چاوه‌ڕوانیه‌کی دڵخۆشکه‌رانه له کۆنگره‌ی ١ پارتێکی سه‌رده‌مییانه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
هاشم موحه‌ممه‌دی
به پێێ ئه‌و ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ساڵانی ڕابووردومان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان به شێوه‌یه‌کی زانستییانه ده‌مانهێنێه سه‌ر ئه‌و ڕاستییه که: ته نها ڕێگا بۆ ڕزگاری یه کجاری له ژێرده‌ستی وگه یشتن به سه ربه ستیی وئازادی ومافی نه ته وایه تی، و پێکهێنانی کۆمه‌ڵێکی لیبڕاڵ ودێمۆکرات
چاوه‌ڕوانیه‌کی دڵخۆشکه‌رانه له کۆنگره‌ی ١ پارتێکی سه‌رده‌مییانه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
هاشم موحه‌ممه‌دی
زۆر له مێژه ڕۆله به‌نرخه‌کانی ئه‌م گه‌له له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانیان خه‌بات ده‌که‌ن، به‌ڵام له پاش خه‌بات و تێکۆشانێکی زۆر شۆڕشه‌کان یان سه‌رهه‌ڵدانه‌کان تێکشکاون ، داگیرکه‌ران توانیویانه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌م شۆڕشانه سه‌رکوت بکه‌ن، به‌لام دیسانه‌وه بڵێسه‌ری گڕی شوڕشه‌کان له قوژبنێکی دیکه‌ی ئه‌م نیشتیمانه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و یه‌ک له دوای یه‌ک په‌یدا بوونه ته‌وه ، هه‌رچه‌ند ده‌ست که‌وته‌کانی ئه‌و شۆڕشانه‌هه‌میشه نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بیری کوردستانی له نێۆ خه‌ڵکدا به هێزکردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌یانتوانیوه سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنن، بۆ سه‌لماندی ئه‌وه‌ش ده‌توانین باسی زۆر خاڵ بکه‌ین که بووه‌ته هۆی ئه‌وه که ئه‌م شۆڕشانه له گه‌ڵ دۆڕاندندا ڕووبه ڕوو ببنه‌وه ، به‌لام ئه‌و خاڵه‌ی که لێره‌دا من به پێویستی ده‌زانم باسی بکه‌م، ئه‌وه‌یه که پێم وایه ئه‌و شۆڕشانه به بێ به‌رنامه به‌ڕێوه چوون، هه‌ر بۆیه نه‌یانتوانیوه به گۆێره‌ی پێویست به‌رهه‌می خه‌باته‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن ، هه‌ر وه‌ک ئه‌مڕۆ که هێشتا پارته سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له نێوان خۆیاندا ساز بکه‌ن، به بۆچونی من هندێک له شۆڕشه‌کان ئامانجێکی دیاریکراو کورتخایه‌نی هه‌بووه، وه‌ک هندێک له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌کان که شۆڕ‌شیان کردووه بۆ ئه‌وی ته‌نها به سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، به‌شێک له شۆڕشه‌کانه خاوه‌نی بیرۆکه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بوون و به مه‌به‌ستیی له به‌ین بردنی ئه‌و زوڵم و سته‌مه بووه که له گه‌لی کورد کراوه. به‌ڵام نه‌یتوانیوه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی پان وبه‌رین و ستراتیژ بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆکارێک که مخابن نه‌توانن په‌ل و پۆ زیاتر بهاوێژێن بۆ ناوچه‌کانی دیکه، زۆر هۆکاری دیکه هه‌ن که باسکردنیان زۆر کات ده‌بات، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌موکورتییه‌کانی شۆرشه‌کانی پێشوومان، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی که ئه‌وه بڵێین ئه‌و شۆڕشانه جێگای ڕێزی زۆرن و پێویسته به‌رده‌وام یادیان بکرێته‌وه، چوون به ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بایه‌ن له‌وانه‌یه ئه‌م بیری کوردستانی بوونه له نێۆ تاکی کوردا هه‌ر نه‌مابایه، واته ئه‌وان ڕێشکی دارێکن که سالانه گلاو په‌لی تازه‌ی لێده‌بێته‌وه.
به پێێ ئه‌و ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ساڵانی ڕابووردومان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان به شێوه‌یه‌کی زانستییانه ده‌مانهێنێه سه‌ر ئه‌و ڕاستییه که: ته نها ڕێگا بۆ ڕزگاری یه کجاری له ژێرده‌ستی وگه یشتن به سه ربه ستیی وئازادی ومافی نه ته وایه تی، و پێکهێنانی کۆمه‌ڵێکی لیبڕاڵ ودێمۆکرات ته نها خه باته بۆ سه ربه ستیی. خه بات بۆ وه ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌بێته خه‌وننامه‌یه‌ک بۆ خه‌ون وئاواته له مێژینه‌کانی گه‌له‌که‌مان، چوون هیندێک که‌س باس له‌وه ده‌که‌ن گوایا خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونه نه‌ک راستی، به‌ڵام هه‌رگیز به شۆێن ئه‌وه‌دا نه‌گه‌راون که ئایا تاکه‌ی هه‌ر له سه‌ر ئه‌و خه‌ون وخه‌یاڵه بژین، ئه‌ی نابێت ڕۆژێک یا کاتێک بۆی ده‌ست به کار بین.
که واته بۆ ئه وه بتوانین بیری سه ربه ستی و هزری نه ته وایه‌تی له ڕۆ ژهه لاتی کوردستان به هێز بکه ین ، ده بێت هه وڵ بۆ ئه وه بده‌ین که که لتورێکی نه ته وایه تی به هێز له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان جێگیر بکه ین.
به خۆشیه‌وه و هاوکات له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠ ٠ ٦ ی زاینی پارتێک به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک کۆلکه زێرینه‌ی سه‌ر ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕووناکایی خسته نێۆ هزرو ده‌روونی سه‌ربه‌خۆخوازانی کورده‌وه، ئه‌م پارته له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کورتیدا ده‌بینین که هه نگاوی باشی هه ڵهێناوه‌ته‌وه و له‌و پێوه‌ندیه‌شدا سه‌رکه وتنی باشی به ده ستهێناوه، ئه م پارته له ته مه نی کورتی خۆی دا گه‌ڵێک چالاکیکی باشی سه باره ت به بڵاو کردنه وه ی بیر و هزری نه ته وایه تی له ڕۆژهه لاتی کوردستاندا به ئه نجام گه یاندووه که شایانی بایه خ وگرنگی پێدانه. ئیستاش که به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ئاماده ده‌کات، کۆمه‌ڵێکی چاوه‌ڕوانی له کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌دیده‌کرێت، که له‌و کۆنگره‌دا به هیندێک نۆێکاری و سیاسه‌تی سه‌رده‌میانه پرۆژه‌ی کاری چوار ساڵی خۆیان دیاری بکه‌ن. ئه‌وه‌ش که به‌ڕاستی خه‌ڵک چاوه‌ڕیی ده‌کرد، به تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیرانی کوردستان چاوه‌ڕییان ده‌کرد، پرس وڕاوێژکردنی ئه‌م پارته‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ی، که هه‌موومان ده‌بینین هه‌ر له سه‌ره‌تایی یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ست به کار بوونی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌وه، به‌رده‌وام به پرس و ڕاوێژیان له‌گه‌ڵک کردوه، ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی زۆر که‌سایه‌تی ڕۆشنبیری کوردستانییه‌وه به هه‌نگاوێکی نۆێ و ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێندراوه. دیاره ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌که‌ن بۆ خۆیان وه‌ک زۆربه‌ی حیزبه‌کانی دیکه ده‌توان هه‌ر خاڵ و به‌رنامه‌یه‌ک پێیان باش بێت بیگونجێنن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پارته خۆی به پارتی گشت چین و تۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت خۆی له خه‌ڵکه‌که‌ی به دوور نه‌گرتووه. بێگومان بوونی پارتێکی پێویستی وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به پشتگیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و پرۆژه‌و به‌رنامه به که‌ڵکانه‌ی که بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌م ئاماده‌ی کردوه بۆ پێشی به‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قه‌یرانی نائۆمیدی بهێنێته ده‌ره‌وه، زوڵم و زۆر وسته‌ه‌کانی ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌لی خاکداگیرکراوی کورد به جیهان بناسێنێت. به‌داخه‌وه که ده‌بێت بووترێت که هیندیک له پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ر کێشه‌ده‌روون حیزبی له نێو گۆمی کێشه نێوخۆییه‌کانیان ون بون وکێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان خستووه‌ته که‌ناره‌وه. یا به واتایه‌کی دیکه بڵێین که نه یانتوانیوه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن که بۆ چاره سه رکردنی کێشه‌ی سیاسی ونه ته‌وه‌ی کورد هه نگاوێکی ئه‌رێنی هه ڵ بگرن ، ئه‌و که‌مته‌رخه‌میانه وایانکردوه که کێشه‌و ئازاره‌کانمان زیاتر قووڵببنه‌وه‌و درێژه‌یان هه‌بێت. خاڵێکی دکه‌ی جیاواز له‌م پارته‌دا ده‌بینرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که: پارتی سه ربه ستی کوردستان ته نها پارتێکی لیبڕاڵ دیموکراته که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌م هزره نۆیه‌وه هاتووه ته نێو ئه‌م گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه. خاڵێکی دیکه‌و زۆر گرنگی ئه‌م پارته ئه‌وه‌یه که خه‌بات بۆ به ده ست هێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کردوه‌ته لوتکه‌ی سه‌ره‌کی تێکۆشانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی، له نێۆ درووشمه سیاسی و ستراتیژیه کانیدا به ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه گه‌ر واقعبینانه لێی بڕوانین ده‌بینین که به‌رده‌وام د‌ژی دڵڕاوکێێ و پڕوپاگه‌نده ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان که هه‌میشه وه‌ک گوله‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆخوازانی کورد به کار ده‌هێنرا ڕاوه‌ستاوه، ئه‌و ترس و خۆفه‌ی بۆ خه‌ڵکیان دروست کردبوو له نێۆ خه‌ڵکدا سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست، یا میدیایه‌کی به هێز تا راده‌یه‌ک ئه‌و دڵه‌ڕاوکێه‌ی له به‌ینداوه‌و هێز و ڕۆحیه‌ی به خه‌ڵکه‌که‌مانداوه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات که ئه‌م پارته توانیوێتی له گه‌ڵ ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا یه‌کانگیر بێت و به شێوه‌یه‌کی زانستیانه له گه‌ڵ کێشه سیاسیه‌کاندا هه‌ڵسوکه‌وت بکات. له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م ستراتیژیه‌ی که ده‌یهه‌وێت به‌ردی بناغه‌ی کوردستانێکی ئازاد‌و دیموکرات وسه‌ربه‌ست و سه ربه‌خۆدابنێت.
ئه‌م پارته له ته‌مه‌نی کورتی خۆی دا که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی کرد زۆر کار و چالاکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له بوار‌و شوێنه جیاجیاکاندا نواندوه، و هه‌وڵی زۆری بۆ ناساندی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی نا ئێرانی جیاواز له و نه‌ته‌وانه‌ی که کوردستانیان به سه‌ردا دابه‌شکراوه داوه. هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه کورته‌شدا به هۆی ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی که هه‌بووه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورد، چه‌ندین جار بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بانگهێشت کراوه، هه‌روه‌ها له پارلمانی ئۆرووپا و کاناداو چه‌ندین وڵات و ڕێکخراوی دیکه بۆ کۆنفرانسه‌کان بانگهێش کراوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی ناسینی پارتی سه‌ربه‌ستیی وه‌ک پارتێکی ڕامیاری نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ده‌یان که‌سایه‌تی ناوداری جیهانی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته‌دا دروست بکه‌ن، هه‌ر له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردووه‌دا سه‌رۆکی گشتی ئه‌م پارته واته کاک عارف باوه‌جانی جارێکی دیکه سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کرد‌و، له گه‌ڵ چه‌ندین ژه‌نڕاڵ و سیاست وانی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سیاسی کۆبوونه‌وه وچاوپێکه‌وتن له مه‌ڕ ئاڵوگۆڕی بیر‌و ڕاکان هه‌بووه، هه‌وڵیداوه زیاتر سه‌رنجیان به‌ره‌و پشتیوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان راکێشێت.
ئه‌م پارته به هۆی چالاک وئه‌کتیڤ بوونی توانیوێتی به‌شێکی زۆر له لاوانی کورد و سرنجی کوردستانیان بۆ لای خۆی ڕابکێشت، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌ستی خه‌بات و تێکۆشای بێوچانی ئه‌و لاوه نه‌ته‌وه‌یانه توانڕاوه ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان دابمرزێنت، که ئه‌وه‌ش یه‌کێ له سه‌رکه و‌تنه مه‌زنه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی بووه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێک بکه‌ین و ده‌بینین ئه‌م پارته به‌م کارانه‌ی به‌ڕاستی جیازای له خۆیدا ده‌بینێت و، ده‌بێته ئه‌و پارته‌ی که بوونی له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویستییه‌کی ڕۆژه بۆ خه‌ڵکه‌که‌مان، چوون پارتێکی ئه‌کتیڤه وکێشه‌ی گه‌له‌که‌مان چالاکانه ده‌خه‌ته ڕۆژه‌ڤی ڕۆژه‌وه. بۆ ده‌رخستنی جیاوازیه‌کی ئه‌مڕۆیی که تووشی به‌شێکی زۆر له حیزبه کۆن و سونه‌تیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه که پسک به بێ له به‌رچاوگرتنی دۆستایه‌تی فڵان لایه‌نی فارسی زمانی به ناو دۆست وبه‌کرده‌وه نه‌یار که وه‌ک ماری بریندار له نێو سینه‌دا خۆیان حه‌شار داوه ، له به‌رامبه‌ریان دا ڕاده‌وه‌ستێت و داخوازییه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان که سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجارییه، به ئاشکراو بێ دڵه‌ڕاوه‌کێ پێێانڕاده‌گه‌یه‌نێت که گه‌لی ئێمه هه‌رگیز ئێرانی نه‌بووه‌و ناشبێت، مافی سه‌ربه‌ستی وسه‌ربه خۆی بۆ گه‌لی کوردستان تاکه ڕێگه چاره‌یه، هه‌ر وه‌ک تێکۆشه‌ری له‌یاد نه‌چوو به ڕێز شه‌هید د.ع.قاسملوو ده‌یگوت گه‌ر پێویست بکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دۆستایه‌تی تێک ده‌ده‌ین.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز شایانی و‌تنه که ئه‌م پارته له مانگی داهاتوودا واتا مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، یه‌که‌مین کونگره‌ی خۆی له ژێر ناونیشانی، کونگره‌ی گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆخوا زی له رۆژهه‌ڵات کوردستان ده‌به‌ستێت، و ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاو به سه‌ر به‌رنامه وپرۆگرام و قه‌واره‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یدا دێنێت، به‌رگێکی تازه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون له به‌ر ده‌کاته‌وه. دۆستان، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ئه‌م پارته چاوه‌روانیه‌کی زۆریان له کونگره‌یان هه‌یه، هه‌وه‌ها له‌م کونگره‌یه‌دا پێشنیازی لیبرالیزمی دیمۆکراتیک که ناسراوه به لیبرالیسمی نوێ ده‌خرێته ده‌نگ دانه‌وه، تا ئه‌وه‌ی من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ئاگاداربم که ئه‌و شوعاره به‌شی هه‌ره زۆری هاوبیرانی پارتی لێی ڕازین، له‌وانه‌یه ئه‌م تیئۆریه وه‌ک ئامانجی دووا ڕۆژ دیاری بکرێت و هه‌نگاوی ئه‌رێنی وه‌ک پێویست بۆ هه‌ڵبگیرێت.
له‌م کونگره‌یه‌دا به‌شێکی زۆر له ژنانی چالاکڤان وخه‌باتگێر به‌شداری ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی لێره دا جێگای لێوردبونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ر وه‌ک چۆن له ڕه‌شنووسی کاتی ئه‌م پارته دا هاتووه، ژنان له نێو خۆیان دا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌لده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه هه‌وڵی په‌راوێز خستنیان نه‌درێت، ئه‌مه‌ش هاندان و ئاسانکارییه‌که بۆ ژنانی کورد وهێنانه نێۆ گۆڕه‌پانی سیاسیانه، وه ژنان ده‌توانن به مافێکی مێژووی خۆیان بگه‌ن که بتوانن نیمه‌ی کورسیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتێک به ده‌ست بهێنن ، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاره له ناو پارته‌کانی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ژنان بتوانن ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی خۆیان پیویستیانه به ده‌ستی بهێنن.
به‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌م پێ‌کرد که بوونی پارتێکی به‌و شێوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستییه‌کی ئه‌رێنییه، پێویستی به پشتیوانی کوردستانیانی وڵاتپارێزه که هاوکاری وهاوپشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و پارته په‌ره پێبده‌ن. پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕێز له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ک پشتیوانییه بۆ جێگیرکردنی که‌لتوری پلۆرالیسمی سیاسی، که تاکوو ئیستا به واتاکه‌ی خۆی له نێو پارته‌کانی ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستاندا جێ نه‌که‌وتووه ونه‌بووه‌ته که‌لتور، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌بات بۆ جێکه‌وتنی که‌لتوری دیموکراسی ده‌که‌ین که ده‌بێته هۆی کرنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ پێکهێنای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دووا ڕۆژدا.
به بۆچونی من ئه‌گه‌رهه وڵ و تێکۆشانی ئه‌م پارته نوێێه به رز بنرخێنین و پشتیوانی خۆمانی بۆ دووباره بکه ینه‌وه، ده‌توانێن سه‌رکه‌وتنی باشتر له په‌ره‌پێدان وبه‌جێگه‌یاندنی ئه رکه نیشتیمانی و نه ته وه ییه کاندا به ده‌ست بهێنێت.
هاشم موحه ممه دی
2009-10-24 15:29:56
16 ساڵ و 3 مانگ و 12 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان