پیرۆزبایی نامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ پارتی لیبراڵدیمۆکراتی ئه‌ڵمانیا، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه مێژوویه‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵدا.
هاوکات چاوه‌ڕوانی پشتیوانی زیاتر له ئێوه‌ی دۆستمان ده‌که‌ین، که له ئاست سیاسه‌تی یه‌کێتی ئوروپادا ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له یاد نه‌که‌ن، و به‌رامبه به زوڵم و زۆره‌کانی ئێران له‌سه‌ر گه‌لی کورد بێهه‌ڵویست نه‌بن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان KURDISTAN INDEPENDET PARTY
Verbindungskomitee der Unabhängigkeitspartei Kurdistan in Europa
27.09.2009 Germany.
پیرۆزبایی نامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ پارتی لیبراڵدیمۆکراتی ئه‌ڵمانیا، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه مێژوویه‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵدا.
به‌ڕێز گۆێدۆ ڤێسته‌ڤێله.
به ناوی سکرتێری گشتی وگشت هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمتان به بۆنه‌ی به ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه لێده‌که‌ین، ئێمه خۆشحاڵین که پارتی دۆست و هاولیبراڵمان ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی به ده‌ستهێناوه. هیواخوازین که ڕۆڵی به‌رچاوتان هه‌بێت له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان له ئاست وڵاتی ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتی ئوروپادا.
ئێمه‌ی کورد به هیوای ئه‌وه‌ین که ئێوه له پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌و بنده‌سته‌کانی جیهان، به تایبه‌ت له دۆزی ڕه‌وای گه‌لکی بنده‌ستی کورد پشتیوانمان بن.
ئێمه وه‌ک پارتێکی لیبراڵی کوردستانی بنده‌ستی ئێران، بڕوامان به خه‌بات له پێناو پاراستنی مافه‌کانی ڕامیاری و سه‌ربه‌ستیی هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌م جیهانه هه‌یه، و هاوکات چاوه‌ڕوانی پشتیوانی زیاتر له ئێوه‌ی دۆستمان ده‌که‌ین، که له ئاست سیاسه‌تی یه‌کێتی ئوروپادا ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له یاد نه‌که‌ن، و به‌رامبه به زوڵم و زۆره‌کانی ئێران له‌سه‌ر گه‌لی کورد بێهه‌ڵویست نه‌بن.
له کۆتاییدا خوازیاری گه‌رم وگوری پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولایه‌نین، به‌و هیوایه که پێکه‌وه بتوانین هزری ئازادی و لیبراڵییه‌ت له نێو گه‌لی ئه‌ڵمانیا و گه‌لی کورد جێبکه‌ینه‌وه.
هه‌ر شاد و سه‌رفرازبن، ڕێزی دووباره‌مان
ئیبراهیم جاف
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کانی ئوروپای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2009-09-13 21:46:24
16 ساڵ و 5 مانگ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان