ده‌وڵه‌تی تورک له ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری به‌غداد دژ به کورد به‌رده‌وامه و گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی پراکتیکه له چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی که‌رکووک و گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر کوردستان

ماسکی درۆزنه و ساخته‌کارانه‌ی تورکه‌کان سه‌باره‌ت به خوازیاریان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به ڕێگای ئاشتیی دووباره داماڵرا و ڕووخساری دڕندانه و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و داگیرکه‌رانه‌یان وه‌ده‌رکه‌وته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئوغلۆ ده‌ڵێت ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوخۆیی ئێراق پشتگیریی و هۆکاری هانده‌ره بۆ سه‌قامگیریی ناوخۆیی تورکیا. ئه‌وجا دێت ئامۆژگارییمان ده‌کات و پێمان ده‌ڵێت ه ئه‌سته‌مه بتوانرێت به‌بێ هێنانه‌دی ئاشتی له ناو خودی ئێراقدا، واته له سه‌رانسه‌ری ئێراقدا، ئاشتیی هه‌رێمیی له ناو ئێراقدا، بهێنرێته‌دی، داود ئۆغلۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی هه‌رێمی باشووری کوردستان کاتییه و دروستکراوه و به ده‌ستی بێگانه هاتووه‌ته‌دی.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که عه‌ره‌به‌کانی ئێراق و وڵاتانی ناوچه‌که، دیاره له‌وانه ده‌وڵه‌تی تورک، دڵیان به‌و سه‌قامگریییه و ئاساییشه خۆش نییه چونکه به قازانجی خۆیانی نازانن.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه تورکه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه کاروباری ناوخۆی ئێراق و کوردستانه‌وه. له‌لایه‌که‌وه ڕوو به ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت مه‌سله‌ی کورد به ئاشتی چاره‌سه‌ر بکه‌ن و له‌لایه‌کی دیکه‌وه پارله‌مانی تورکیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازی تورک له‌سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان و مافی خۆیان بۆ هێرشبردنه سه‌ر کوردستان درێژ ده‌که‌نه‌وه، ڕۆژانه فڕۆکه‌کانیان ئاسمانی کوردستان ده‌به‌زێنن و ناوچه سنووریه‌کان بۆمباران ده‌که‌ن و هێرش ده‌به‌نه سه‌ر گه‌ریلاکانی پ.ک.ک. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه.
بێله‌وانه، ده‌وڵه‌تی تورک له ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری به‌غداد دژ به کورد به‌رده‌وامه و گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی پراکتیکه له چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی که‌رکووک و گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ئێمه سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشیمان له سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستان که جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕێگای ئاشتی و هێمنی بۆ جاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له هه‌موو کوردستان ده‌کات، هاوکات داوا له هه‌موو کورستانیه‌ک ده‌که‌ین که به وریاییه‌وه له تورکه‌کان و سیاسه‌تی تورکیا بڕووانن. تورکیا یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین و چالاکترین دوژمنی کورد، هه‌روه‌ک کۆماری ئیسلامیی ئێران، که له ده‌یان لاوه له ڕێگای دیپلۆماسیی و سیاسیی و سه‌ربازیی و سیخوڕییه‌وه ده‌ست وه‌رده‌داته کوردستان و نایه‌ویت به هیچ شێوه‌یه‌ک کیانێکی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیی هه‌بێت.
تورکه‌کان له ساڵانی رابردوودا له ڕێگای خۆزوێرکردن و خۆتووڕه‌کردن و گله‌ییکردن و خۆوه‌دوورگرتن و نازکردنه‌وه نه‌یانتوانی دڵی ئه‌مریکایی و ئوروپییه‌کان دژ به گه‌لی کوردستان ببه‌ننه‌وه. ئێستا ده‌یانه‌وێت له ڕێگای چالاک‌بوون و تیادابووندا ئه‌و کاره بکه‌ن. بۆیه له لێدوانێکیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رای ده‌گه‌یه‌نێت که تورکیا به‌دیلێکی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نیه جگه له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی چالاکانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێراق.
ئه‌وه ئه‌و هاریکاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌یه که تورکه‌کان باسی ده‌که‌ن. تورک له دیاری له‌و شێوه‌یه زیاتر هیچی بۆ کورد پێ نییه و پێ نابێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت هه‌موو کوردستانیانی دڵسۆز به دڵ و به گیان له‌سه‌ر خه‌باتی کوردستانیبوون دژ به تورکی داگیرکه‌ر له کوردستان به‌رده‌وام خه‌بات بکه‌ن. یه‌کێک له هه‌ره کاره گرینگه‌کان پێکه‌وه‌بوون و هاوئاهه‌نگیی ڕیزه‌کانی ناوخۆی کوردستانه.
له‌و ڕووانگه‌یه‌وه ئێمه داوای هاوکاریی و پێکه‌وه‌بوون و دیالۆگی زیاتر و نێزیکترین له‌گه‌ڵ یه‌کدا. ئه‌وه یه‌کێکه له باشترین چه‌ک دژ به داگیرکه‌ر و تاڵانکه‌ر و بکوژانی کوردستانیان.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی. به‌رامبه‌ر به ١٦/١٠ /٢٠ ٠ ٩ ی زاینی
[email protected]