ئیدیولۆژی لیبرالیسم،
ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
ئه‌و چوار سه‌ده‌یه‌ی که به سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی لیبرالیسم دا تێپه‌ڕبووه، چه‌ندین بیرمه‌ند‌و هزرڤان په‌یدا بوون که به‌رده‌وام ئه‌م ره‌وته هزری‌و فه‌لسه‌فی‌و سیاسیی‌یه‌یان به‌ره‌وبوار گه‌لێگی نوێ ئاراسته کردوه‌و روانگه‌و بۆچوونی تازه‌یان بۆ کردۆته‌وه،
ئیدیولۆژی لیبرالیسم ، ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
لیبرالیسم قوتابخانه‌یه‌ک هزری، فه‌لسه‌فی‌و سیاسی زۆر به‌ربڵاو‌و به‌رفراوانه. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه هه‌ڵقوڵاو له ریشه‌ی لاتینی"LIBR" به مانای ئازادیی‌یه. لیبرالیسم له فه‌رهه‌نگی سیاسی دا، پێکهاته‌ی هه‌ڵومه‌رجێکی مێژووییه که خوازیاری ئازادی‌یه له هه‌مبه‌ر هه‌ر نیهادێک دا که هێرشکه‌ری ئازادی" تاک"بێ. به واتایه‌کی روون، لیبرالیسم وه‌ک قوتابخانه‌یه‌که پێویستی به له ناوچوون‌و به‌گژ دا چوونه‌وه‌ی سیسته‌می فیئودالی‌و پاشایی‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های کلیسا‌و جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت، نزیکه‌ی چوار سه‌ده وه‌رچه‌رخانی له هزری ڕۆژئاوا دا تێپه‌ڕاندوه‌و گۆڕاوه بۆ نه‌ریتیکی هزری مه‌زن که ده‌وڵه‌تێکی به‌ربڵاو له تیئوری بۆچوونه سیاسیی‌یه‌کانی له خۆیدا په‌روه‌رده کردوه‌و تیئوری دارێژ‌و بیرمه‌ند‌و قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی‌و سیاسی‌و زانست به ناوه‌که‌یه‌وه گرێدراون.
ئه‌و چوار سه‌ده‌یه‌ی که به سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی لیبرالیسم دا تێپه‌ڕبووه، چه‌ندین بیرمه‌ند‌و هزرڤان په‌یدا بوون که به‌رده‌وام ئه‌م ره‌وته هزری‌و فه‌لسه‌فی‌و سیاسیی‌یه‌یان به‌ره‌وبوار گه‌لێگی نوێ ئاراسته کردوه‌و روانگه‌و بۆچوونی تازه‌یان بۆ کردۆته‌وه،
به جۆریک که لیبرالیسم له روی ئاراسته‌ی سیاسی‌یه‌وه له لایه‌ک تا میانه‌ڕه‌وی‌و له لایه‌کی دیکه‌وه تا سوسیالیسم هه‌نگاوی ناوه.
به‌رنامه گه‌لی جۆراوجۆری ئابوری‌و سیاسی، بگره هه‌ر له بازاری ئازاد‌و ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی ده‌وڵه‌ته‌وه تا رێکخستن" سازماندهی" به‌رنامه رێژی ئابوری‌و ده‌وڵه‌تی ره‌فا له چوارچێوه‌ی بۆچوونه لیبراله‌کاندا جێیان بۆته‌وه. بیرمه‌ندانی وه‌ک جیمزمیلی پارێزه‌ری دیموکراسی بازاری ده‌وڵه‌تی چاوه‌دێر" دولت ناڤر" تاکو جان میناردکینز. ئابوری ناس‌و تیئوری دارێژی ئابوری رینمایی‌و ده‌وڵه‌تی ره‌فا ده‌خرێنه ناو چوار چێوه‌ی هزرڤانانی لیبرالیسمه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه لیبرالیسم وه‌ک قوتابخانه‌یه‌کی هزری‌و فه‌لسه‌فی‌و سیاسی گرێ دراوه به له ناوچوونی پێوه‌ندییه فیئودالی‌و پادشایی‌و سیستمی کۆنی مه‌زهه‌بی کلیسا‌و سه‌رهه‌ڵدانی نئولیبرالیسم‌و بوژانه‌وه‌و گه‌شه کردنی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری کلاسیکه‌وه. به واتایه‌کی روون تر هه‌موو ئامانج‌و به‌ها سه‌ره‌کییه لیبرالی‌یه‌کان وه‌ک، ئازادی تاک، یه‌کسانی‌و سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌سی، ئازادی کوبوونه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نه‌کان‌و به‌ربڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ربڕین‌و دامه‌زراوه‌و شێوازه‌کانی حکوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی سنوردار‌و فه‌رمانڕه‌وایی یاسا، هه‌ڵبژێردراو بوونی حکوومه‌ت‌و وه‌ڵامده‌ربوونی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و دابین کردنی مافه‌کانی هاووڵاتییان له یاسای بنچینه‌یی دا به تایبه‌ت موڵکداریی تایبه‌ت، هه‌ر هه‌موو له سه‌ر بنه‌مای ئاراسته‌گیری دژ به پێوه‌ندی فیئودالی‌و پادشایی‌و کلیسا بووه.
له روانگه‌یه‌کی دیکه‌وه جه‌وهه‌ری لیبرالیسم مروڤگه‌رایانه‌و تاکه گه‌رایانه‌یه، به واتایه‌کی روون تر ناوه‌ڕوکی تاک میحوه‌ری هه‌یه. تاکگه‌رایی لیبرالی، تیگه‌یشتنێکی تاک ناس‌و ئه‌خلاقی دیاری هه‌یه. به واتایه‌کی دیکه تاک" فرد" پێشره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌و باوه‌ڕی وایه که تاک له کۆمه‌ڵگا، بنه‌ره‌تی تر‌وکه‌توارتره" واقیعی تره" له روی ئه‌خلاقیشه‌وه به پیی ئه‌م روانگه‌یه تاک به‌ها‌و ئه‌رزشێکی مه‌زه‌نتری له هه‌موو کۆمه‌ڵ‌و تاقمی کۆمه‌ڵگای هه‌یه. هه‌روه‌ها دیارترین‌و به‌رجسته ترین به‌ها‌و ئامانجی لیبرالیسم ئازادیی‌یه.
لیبرالیسم مانایه‌کی مه‌زهه‌بی هه‌یه، که ئه‌ویش باوه‌ڕهینان به مافی تاک، له هه‌مبه‌ر باوه‌ڕهێنان یان باوه‌ڕ نه‌هێنان به میتافیزیکه.
واتا لیبرالیسم به مانای ئازادی هاووڵاتیان له سێبه‌ری حکوومه‌تی به‌سراوه به یاسادایه.
توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی لیبرالیسم
1ـ جیاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان
2ـ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
3ـ چاوه‌دێریی خه‌ڵک
4ـ پێش خستنی ئازادی تاکه‌که‌سی به سه‌ر دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی
5ـ جیاکردنه‌وه‌ی سنووری گشتی‌و سنوری تایبه‌ت
6ـ ساناگیری سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکانی تر
7ـ به‌ره‌نگاری له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا
8ـ مافی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ت
ئیدیولۆژیی نیئولیبرالیسم
نیئولیبرالیسم کۆمه‌لێک له سیاستگه‌لی ئابوریه که نزیک به 30 ساڵه په‌ل‌و پۆی دارشتووه.
به‌ڵام قووتابخانه‌ی ئابوری لیبرال کاتێک له ئوروپا دا سه‌ری هه‌ڵدا‌و په‌ل‌و پۆی دارشت که ئادام ئیسمیت، ئابوری ناسی ئینگلیسی له ساڵی 1776 زایینی دا کتیبێکی به ناوی سامانی نه‌ته‌وه‌کان" پروت ملل" چاپ‌و بڵاو کرده‌وه. ئادام ئیسمیت‌و لایه‌نگرانی، پێداگرییان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی حکوومه‌ت له ئابوری دا ده‌کرد. ئه‌و ده‌یگوت: هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ به‌رهه‌مهێنان، هیچ له‌مپه‌رێک بۆ بازرگانی، هیچ بارزنه‌یه‌ک بۆ"تعرفه"، بازرگانیی ئازاد باشترین رێگایه بۆ پێشکه‌وتن‌و په‌ره‌پێدانی ئابوریی هه‌ر وڵاتێک.
ئه‌و که‌ڵک وه‌رگرتن له تاک گه‌رایی، کار‌وکاسبی ئازاد‌وکێبرکێی ئازادی ته‌شویق‌و ته‌رغیب ده‌کرد واتا هانده‌ر بوو، به مانای ئازادی سه‌رمایه‌داری بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی هه‌روای" کلان" تا ئه‌و جێگایه که دڵخوازیانه.
لیبرالیسمی ئابوری له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵه‌کانی1800 ی زایینی تا سه‌ره‌تاکانی 1900ی زایینی بره‌وی بووه. پاش داوه‌ستانی" رکود"ی مه‌زنی ده‌یه‌ی 1930زایینی، ئابوریناس جان میناردکینز تیئوریه‌کی دارشت بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئابوری ساڵی 1930 له ئوروپا‌و ئامریکا دا. کینز ده‌یگوت، له بنه‌ڕه‌تدا به کاربوونی ته‌واو"اشتغال کامل" بۆ بووژانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری پێویسته، به واتای روون تر خه‌ڵک نابێ بێکار بن. ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد ئه‌گه‌ر کاریش نه‌بێ، خه‌ڵکی بێکار ده‌بێ ڕۆژانه قوڵکه هه‌ڵکه‌نن‌و پڕی که‌نه‌وه. ته‌نیا رێگا بۆ ده‌رچوون له قه‌یران ئه‌وه‌یه که حکوومه‌ته‌کان‌و بانکه‌کانی ناوه‌ندی له بردنه سه‌ری به کار بوون" اشتغال" ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن. ئه‌و تیئوریه کاریگه‌ریی زۆری له سه‌ر به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانی ئابوریی نوێی سه‌ر کۆماری دێموکرات رۆزولت هه‌بووه، که ئاڵوگۆڕێکی سه‌ره‌کی له ژیانی خه‌ڵکی ئامریکا دا پێکهێنا. ئه‌و باوه‌ڕه که حکومه‌ت ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گشتی بۆ پێشه‌وه به‌رێ، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه په‌سه‌ندکراو کاری پێکراو‌و باڵکێش کرا.
لیبرالیسم له به‌ستێنی هزری ئابوری‌دا به واتای به‌ربه‌ره‌کانی کردن له هه‌مبه‌ر قورغ کردن‌و هه‌ر جۆره مۆنۆپۆل کردن‌و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له به‌رهه‌مهێنان‌و دابه‌شکردنی سامانه.
له لایه‌کی دیکه‌وه لیبرالیسم به ره‌وتێکی بورژوازی ده‌گوترێ، که له چه‌رخی پێشکه‌وتن دا، واته له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریی پێشه‌یی به دژی ئاریستۆکراسی"فیئودالی"خه‌باتی ده‌کردو له هه‌وڵی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن بوو. لیبراله‌کان له‌و کاته‌دا نوێنه‌ر‌و ئاوێنه‌ی باڵانوینی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینی له حالی بوژانه‌وه‌و هه‌ڵدان" بورژوازی" بوون که خوازیاری ئازادیی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می فیئودالیسم‌وکه‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های کلیسا بوون‌و هه‌روه‌ها به ره‌سمی ناسینی ئازادی تاک به هه‌موو مافه سیاسی‌یه‌کانیه‌وه.
بۆچوونی مارکسیسته‌کان
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه له فه‌رهه‌نگی مارکسیسته‌کان دا، وته‌زای سیاسی نئولیبرالیسم، لادان‌و ده‌رویش سفه‌تی له چوارچێوه‌ی حیزبی چینی کریکار له هه‌مبه‌ر دوژمنی چینایه‌تی پێناسه ده‌کرێ. له‌و وته‌زایه‌دا نئولیبرالیسم به مانای ئاشتی خوازیی نا ئوسولی دژی پره‌نسیپه‌کانی مارکسیسم ـ لینینیسم، نه‌رم‌و نیان بوونی بی جێی له هه‌مبه‌ر به فیڕودانی هیزی چینی نێونجی‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتن‌و لادان له ئوسول‌و پره‌نسیپه‌کان به هۆکاری دیاری کراو پێناسه ده‌کرێ. به واتایه‌کی روون تر نئولیبرالیسم له‌و مه‌فهوم‌و پێناسه کردنه دا مانای ئوپورتونیسم ده‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌که لیبرالیسم بۆ به‌رگریکردن قازانجه چینایه‌تی‌یه‌کانی بورژوازی بووه‌و پاساو ده‌ری نایه‌کسانی‌و سته‌مکاریه ئاشکرا‌و شاراوه‌کان بووه، له وه‌ها سیستمێکدا ئه‌گه‌ر نه‌داره‌کان بیانه‌وێت ئازادیی خۆیان بفرۆشن‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش هه‌وڵبده‌ن ئازادیی خه‌ڵک" ده‌نگه‌کان" بکڕن، چی روو ده‌دات? یه‌کێک له شۆڕشگێڕه فه‌رانسی‌یه‌کان ده‌ڵێت هه‌لومه‌رجێک هه‌یه که تێیدا جووتێک پێڵاو به به‌هاتره له به‌رهه‌مه‌کانی شکسپیر. ئه‌وه له لایه‌ک‌و له لایه‌کی دیکه‌وه پارادۆکسه‌کانی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ت، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ده‌کرێ ئه‌مڕۆ که ئه‌م حوکمه بگشتینرێت بۆ هه‌موو چین‌و توێژه‌کان?
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م حوکمه بگشتێنین ئه‌وا ده‌بێ سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵی مه‌زنی چینی کریکار‌و زه‌حمه‌تکێش، واتا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که خاوه‌نی هیچ جۆره خاوه‌ندارییه‌ک نیه، له هه‌لومه‌رجێکدا که هه‌مووان هه‌لی یه‌کسانیان هه‌یه ئه‌و کات خۆشبه‌ختی‌و به‌دبه‌ختی تاکه‌کان پێوه‌نده به خۆیانه‌وه. له دیدی نئولیبراله‌کاندا به‌دبه‌خته‌کان خۆیان به‌رپرسی ره‌وشی ناله‌باری خۆیانن،و هه‌موو جۆره پێشگیری‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌مانه وه‌ک په‌روه‌رده‌کردنی ته‌مبه‌ڵی وایه.
گه‌لێک له نئولیبراله‌کان وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌م بۆوچوونه له هه‌مان کاتدا کۆکن له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی له رێگای میراته‌وه. ئه‌وه له کاتێکدایه که بنه‌مای یه‌کسانیی هه‌له‌کان هه‌ر هیچ نه‌بێ ناکۆکه له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی به شێوه‌ی میراتگری. له‌وه‌ها که‌ش‌و هه‌وایه‌ک دا گه‌لێک له چین‌وتوێژه‌کان خۆشبه‌ختی‌و به‌دبه‌ختی خۆیان به میرات وه‌رده‌گرن.
مانویل کاستیلز له کتێبی کۆمه‌ڵگه‌ی توڕی"THE NETWOrk SOCIETY" دا ده‌ڵێ، له سه‌رده‌می ئه‌نفورماسیون دا سه‌رمایه‌داری له رێگای تۆڕه‌کانه‌وه رۆژ له‌دوای‌رۆژ خۆی تۆکمه‌و خۆی ئه‌دوڕێنی، چونکه سه‌رمایه‌داری مودیرن پێویستی به‌هێزی تاکی کرێکار هه‌یه، نه هێزی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و. تیکنولۆژی تازه‌ی پێوه‌ندی‌یه‌کان‌و ئه‌نفورماتیک له گۆڕینی کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تیدا ده‌وری هه‌یه، هه‌م له گۆڕینی چینی کرێکار‌و هه‌م له گۆڕینی چینی سه‌رمایه‌دار.
وه‌ک ده‌زانین له سه‌رده‌می مارکس‌و ته‌نانه‌ت نیو سه‌ده پاش ئه‌ویش، سه‌رمایه‌داری پێویستی به‌وه هه‌بووه که کۆمه‌ڵێکی به‌رین له کرێکاران کۆبکاته‌وه‌و له کارگه‌و کارخانه‌کاندا کاریان پێ بکات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به هۆی ئامێره‌کانی تیکنولوژی وه‌ها پێویستێک نه‌ماوه، یان تراتستیک هه‌موو ئه‌رکێکی بۆ ئه‌نجام ده‌دات. که‌وابوو لێره دا ده‌بینین که چینی کرێکار‌و هێزی کۆیی" جمعی" پێویستی‌و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خۆی ئه‌دۆڕینێ‌و له درێژه‌ی وه‌ها ره‌وتێکدا هه‌مپێویستی تاکه‌کان‌و هه‌م وزه‌و توانا تاکییه‌کان بره‌و په‌یدا ده‌که‌ن.
ـ پارامیتره‌کانی نئۆلیبرالیسم
1ـ یاسای بازار: ئازاد کردنی کار‌وکاسبی" بازارئازاد" بڕه‌ودان به که‌رتی تایبه‌ت، له‌و سیستمه دا خستنه‌رو‌وداوا(عرچه‌و تقاچا) نرخی شمه‌ک‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان دیاری ده‌کا.
هه‌ر وه‌ها بازار له هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌وڵه‌ت به دور ده‌بێت. لێره دا گرینگ نیه که کاریگه‌ریی زیانباری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێ. درگا ئاوه‌ڵاکردن بۆ بازرگانی ئازاد، سه‌رمایه‌دانانی کۆمپانیا نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، وه‌ک کۆمپانیا نه‌وتی‌یه‌کان، وه‌لانانی سندیکای کرێکاران‌و دابه‌زینی موچه‌کان، نه‌بوونی کونتروڵی قیمه‌ت، به گشتی ئازادی ره‌های بازار هانده‌رێکه بۆ سه‌رمایه‌داره‌کان.
لیبراله‌کان ده‌ڵێن، بازاری کونترول نه‌کراو" بازاری ئازاد" باشترین رێگایه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوری که له ئاکامدا به قازانجی گشتی ته‌واو ده‌بێ.
ساپلای ساید"supply side" ئابوریناسی ئامریکایی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌إیه که نزمکردنه‌وه‌ی نرخی باج‌و خه‌راج(مالیات) به قازانجی زیاتری پاشه‌که‌وت کردن‌و سه‌رمایه‌دانانی زیاتر، یارمه‌تی ده‌کا. له‌و ریگایه‌وه چالاکی ئابوری‌وداهاتی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی که به‌رکه‌وتی(مشمول) دیسامبری 2007 زایینی، ئابوریی ئامریکا خه‌ریک بوو تووشی قه‌یران‌و دابه‌زین بێ که جورج بووش سه‌رکۆماری ئامریکا بریاری دا نرخی باج‌و خه‌راجه‌کان نزم بێته‌وه‌و پێش به قه‌یرانی ئابووری بگرن.
2ـ وه‌لانانی تێچووه‌کانی گشتی‌و خزمه‌تگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی:
په‌روه‌رده‌و فێرکردن، خزمه‌تگوزاریه‌کانی پاک‌و خاوێنی، وه‌لانانی یارمه‌تی گه‌یاندن به هه‌ژار‌و لیقه‌وماوان" له ژێر ناوی ته‌مبه‌ڵ بارهێنان"،و ..... هه‌موو له ژێر ناوی که‌م کردنه‌وه‌و ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌گرێ.
3ـ وه‌لانانی چاوه‌دێریی ده‌وڵه‌ت: داکشانی چاوه‌دێریی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر هه‌ر شتێک که ئه‌گه‌ری دابه‌زینی قازانجی هه‌بێ. وه‌ک پاراستنی ژینگه، ئه‌منیه‌تی کار
4ـ تایبه‌تی کردن" خصوصی سازی"
فروشتنی کۆمپانیا، شمه‌ک‌و خزمه‌تگوزاریه‌کانی حکوومه‌تی به سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت.
وه‌ک، بانک، کارگا‌و کارخانه سه‌نعه‌تیه‌کان، ریگای ئاسن، شارێگاکان، برق، قوتابخانه‌کان‌و نه‌خۆشخانه‌کان‌و ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێ.تایبه‌تی کردن ئه‌گه‌رچی له ژێرناوی کاراترکردن‌و خێراترکردنی په‌ره‌پێدانی ئابوری به ئه‌نجام ده‌گا، به‌ڵام به گشتی ئاکامی خڕکردنه‌وه‌ی سامان له ده‌ست تاقمێکی دیاری کراو دا، زیانی زیاتری بۆ پیداویستیه‌کانی خه‌ڵک ده‌بێ.
5ـ وه‌ڵانانی چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندیی‌یه‌کانی گشتی‌و جێگۆڕکێ کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسایه‌تیی تاک.
واته ده‌بێ چینی زه‌حمه‌تکێش‌و هه‌ژار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان وه‌ک پاک‌و خاوێنی، په‌روه‌رده‌و فیرکردن،ته‌ناهیی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و زۆر شتی دیکه بۆ خویان چاره‌سه‌ر که‌ن، ده‌نا له ژێرناوی ته‌نبه‌ڵ‌و ته‌وه‌زل کوردی گوته‌نی، بێستان ڕنی به‌ر سێبه‌ر تومه‌تبار ده‌کرێن.
ئابوری ناسان‌و پسپۆڕانی ئابوری ساڵه‌کانی 80 ـ 1978ی زایینی خاڵی وه‌رچه‌رخانی شۆڕشی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریی جیهان پێناسه ده‌که‌ن. دونگ شیائوپینک سکرتێری گشتیی حیزبی کومۆنیست‌و سه‌رکۆماری چین له ساڵی 1978 هاوهه‌نگاو بۆ ئازادسازی ئابوری له یاسا‌و رێساکانی سیستمی کومۆنیستی یه‌که‌م هه‌نگاوی چاره‌نوس سازی له وڵاتی چین دا ده‌ست پێ‌کرد، یه‌ک له‌سه‌ر پینجی"51" حه‌شیمه‌تی جیهان له خۆی ده‌گرێ.
هه‌نگاو‌و رێگایه‌ک که دونگ شیائوپینک بۆ سیستمی به‌رێوه‌به‌ری ئابوریی چین دیاری کردبوو، ئابوری وڵاتی چین له ماوه‌ی 20 ساڵدا له ئابورییه‌کی داخراو‌و وه‌ستاو بۆ ناوه‌ندێکی بازاری ئازاد به پێناسه‌ی چینی، نرخی بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی پایه‌دار‌و بی وێنه له مێژووی سیستمی ئابوریی وڵاتی چین دا‌و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له پێکهاته‌ی ئابوری پێک هێنا.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له به‌ری ئاوه‌کانی ئوقیانووسی ئارام، له هه‌لومه‌رجیکی بی وێنه‌و تایبه‌ت دا روخسارێکی نه‌ناسراو" ئه‌مڕو ناسراو" به ناوی پوڵ وڵکر له ژوئیه‌ی 1978 زایینی دا وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌می بانکی ناوه‌ندیی فیدراڵی روڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا هه‌ڵبژیردرا، که له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دا ئاڵوگۆرێکی بنچینه‌ی‌و بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌ته‌ی دراوی‌و ئایوریدا پێک هێنا.
هه‌ر وه‌ها هۆکارێکی دیکه که بۆته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی نئولیبرالیسم، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی ئۆپێک به هۆی بایکۆتی هه‌ناردن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا له ساڵی 1973 دا، به هۆی شه‌ر نێوان عه‌ره‌ب ـ ئیسرائیله.
له لایه‌کی دیکه‌وه مارگریت تاچر سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و کاتی بریتانیا‌و رونالد ریگان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئامریکا له ساڵه‌کانی 79 ـ 1980 به داینه‌مۆی تیئوریی نئۆلیبرالیسم له قه‌ڵه‌مده‌ده‌رین. داهێنه‌رانی نیئولیبرالیسم یان لیبرالیسمی نوی بۆ ناساندن‌و سه‌قامگیری کردنی ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسی‌و ئابوریی دیاری کراو، ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی جیهانیان خستوته ژێرکاریگه‌ریی خۆیانه‌وه.
بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نیئولیبرالیسم‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته له جیهاندا‌و گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی زلهێز، بانکی جیهانی، سندوقی نیونه‌ته‌وه‌یی دراو‌و رێکخراوی بازرگانی ئازاد، وه‌ک ناوه‌ند گه‌لی سه‌ره‌کیی په‌ره‌پێدانی نیئولیبرالیسم دیاری کراون. خاڵی پۆزیتیڤی نیئولیبرالیسم، به‌رچاو روونی له نرخی خزمه‌تگوزاری‌و شمه‌ک‌و چۆنیه‌تیی شمه‌ک دایه. چاوه‌دێری حکوومه‌ت له سه‌ر شمه‌ک‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان هه‌یه. له بازاری ئازاد دا سه‌رمایه‌دانانی‌و به‌رهه‌مهێنانی به به‌رنامه‌و گه‌ڵاله‌ی کۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌کان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندری، ده‌وڵه‌ت ته‌نیا گه‌ره‌نتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوود‌و سه‌رمایه وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو‌و بانکی جیهانی له سه‌ر پێشنیاری ئابوریناسی ئامریکایی وایت‌و ئابوریناسی ئینگلیسی کینز له کونفرانسی بێرتون‌و‌ودز له ئامریکا فورموله کراوه.
سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو له کاتی دامه‌زرانیه‌وه تاکو ئێستا له روی رێکخستن‌و په‌یکه‌ر به‌ندی‌یه‌وه گه‌شت‌و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه. یاسا‌و ریساکانی سندوق چه‌ندین جار پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر کراوه‌و به پێی رێککه‌وتنی نێوان بانکه ناوه‌ندی‌یه‌کانی وڵاتانی زلهێز به تایبه‌ت بانکی ناوه‌ندیی فیدراڵی ئامریکا پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر کراوه‌و پێکهاته‌یه‌کی نوێێ بۆ دارێژراوه.
ـ ئامانجه‌کانی سندوقی نیونه‌ته‌وه‌یی دراو:
1ـ فراوانکردن‌وپه‌ره‌پێدانی هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری دراو‌و نه‌خشه.
2ـ ئاسانکاری به مه‌به‌ستی په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی بازرگانیی نیونه‌ته‌وه‌یی.
3ـ یارمه‌تیدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کورته٠ێینانی بودجه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام.
4ـ دانانی سیستمێکی گونجا‌و بۆ لابردنی له‌مپه‌ر‌و سنوور بۆ دراو" پول"
ده‌کرێ بڵێین ئامانجی سه‌ره‌کیی سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، فه‌راهه‌مکردنی بواره‌کان له باری ئابوری‌یه بۆ په‌ره‌پێدان‌و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕه جیهانی‌یه‌کان‌و هه‌روه‌ها ئازادیی گواستنه‌وه‌ی شمه‌ک‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا له سایه‌ی سیستمێکی سه‌قامگیری دراوی‌و نه‌ختینه‌ییه.
هه‌روه‌ها بنچینه‌ی بانکی جیهانی" بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان له ساڵی 1944ی زایینی له کونفرانسی برتون‌و‌ودز هاوکات له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو دامه‌زراوه.
ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی بانکی جیهانی له واشنگتون دی سی دانراوه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی بانکی جیهانی له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری کاولکاری‌و وێرانکاری‌یه‌کانی شه‌ری دووهه‌می جیهانی بووه له ئوروپا دا. به‌ڵام ئێستا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی بانکی جیهانی یارمه‌تی دانه، بۆ په‌ره‌پێدان‌و گه‌شه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌کان‌و وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندن. بانکی جیهانی له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ یارمه‌تی زۆربوون‌و فراوانکردنی گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی ئابوریی‌وکۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاتانی ئه‌ندام بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه نیئۆلیبراله‌کان پێداگری ده‌که‌ن له سه‌رسێ بنچینه‌ی سه‌ره‌کی واته:
1ـ بازار ـ ئاوه‌زمه‌ندکردنی ئابوری پێویستی به بازاڕه
2ـ دیموکراسی ـ دیموکراسی پێویستی به سیستمی لیبرالی‌یه
3ـ بازرگانیی ئازاد ـ په‌ره‌پێدان پێویستی به بازرگانیی ئازاده
هه‌نوکه به به‌جیهانی بوونی خێرای ئابوری سه‌رمایه‌داری" ئیکونۆمیک گلوبالیزیشن" ئێمه چاوه‌دێری لیبرالیسمی نوێین له ئاستی جیهان دا، ئێستا جیهان بۆته بازارێکی گه‌وره بۆ کڕین‌و فروشتنی شمه‌ک‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان.
ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان دا نیئۆلیبرالیسم به هۆی دامه‌زراوه‌ی دراویی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ک، سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، بانکی جیهانی، بانکی په‌ره‌پێدانی قاره‌ی ئامریکا، په‌ل‌و پۆی بۆ چوارگۆشه‌ی گوی زه‌وی هاوێشتووه‌و له حاڵی گه‌شه‌و په‌ره‌پێدان دایه.
