پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک ئه‌رک وبه‌رپرسایه‌تی له ئاست ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌ی، به‌په‌له زۆربه‌ی ناوه‌نده کانی جیهانی له‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها داوا له گشت پارت وڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی ده‌که‌ین،
با له ئاست پلانی تایبه‌تی ڕێژیم بۆ سه‌ر به‌ندکراوه‌کانی کورد له سنه و هه‌وڵی به‌په‌له له سێداره‌دانیان بێده‌نگ نه‌بین.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو.
پلان و کوشتن و ترس و تۆقاندنی گه‌له‌که‌مان له لایه‌ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ڕۆژانه به‌رده‌وامه و په‌ره ده‌ستێنێت.
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش به‌شی دادوه‌ریی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ دادگوسته‌ریی پارێزگای سنه، داوای به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی له سێداره‌دانی به‌ندکراوانی سیاسیی کوردی له‌و پارێزگایه کردوه، ناوبراو داوای کردوه که بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هه‌موو به‌ندییه‌کان که حوکم دراون له سێداره بدرێن. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه و هه‌واڵ و زانیارییانه که بڵاوده‌کرێنه‌وه، له پاش ئه‌و داواکارییه‌ی ناوبراو، به‌ندکراوه کورده‌کانی به‌ندیخانه‌ی سنه تاک تاک ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شۆێنی نادیار، که بێگومان گوازتنه‌وه‌یان ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی له سێداره‌دانیانه. بڕیاری به په‌له‌ی له به‌یندانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به بیانووی جۆراوجۆر پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه، پلانی ئه‌م جاره‌ی ڕێژیم بۆ به‌ندییه‌کانی پارێزگای سنه،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کێشه‌کانی نێوان ئاخونده‌کان، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا و به مه‌به‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه له جه‌ناحی نه‌یاری خۆیان، وه‌ک هه‌میشه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کاته ئامانجه تایبه‌تییه‌کانیان، عه‌لی ئه‌کبه‌ر گه‌ڕوسی که سه‌رۆکی دادگوسته‌ری پارێزگایی سنه‌یه، ئه‌ویش له نامه‌یه‌کدا بۆ خامنه‌یی داوای ڕه‌زامه‌ندی ناوبراوی بۆ په‌له‌کردن له سێداره‌دانی به‌ندییه کوردستانییه‌کان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک ئه‌رک وبه‌رپرسایه‌تی له ئاست ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌ی، به‌په‌له زۆربه‌ی ناوه‌نده کانی جیهانی له‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها داوا له گشت پارت وڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی ده‌که‌ین، که‌له ئاست ئه‌م پلانه بێده‌نگ نه‌بن، با هه‌موو پێکه‌وه له ده‌ره‌وه وناوخۆی وڵات چالاکی سیاسی ومه‌ده‌نی به دژی ئه‌و پلانانه به ڕێکبخه‌ین.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پیویستی ده‌زانین ئه‌وه‌ش به بیری گه‌له بنده‌سته‌که‌مان و زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانیه‌کان بهێنینه‌وه، که ئه‌م کاره‌ساته‌و سه‌دان کاره‌سات وڕووداوی پێشوومان و داهاتووشمان بۆمان ده‌سه‌لمێنێت، که مرۆڤه به ناو ئینسان دۆسته‌کان و ڕاگه‌یاندنه فارسی زمانه‌کانی به ناو نه‌یاری رێژیم، چه‌نده وچۆن له ئاست ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان بێده‌نگن، به‌تایبه‌ت ئه‌م کاره‌ساته ده‌بوو بکرێته خاڵی سه‌ره‌کی نه‌یارانی ڕێژیم، به‌ڵام میدیاکانیانی فارسی زمانی ئه‌و حیزبانه‌ی که یه‌کێتی خاکی ئێران ده‌پارێزن خۆیان له‌م ئاسته بێخه‌به‌ر کردوه، که چی ڕۆژانه میدیاکانی لایه‌نه کوردستانییه‌کان پره له هه‌واڵی سه‌یر و سه‌مه‌ره له تاران و شاره‌کانی ئێران، لێره‌دا پێویسته به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و چیدیکه ئێمه‌ی کوردیش ئه‌وه‌نده خۆمان به کێشه‌کانی تارانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌که‌ین.
با ئێش و ئازاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین به خاڵی سه‌ره‌کی کارمان، خۆمان نه‌که‌ین به شه‌ریکی خه‌ڵکانێک که له درێژایی مێژوودا خاک و زێد و زمان و فه‌رهه‌نگیان لێداگیرکردووین، به هیچ جۆرێک دان به مافه‌کانی ئێمه‌ی کورددا نانێن.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی گه‌له‌که‌مان،له پێناو کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌ستیدا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ١٣ ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی
www.psk2006.org