات.

سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا س ح سۆران و کوردستانیان ده‌کات.
کوردستانیانی خۆشه‌ویست، که‌س و کار‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستای نه‌ته‌وه‌ییمان مامۆستا سه‌لاح سۆران،
زۆر به داخه‌وه ئه‌مرۆ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان مامۆستا سه‌لاح سۆران م پێگه‌یشت، ئه‌و هه‌واڵه بۆ من و گشت سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مامۆستا سه‌لاح سۆران که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆخواز و ڕۆشنبیرێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له بنده‌سته‌که‌مان بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناوبراو خاوه‌نی سه‌دان بابه‌ت و هه‌ڵبه‌ستیی نه‌ته‌وه‌ییه، که له سه‌ره‌تای هه‌ر نووسینێکیدا به ناوی ( کوردستانی گه‌وره)وه ده‌ستی پێده‌کرد، ئه‌و ئه‌ده‌بیاته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی مامۆستا سۆران وخۆڕاگری ونه‌ترسی له پایته‌ختی وڵاتێکی داگیرکه‌ردا بۆ هه‌موومان جێگای شانازی و ڕێز لێنانه.
به ناوی خۆم و گشت هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گشت کوردستانیان و که‌س و کار‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ریزی مامۆستا سه‌لاح سۆران ده‌که‌م، و هیوای سه‌بوریان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆحی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که ئاوات و ئاره‌زووی مامۆستا سه‌لاح سۆران و ده‌یان ملۆێن ڕؤله‌ی ئه‌م وڵاته داگیرکراوه‌یه.
عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢٥ ی خه‌رمانانی ٢٧٠ ٥ ی کوردی.