یه‌که‌م نمونه‌ی له‌به‌رچاو‌و له کرده‌وه‌دا له وڵاتی شیلی له ساڵی 1973ی زایینی له ژێر کاریگه‌ریی ئابوری ناسانی زانستگای شیکاگۆ به تایبه‌ت میلتۆن فریۆن، دوای کودتای، پشتیوانی لیکراوی"CIA" به‌دژی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژیراوی ئالنده دابوو. ده‌رگای سه‌رمایه‌دانان له وڵاتی شیلی به روی سه‌رمایه‌دانه‌رانی ده‌ره‌کی کرایه‌وه، ته‌واوی کۆمپانیا ده‌وڵه‌تیه‌کان تایبه‌تی کران" خصوصی سازی انبوه" ته‌نیا کانگاکانی مسی تایبه‌تی نه‌کران‌و له ژێرچاوه‌دێریی ده‌وڵه‌ت دا مایه‌وه. نمونه‌ی تازه‌ی سیاسه‌تی نیئۆلیبرالیسم له وڵاتی عێراق به‌ڕێوه‌چووه.
پۆل بریمرفه‌رمانره‌وایی کاتی عێراق له 19ی سیپتامبری 2003ی زایینی دا له چوارچێوه‌ی بریاری ده‌وڵه‌تی جورج دابلیوبوش دا، ده‌ستی کرد به تایبه‌تی کردنی" خصوصی سازی" کۆمپانیا ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌وڵه‌تی، مافه‌کانی خاوه‌ندارێتیی کۆمپانیا ده‌ره‌کیه‌کان، مافی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی قازانج‌و سه‌رمایه له عێراق له لایه‌ن کۆمپانیا ده‌ره‌کیه‌کان، کرانه‌وه‌ی ده‌رگای بانکه‌کانی عێراق به سه‌ر سه‌رمایه دانه‌رانی ده‌ره‌کی‌یه‌وه، هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کسان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ده‌رکیه‌کان‌و وه‌ڵانانی ته‌واوی کۆسپ‌و له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای بازرگانیی ئازاد.
ئه‌و بریاره له ته‌واوی بیاڤه‌کانی ئابوری دا وه‌ک خزمه‌تگوزارییه گشتی‌یه‌کان، ڕاگه‌یاندن، به‌رهه‌مهێنان، ، هێنان‌و بردن، مالی‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه بووه، ته‌نها کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌م بریاره‌دا وه‌لانرابوون.
ئێستا سیاسه‌ته‌کانی نیئۆلیبرالیسم له ئامریکا‌و ئوروپا‌و ئاسیا‌وئه‌فریقا‌و ئوسترالیادا به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی خۆشبژێو به تایبه‌ت به‌رنامه‌کانی خۆشبژیویی کۆمه‌ڵایه‌تیی تێک‌وپێک داوه. مافه‌کانی کرێکاران به تایبه‌ت کرێکارانی کۆچبه‌ر پێشێل ده‌کرێ. لیبراله‌کان تێده‌کوشن دروشمی" با ده‌وڵه‌ت ده‌ست له‌سه‌رمان هه‌ڵگرێ" داسه‌پێنن به سه‌ر وڵاتانی گۆی زه‌وی‌و ئه‌و دروشمه یان پێ‌بسه‌لمێنن. چونکه تیئوریی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی نیئولیبرالیسم تێکه‌ڵاوێکه له تیئۆریی دراو" پول"و تیئۆری نیئوکلاسیکه‌کان. لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه، خوازیاری نزم بوونه‌وه‌ی تێچووه‌کانی ده‌وڵه‌ت‌و بارته‌قای دراوین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که له ئاوسان" تورم" که‌م که‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌بوونی به‌کاربوون لێ که‌وێته‌وه. له دیدگای نیئولیبرالیسته‌کان ئاوسان دوژمنی سه‌ره‌کیی په‌ره‌پێدان‌و گه‌شه‌ی ئابوری‌یه.
ژێدره‌کان:
1ـ تاریخ مختصر نئولیبرالیسم، دیوید هاروی، مترجم دکتر محمود عبدالله زاده ـ ساڵ چاپ 1386 ـ نشر اختران
2ـ لیبرالیسم در تاریخ اندیشه‌ی غرب ـ ترجمه دکتر عباس باقری ـ نشرنی ـ ساڵ 1383
3
ـ لیبرالیسم ـ نوسینی ژرژ بوردو ـ مترجم عبدالوهاب احمدی ـ نشرنی ـ سال 1383
ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
2009-10-11 12:55:01
16 ساڵ و 4 مانگ و 14 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان