یه‌کێک له‌و پرسه گرنگانه‌ی که له‌و کۆبوونه‌وه باسی له‌سه‌رکرا، پرسی کۆنگره‌ی یه‌که‌م و کاره‌کانی کۆنگره بوو. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره بۆ ئه‌ندامان باسکرا،
به مه‌به‌ستی نزیکبوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌م، سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بۆ هیندێک له به‌رپرسان و ڕاوێژکارانی پسک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکهێنا.

له ڕۆژی ١ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به ٢٣/٩/٢٠ ٠ ٩، کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی هندێک خاڵی گرنگ له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م به‌سرا، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وێرای به‌شداری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، به‌ده‌یان ئه‌ندام وبه‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان و سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تێیدا به‌شدار بوون.
که به شێوه‌ی خواره‌وه کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تا به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆبوونه‌وه‌که کرایه‌وه، له پاش سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وکه دیاری‌کرا. پاشان به‌ڕێز کاک عارف بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌ک له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مرؤی کوردستان،و کار‌و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وتارێکی پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد، به دوای ئه‌ودا بۆچوون و پێشنیاری زۆربه‌ی به‌شدار بووان له‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانی پسک بۆ داهاتوو هاته ئاراوه و به گشتی شرۆڤه‌یان له سه‌رکرا.
یه‌کێک له‌و پرسه گرنگانه‌ی که له‌و کۆبوونه‌وه باسی له‌سه‌رکرا، پرسی کۆنگره‌ی یه‌که‌م و کاره‌کانی کۆنگره بوو. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره بۆ ئه‌ندامان باسکرا، به پێی بڕیاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌شداربووان کاتی به‌ستنی پلۆنۆمی پێش کۆنگره‌ش دیاری‌کرا. به‌شدارانی کۆبوونه‌وه داوایان له سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی کرد، که تا ڕۆژی پلۆنیۆم، کاندیداکانی سه‌رکردایه‌تی داهاتوو ئاماده بکرێن و له پلۆنیۆمی پێش کۆنگره له سه‌ریان شرۆڤه بکرێت، پاش زیاد له ٤ کاتژمێر باس و لێدوانی گرنگ له سه‌ر شێوه‌ی کاری کۆنگره‌و بانگهێشتنی لایه‌نه کوردییه‌کان و جیهانییه‌کان، به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org ,
[email protected] ٢ ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی.