ببنه ڕۆژی ئاشتی وته‌بایی وبرایه‌تی له نێۆ خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان، وه‌ک له گشت یاساکانی ئیسلام و ئاینه‌کانی دیکه‌دا هاتووه، که خۆشه‌ویستی بۆ خاک وڵات یه‌کێکه له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئه‌و ئاینان
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان لی پیرۆزبێت، کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان !

موسڵمانانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان !
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین.
وێرای ئاراسته‌کردنی پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان، هیواخوازین که جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و سه‌رجه‌م جه‌ژنه ئاینیه جیاوازه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، ببنه ڕۆژی ئاشتی وته‌بایی وبرایه‌تی له نێۆ خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان، وه‌ک له گشت یاساکانی ئیسلام و ئاینه‌کانی دیکه‌دا هاتووه، که خۆشه‌ویستی بۆ خاک وڵات یه‌کێکه له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئه‌و ئاینانه، ئێمه‌ش هیوادارین که جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان کاریگه‌ر بێت له دروست کردنی ڕۆحێکی یه‌کگرتووی وبرایانه وهاوکاتیش هانده‌ر بێت بۆ ڕزگار کردنی خاک و نیشتمانمان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : وه‌ک پارتی گشت چین و تۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ئه‌رکی نیشتمانی خۆی ده‌زانێت که ڕێز له فره ئاینی و فره کلتوری خه‌ڵکی کوردستان بگرێت.
هیوادارین به‌هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان خێر وخۆشی وئارامی بکه‌وێته‌وه نێۆ خه‌ڵکی کوردستان، و خاکی داگیرکراومان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران ڕزگاری بێت.
دووباره جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان لێ پیرۆز بێت.
کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
يه‌کشه‌ممه ٢٨ ی خه‌رمانانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. به‌رامبه‌ر به ١٨/٩/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی.