پێداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر ره‌شنووسی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که له لایه‌ن به‌ڕێزان کاک هاشم موحمه‌دی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و کاک شاهۆ به‌گیزاده کادیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پلۆنۆمی پێش کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رکه‌وتوویی به ڕێوه چوو.

له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٦ ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی، به‌رامبه‌ر به ١٨/١٠ /٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، پلۆنۆمی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پلۆنۆمی پێش کۆنگره‌ی یه‌که‌مه، به به‌شداری ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسان و کادیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به شێوه‌ی خواره‌وه به ڕێوه‌چوو.
١، کردنه‌وه‌ی پلۆنۆم به پێشکه‌شکردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب، پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز کاک دڵشاد په‌روانه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌رنامه‌کانی کاری پلۆنۆم ئاشکرا کران،
٢، له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی کورته‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌رکه‌کانی پلۆنوم و ئاسانکاری و ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره ی یه‌که‌م باسکرا، به‌شی دیکه‌ی قسه‌کانی به‌ڕێزیان له سه‌ر ئه‌و خاڵانه بوو که به په‌سه‌ندی هه‌موو به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی ٢ ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩، بۆ کاندیداکان دیاری کرابوو، خاڵه‌کان یه‌ک به یه‌ک خۆێنرانه‌وه، له لایه‌ن پۆلۆنۆمه‌وه تاوتۆیان له سه‌رکرا، که هه‌رکاندیدێک بۆ سه‌رکردایه‌تی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێردرێت پێویسته په‌یره‌وی له‌و پرینسیپانه بکات، به مه‌به‌ستی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری کاره‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٣، به‌شی سێیه‌می کاری پلۆنۆم ته‌رخان کرابوو بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر ره‌شنووسی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که له لایه‌ن به‌ڕێزان کاک هاشم موحمه‌دی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و کاک شاهۆ به‌گیزاده کادیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بڕگه به بڕگه خاڵه‌کانی ڕه‌شنووسی پرۆگرام ده‌خۆێنرانه‌وه، له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه له سه‌ر گشت خاڵه‌کان شرۆڤه ده‌کران و زۆر خاڵی نێۆ ڕه‌شنووسی پرۆگرام گۆڕانکاریان به سه‌رداهات، خاڵی په‌سه‌ندی زۆرینه‌ی به‌شداربووان و بۆچوونی نێردراوی دۆستانی پارتی له شۆێنه‌کانیان دانران.
٤، یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه که باسی له سه‌رکرا، پارێزگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێکهاته‌ی جیاوازی دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، له بواری ئاینی و فه‌رهه‌نگی و زاراوه‌ییه‌وه، که زۆر به باشی له لایه‌ن به‌شدارانی پلۆنۆمه‌وه شرۆڤه‌ی له سه‌رکرا، و به تێکڕای ده‌نگ بڕیاری شیاوی له سه‌ر درا.
٥، هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان خوشکه ناهیده ڕه‌شیدیان و کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده کادیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له سه‌ر چه‌ندخاڵێکی گرنگی پێوه‌ندیدار به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و شێوه‌ی باشترکردنی کاره‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی لێدوان پێشکه‌ش کرا.
٦، له‌سه‌رخواستی به‌شدار بووانی پلۆنۆم بڕیاردرا که هه‌موو ڕۆژانی یه‌که‌شه‌مۆ ته‌رخان بکرێت بۆ کردنه‌وه‌ی خۆلی تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ئیلیکترۆنه‌وه بۆ ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی وڵات، پێشنیارکرا کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌م به‌شه‌ی بیر‌و هۆشیاری پێک بهێنرێت، داوا کرا که ئه‌و خاڵه‌ش بخرێته به‌رباس له کۆنگره‌دا.
٧، ڕه‌شنووسی چه‌ند بریارێک که له لایه‌ن پلۆنۆمه‌وه وه‌ک بڕیاره‌کانی کۆنگره کۆکرابوه له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی خاڵ به خاڵ خۆێنرایه‌وه، وێرای گۆرانکاری له چه‌ند خاڵێک بریار درا ئه‌و خاڵانه بخرێنه به‌ر ده‌نگی ئه‌ندامان له کۆنگره‌دا،
٨، ڕاپۆرتێک له سه‌ر کاری کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌م پێشکه‌ش کرا، ناوی ئه‌و پارت ولایه‌نه کوردستانی و جیهانییانه ئاشکرا کران که تا کاتی گرتنی پلۆنۆم بانگهێشتننامه‌یان بۆ نێردراوه، زۆر بابه‌تی دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسیان له‌سه‌رکرا، کاری کۆمیته‌ی ئاماده‌کای کۆنگره له لایه‌ن پلۆنۆمه‌وه په‌سه‌ندکر.
٩، به‌شی کۆتایی پلۆنۆم ته‌رخان کرابوو بۆ بابه‌تی ئازاد و پێشنیاری نۆی بۆ باشتر کردنی کاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
١٠ ، پاش نزیک به‌٦ کاتژمێر له کاری پلۆنۆم، به پێشکه‌ش کردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب، پلۆنۆم به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، یه‌کشه‌ممه ٢٦ ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی، به‌رامبه‌ر به ١٨/١٠ /٢٠ ٠ ٩ ی زاینی .
www.psk2006.org
[email protected]