عارف باوه‌جانى له ساڵى 1973 له ناوچه‌ى باوه‌جانى سه‌ر به پارێزگاى کرماشان له‌دايک بووه، له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاواره‌ی ئێراق بووه،
میوانی تازه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌مان کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه.
خۆێنه‌ران و میوانانی به‌ڕیز و به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ه، کاک عارف که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاوی کوردستانیه‌و بۆ زۆربه‌ی خۆێنه‌ران و ئه‌ونیدارانی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان ناسراوه، به کورتی پێناسه‌یه‌کی ناوبراوتان ئاراسته ده‌که‌ین. چاوه‌روانی پرسیاره‌کانی ئیوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌ین.
*به‌کورتى عارف باوه‌جانى کێيه .
عارف باوه‌جانى له ساڵى 1973 له ناوچه‌ى باوه‌جانى سه‌ر به پارێزگاى کرماشان له‌دايک بووه، له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاواره‌ی ئێراق بووه، له ساڵه‌کانی 1988 تا 1991 وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌چێته ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌ساڵی 1997 له رێگاى کۆميسارياى به‌رزى په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر له ولآتى نۆ‌رویژ نيشته‌جێ بووه. به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ گه‌له‌که بنده‌سته‌که‌ی ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ تێکه‌ڵ کردوه به سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه، له‌و بواره‌دا سه‌رنجی زۆر لایه‌نی سیاسی و مه‌ده‌نی نۆرویژی بۆ سه‌ر دۆزی کورد ڕاکێشاوه، کاره به‌رچاوه‌کانی ناوبراو بۆ زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له وڵاتی نۆ‌رویژ دیاره، کاک عارف ته‌واوی ته‌مه‌نی ئاواره‌یی ته‌رخان کردوه بۆ خزمه‌ت به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی، ناوبراو که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوه له بواری خزمه‌ت به په‌نابه‌رانی کورد ، ناوبراو پێوه‌ندییه‌کی باشی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ناسراوی وتێکه‌ڵاوێکی زۆری له نێۆ په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌ت زانانی ئوروپای وئه‌مریکایی ونه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی جیهان هه‌یه،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ١٧/ ٢/ ٢٠ ٠ ٦ که هزر و پرۆژه‌که‌ی له لایه‌ن کاک عارف بووه دامه‌زراوه، ناوبراو سه‌رۆکی گشتی ئه‌م پارته‌یه.
چاوه‌ڕوانی پرسیاره‌کانتان ده‌که‌ین، بۆ به‌شداریکردن وناردنی پرسیار بۆ کاک عارف تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌که‌مان بکه‌ن،
www.serbexo.com Email :
[email protected] ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.