هه‌روه‌ک پێشتر له ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ندین نامه‌ی تایبه‌تی و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاگاداری و داواکاری، بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پرینسیپی کاری خۆی، بڕیاری داوه بۆ زۆر خاڵی گرنگ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆشه‌ویست و وڵاتداگیرکراوی کوردستان بکات
ئاگادارییه‌ک له کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ڕای گشتیی کوردستانیان.
بڵاوکراوه‌ی ژماره ١٤ پێوه‌ندیدار به کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه.
هه‌موو کوردستانیانی خۆشه‌ویست له کوردستان وجیهان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که پارتیمان، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مانگی داهاتوو واته مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی ونۆڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩ زاینی، کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ده‌به‌ستێیت. هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژپێش ده‌ست به کاربوونی کۆنگره‌که‌مان، پلۆنۆمی گشتی به به‌شداری ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی سه‌رکردایه‌تی وبه‌رپرسانی پارتی سه‌ربه‌ستیی له وڵاتان وڕێکخراوه‌کان ده‌به‌سرێت، له‌و پلۆنۆیمه‌دا ورده‌کارییه کانی کۆنگره تاوتۆی ده‌کرێت، هه‌ر له‌و پلۆنومه‌شد‌ا ئه‌ندامانی کاندید بۆ سه‌رکردایه‌تی داهاتوو خۆیان ده‌ناسێنن و له‌سه‌ر کاندیداکانیش باسده‌کرێت. هه‌روه‌ک پێشتر له ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ندین نامه‌ی تایبه‌تی و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاگاداری و داواکاری، بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پرینسیپی کاری خۆی، بڕیاری داوه بۆ زۆر خاڵی گرنگ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆشه‌ویست و وڵاتداگیرکراوی کوردستان بکات.
له ڕێگه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌وه وێرای به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌ممان، هاوکات داوا له گشت کوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ر جۆره بۆچوون و پێشنیارێکیان بۆ کۆنگره‌که‌مان هه‌یه، که خزمه‌ت به به پێشخستنی ڕه‌وتی سیاسی وکولتوری کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌کات بۆمان بنێرن، ئێمه به خۆشحاڵییه‌وه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرین.
ئێمه هه‌وڵمانداوه که بانگهێشتن بنێرین بۆ به‌شی هه‌ره‌زۆری حیزب ولایه‌ن و که‌سایه‌تییه کوردستانیه‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزب ولایه‌نێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگی کوردستانی، یا هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی بانگهێشتننامه‌ی تایبه‌تی پێنه‌گه‌یشتووه، تکایه به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه تا باننگهێشتننامه‌که بنێرنینه خزمه‌تتان.
[email protected]چاوه‌ڕوانی پێشنیار و بۆچوونه‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌که‌ین به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه.
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی ، ١٣/١٠ /٢٠ ٠ ٩ ی زاینی.
[email protected]