له هه‌موو قووزبنێکی ئه‌م جیهانه هه‌ر کاتێک دوای ١٠ ساڵ له پرۆژه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاڵ وگۆری پێدا بێنن، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له‌وه‌تی هه‌ین له یه‌ک دادهبرێین و دژی یه‌ک دهخۆێنین، قه‌ت نه‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بیرێکی لێبکه‌ینه‌وه.
چاوپێکه‌وتنی گۆڤاری نێوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

له‌دوو مانگ زیاتره ره‌وشی سیاسیی ئێران بهتهنگژهو قه‌یرانێکی کوشنده‌دا تێده‌په‌ڕێت و تادێت ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌دژی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کڵپه ده‌سێنێت، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ئێوه چۆن ده‌ڕواننه دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ره‌وشی سیاسیی ئێران?، چاوه‌ڕێی چیده‌که‌ن له‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زاییه‌ی تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌ئێران?.
وڵام له لایه‌ن عارف: ئه‌وه ده‌بینن که که‌م که‌م کپ ده‌بێته‌وه و ئێمه پێمان وایه ئه‌و ناڕه‌زایانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به ته‌واوی کۆتای‌یان پێدێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و ناوه‌ڕۆکی خۆپێشان و ناڕه‌زاییه‌کان ڕوونه، ته‌نیا مه‌به‌ست له پشتیوانی کردنه له موسه‌وی و که‌ڕوبی، نه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێین که ئامانجی خۆپێشاندانه‌کان ڕوخانی ڕیژیم بێت، ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک که‌روبی و موسه‌وی که سه‌رپه‌ره‌ستی ئهوخۆپێشاندانهیان ده‌کر که‌سانێکن له ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر دڵسۆزن بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیه هه‌ر له ئهوهڵێشهوه ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێمان وابووه که نابێت چاوه‌ڕوانییه‌کی جیاوازی لێبکرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین ناڕه‌زایی دژی نادروستی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن زۆرتر تاران وشاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی گرتۆته‌وه، وه‌ک خۆت سستی ناڕه‌زایی وخۆپیشاندان له‌شاره کوردییه‌کان بۆچی هۆکارێکی سیاسیی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه?، ئایا ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئۆپۆزیسیۆنی کورد له‌ئێران له‌په‌ڕاوێزی رووداوه‌کاندایه?.
وڵام له لایه‌ن عارف: هۆکاره‌که‌ی ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌و خۆپێشاندانه په‌یامێکی دڵخۆشکه‌ری بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست پێ نییه، ئه‌وه ته‌نیا ئاکامی کێشه‌ی نێوان ئاخونده‌کانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ڕێژیم نه‌ک بۆ گۆڕانکارێتی له ڕێژیم، له هیدنێک له شاره‌کانیش خه‌ڵکی کوردستان به‌شداریان هه‌بووه به‌ڵام زۆر به که‌می، هۆکاره‌که‌شی هه‌ر ئه‌وه بوو که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، ئه‌و تاک و که‌سایه‌تییه کوردانه‌ی که له تاران و شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شدارییان له‌و خۆپێشاندانه هه‌بووه، یه‌ک یه‌ک ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانیان ده‌که‌ن و به ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار له به‌ینیان ده‌ده‌ن، ئایا موسه‌وی یا که‌ڕوبی ده‌توانی هیچکام له‌و کوردانه ڕزگاربکات، وڵامه‌که‌ی ڕوونه که بێگومان نا، کهوابیت هاندانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌شداری له کێشه‌ی نێوان ئاخوندان به‌رژه‌وه‌ندییه‌که‌ی له چی دایه، که زۆر زۆر به‌داخه‌وه له کۆی گشتی ئه‌و خۆپێشاندانانه له شاره‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ١٣ کورد که زۆربه‌یان خۆێندکارو سه‌رمایه‌یی دواڕۆژی گه‌ل بوون شه‌هید کران.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ته‌نیا پارتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووین که داوامان له خه‌ڵکی کورد کرد له‌و خۆپێشاندانه به‌شداری نه‌که‌ن، داواکهشمان زۆر به باش پێشوازی لێکراو به هه‌ڵویستێکی دروست هه‌ڵسه‌نگێندرا، هیوادارم له ڕووداوێکی به‌و شێوه لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی زۆر به وریاییه‌وه له‌سه‌ری لێدوان بده‌ن، ومیدیاوڕاگهیاندنیان نه‌که‌نه هۆکاری هاندانی خه‌ڵک وئاسانکاری بۆ لایه‌نێکی ناڕازی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی نه‌که‌ن، چوون هه‌موو لایه‌ن وجهناحهکانی ڕێژیم له ئاست داواکانی گه‌لی کورده‌وه بۆ خۆیان هه‌ر یه‌که‌و ئه‌حمه‌دی نژادێکن.
ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ستی پێده‌کرێت له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌غیابی هێزه چه‌پ و دیموکرات ونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هێزه راست وئاینییه‌کان له‌بره‌ودان له‌چه‌شنی ئیخوان، تۆ پێتوایه گه‌شه‌کردنی ره‌وته ئاینیی ومهزههبییهکان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه یاخود بۆ بنبه‌ستی هێزه سیاسییه کوردییه عه‌لمانییه‌کان?.
وڵام له لایه‌ن عارف: نه‌ک هه‌ر له کوردستان بگره له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که وڵاتی ئیسلامین ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه په‌ره‌یان سه‌ندووه، که زۆربه‌شیان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه به مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌کانی خۆیان داڵده ده‌درێن، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له‌و بواره‌دا جێ نه‌ماوه، چوون مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ڕێژیم هه‌میشه تێکدانی ئاسایشی ناوچه‌کانی کوردستانه وبه تایه‌بت له باشوری کوردستان به‌ڵگه‌و ئه‌زموونی زۆر هه‌یه که ئاماژه به خرابکارییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه ده‌که‌ن. یا ئێراق ولوبنان وزۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ناوچه‌که به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کار‌و باریان ده‌ناڵێنن. ئه‌وه‌ش ڕاسته که دووری هێزه سیاسیه‌کان به شێوه‌یه‌ک ته‌ئسیری هه‌بووه، به‌ڵام گرنگتر مه‌به‌ست و پلانه‌کانی ڕێژیمه.
ئه‌وه‌نده‌ی تێبینیمان کردبێ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵات یه‌کێکه لهپهڕاوێزترین هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئێران، ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی که شه‌ش ساڵ زیاتره وه‌ک پڕۆژه ته‌رح ده‌کرێت نه‌ک هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه به‌ڵکو خودی هێزه‌کان به‌رده‌وام دابه‌شده‌بن و ریزه‌کانیان له‌یه‌ک ده‌ترازێن. ده‌مه‌وێ بپرسم هۆکاری ئه‌م لاوازییه چییه‌و ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هێزی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه ته‌قلیدیانه بۆشاییه پڕ بکه‌نه‌وه?.
وڵام له لایه‌ن عارف: ده‌کرێ بڵێم به داخه‌وه که لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له یه‌کتری زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بینرێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی هێزی کوردی له‌گه‌ڵ هێزی غه‌یره کوردی زۆر به خێرایی به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌موو ئه‌و حیزبه کوردییانه‌ی ڕۆژهه‌لات باس له دروست بوونی به‌ره یا پێکه‌وه کاری هاوبه‌شکردن ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌سیان هه‌نگاوی دڵسۆزانه‌ی بۆ هه‌ڵناگرن، هه‌ر لایه‌نێک به‌مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی خۆی بانگهێشتنێک بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌ڵام که مه‌به‌سته‌که‌ی سه‌ری نه‌گرت ئیدی مه‌سه‌له‌ک کپ ده‌بێته‌وه، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردن، ئه‌م حیزب خۆی له‌و حیزب پێگرنگتره و شه‌رت وشرووتی هه‌یه له‌گه‌ڵیا ئه‌گه‌ر کاری له‌گه‌ڵ بکات، ئیدی مه‌سه‌له‌ی گرنگ که مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خراوه‌ته که‌ناره‌وه.
له هه‌موو قووزبنێکی ئه‌م جیهانه هه‌ر کاتێک دوای ١٠ ساڵ له پرۆژه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاڵ وگۆری پێدا بێنن، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له‌وه‌تی هه‌ین له یه‌ک دادهبرێین و دژی یه‌ک دهخۆێنین، قه‌ت نه‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بیرێکی لێبکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر پێمان وایه له‌م ناکۆکی و لێکدورییه سه‌رکه‌وتوو بووین با هه‌ر درێژه‌ی پێبده‌ین، و ئه‌گه‌ر پێمان وایه هه‌میشه به ده‌ستییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بووین با ئیدی واز له‌وه‌بێنین، هه‌وڵی لێک نزیکایه‌تی و پێکه‌وه کارکردن له پێناوه وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ر بده‌ین.
باس له‌وه ده‌کرێت هۆکاری شکستی به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات پابه‌نده به‌خۆ گرێدان به‌سیاسه‌تی پارتی ویه‌کێتی، ئایا تاچه‌نده سیاسه‌تی پارتی ویه‌کێتی له پێگه‌ی هێزه سیاسییه کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی داوه? ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هێزه‌کانی تریش وه‌ک پژاک بچنه جه‌رگه‌ی خه‌بات وململانێی راسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ ئێران?.
وڵام له لایه‌ن عارف: من ئه‌وه به خۆگرێدان به هیچ حیزبێکی باشووره‌وه نازانم به‌شکۆ ئه‌وه هه‌ل و مه‌رجێکی داسه‌پاوی باشوری کوردستان وای ده‌خواست که کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌و شێوه بمێننه‌وه، چوونه‌وه ناوخۆی وڵاتیش به چی شێوه‌یه‌ک وچۆن ئه‌مه باس وخواستی زۆری ده‌وێ، ئایا کورد به کهڵهشینکۆف ده‌توانی به‌رامبه‌ر به‌و هێزه گه‌وره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌ستێ، که زۆربه‌ی سه‌رمایه‌یی ئێران بۆ چه‌ک خه‌رج ده‌کات، ناسناوی یه‌کێک له وڵاتانی خاوه‌ن چه‌کی مه‌ترسیداری هه‌یه له ئاست جیهاندا، ئایا به شه‌هید دانی ڕۆڵه‌کانمان هه‌روا به ئاسانی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان بکات? که به داخه‌وه له‌و ماوه چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی هیندیک له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوخۆی وڵات شه‌هیدکران، که زۆر به داخم بۆ ئه‌و ڕۆڵه نیشتمان پهروهرهانهو، سه‌ره‌خۆشی له که‌س و کاری شه‌هیده‌کان و پارته‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیش ده‌که‌م، بۆ مه‌سه‌له‌ی ناردنه‌وه‌ی هیزیش بۆ ناوخۆی وڵات پێوسته باش به‌رنامه‌ی بۆ دارێژریت،و له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه بیرکه‌ینه‌وه، که ئایا دروسته هه‌ر حیزبه‌و به جیا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆی بنێرێته‌وه ناوخۆی وڵات، ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌شکرێکی هاوبه‌ش دروست بکرێت، ئه‌مانه هه‌موو باسن و ده‌بێت زۆر ژیرانه بیری لێبکه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری به‌و شێوه بده‌ین.
ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره بکه‌م بێجگه له‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵات که‌مترین کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێران، له‌هه‌مان کاتدا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش تارادده‌یه‌ک لاواز‌و شیرازه بچڕاوه، به‌بۆچوونی ئێوه هۆکاری لاوازیی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵات لهسهرنجڕاکێشانی دنیا بۆ لای دۆزه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌نده لاوازه به‌به‌راوورد به‌کوردی باکوور‌و باشوور?.
وڵام له لایه‌ن عارف: ناکرێت بڵێین هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێچیان نه‌کردوه، ئه‌وه ده‌بێته بێ ئینسافی، به‌ڵام به گشتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کوردی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک پێویست نه‌ناسراوه، ئه‌ویش چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه. نموونه کورده‌کانی باکور به هۆی مه‌سه‌له‌ی داواکاری تورکیا بۆ به ئه‌ندامبوون له یه‌کێتی ئوروپا، و مه‌سه‌له‌ی گیرانی به‌ریز ئۆجه‌لان و نزیکایه‌تی تورکیا له ئوروپا، بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی کوردی باکور زیاتر بناسرێت، کورده‌کانی باشوریش به هۆی کاره‌سات وئهنفالهکان و مه‌سله‌ی ملهوری پێشووی سه‌دام زۆر به‌رچاو بووه له میدیاکان، به‌ڵام ئێران له جیهان زیاتر به‌وه ناسراوه که پێشێلکاری مافی مرۆڤه‌و خاوه‌نی چه‌ک و وێرانێۆمه، نه‌ک به مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی کورده‌وه ناسراو بێت، زۆربه که‌می کێشه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ناوه‌نده‌کانی جیهانی باسی لێوه ده‌کرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مێژووی سیاسی و خه‌باتی کورد له ناوچه‌که زۆر به‌رچاوه، به‌ڵام له ئێران‌دا بێجگه له کورد چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی دیکه هه‌ن، ئه‌وه‌ش وای کردوه که کورد له ئێران‌دا دووه‌مین نه‌ته‌وه‌یی به‌رچاو نییه. له وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک تورکیا وئێراق وسوریا دووه‌مین نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاتانه کورده.
کیشه‌یه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که تا ئیستا هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه ڕێکخراوێکی هاوبه‌ش دروست بکه‌ن، جا ناوی به‌ره بێت یا کۆنگره بێت که بتوانن به یه‌کێتی و یه‌کده‌نگی کێشه‌کانی کوردی بنده‌ستی ئێران بگه‌یه‌نێته ئاستی جیهانه‌وه، هه‌ر حیزبه‌و به جیا کاری خۆی ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتانی جیهانی زۆر جێگای بایخ نییه، ئه‌گه‌ر کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان پێک بێت بۆ کاری دیپلوماتی، ئه‌وا گرنگی و بایخی زۆری پێده‌درێت و کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له پێش خستنی دۆزی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ئاست جیهاندا، بۆیه ده‌کرێت له ڕێگه‌ی ئه‌م دیمانه‌وه ئه‌و داوا له گشت لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌م، که بایه‌خ به‌و خاڵه بده‌ن و با له بیری دروستکرنی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش بین بۆ کاری نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان چ جیاوازییه‌کی ئایدۆلۆژیی و فیکریی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتییه سیاسییه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان?، ئایا پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان رێگه‌یه‌کی جیاوازی خه‌باتی له‌رێگه‌ی پارته رامیارییه‌کانی تری کوردستانی ئێران هه‌یه?.
وڵام له لایه‌ن عارف: هه‌موو پارته‌کانی کوردستان و به ئێمه‌شه‌وه خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان واته گه‌لی کورد له بنده‌ستی ئێران، به‌ڵام شێوه‌ی خه‌باته‌کان و ئایدلۆژیاکان جیاوازن، جیاوازی ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌کرێت بڵێین ئێمه ته‌نیا حیزبێکی کوردین له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ڕاسته‌وه خۆ باس له خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ین، نه‌ک له ئاستی سه‌ربه‌خۆیی خوارتر بێت، حیزبی دیکه هه‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که خۆیان به حیزبی سه‌ربه‌خۆخواز ده‌زانن، به‌ڵام له کۆڕوکۆبونه‌وه‌کان زیاتر باس له ئێرانێکی فیدراڵی ده‌که‌ن، ئێمه ڕێز له بیروبۆچوونیان ده‌گرین و هاوکات هیواش ده‌خوازین توانایی خۆیان بۆ بڵاوکرده‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بێت و واز له ئێرانێکی فیدراڵ بێنن، که هه‌رگیز نایبینین ئێرانێکی فیدراڵ له نێۆ ئه‌و ٥ نه‌ته‌وه سه‌ره‌کییه پێک بێت، چوون هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن و خۆیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده ده‌که‌ن که له پاش نه‌مانی ڕێژیمی ئیستا، به‌ڵام لایه‌نه کوردییه‌کان ته‌نیا لایه‌نێکن که ڕۆژانه باس له یه‌کێتی خاکی ئێران ده‌که‌ن، دیاره ئه‌م شێوه خه‌باتانه لای زۆربه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به تاکتیک ناوده‌برێت، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه تاکتیکه ئه‌ی بۆ له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و فێرگهکانیانهوه خه‌ڵک و پێشمه‌رگه پێ ناگه‌یه‌نن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، بۆ باش باش زانیاریان له سه‌ر ئێرانێکی فیدراڵ پێده‌ده‌ن، بۆ وا په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن که ئێران به خاک و نیشتمانی خۆاین بزانن سۆزیان بۆی هه‌بێت، بۆ هه‌وڵناده‌ن مێشک و هزریان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌قویت بکه‌ن، و هه‌رجۆره خه‌باتێکی ئه‌م سه‌رده‌مه به مه‌جبوری وکاتی پێبناسینن، نه‌خشه‌و مێژووی کوردستانیان بۆ بکه‌ن به وانه و ڕۆژانه پێیان بڵێنه‌وه.
جیاوازیه‌کی دیکه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئێمه حیزبێکی لیبراڵ دیمۆکراتین و زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سوسیالیست و کۆمۆنیست و مه‌زهه‌بین. هه‌روه‌ها پارتێکین که له نه‌وه‌ی نۆێ و هێزی لاوان دروست بووین، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوبیرانمان که‌سانی لاون، و به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه خه‌بات ده‌که‌ین و له‌و ماوه کورته‌ش شۆین ده‌ستی خه‌باتمان له ئاست جیهانی ده‌ره‌وه باش جێی خۆی کردوه‌ته‌وه، له داهاتوودا زۆر شتی گرنگ ده‌بیسرێت که له لایه‌ن ئێمه‌وه کاری بۆ کراوه.
له ناوخۆی وڵاتیش خه‌ڵکانێک زۆر زۆرمان له ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵات ڕێکخستووه، پێوه‌ندییه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌مان له ناوخۆی وڵات هه‌یه، به کورتی خۆشحاڵین که له‌و ماوه کورته‌دا توانیومانه بگه‌یه‌نه ئه‌م ئاسته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستی شوعارو ستراتیژی خه‌باتمان.
----------------------------------------------------------------------
له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌توانی سه‌رجه‌می گۆڤاره‌که به پ‌د‌ف بکه‌یته‌وه ، که دیدار‌و چاوپێکه‌ونی له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه‌ی کوردستانی تێدایه. دیداره‌که‌ی کاک عارف له لاپه‌ره‌ی ١٩ تا ٢٣ دایه