نه من وه ک تاکه که س به لکو بتوانیت گشت خه لک له پیشخستن کومه لگا به شدار بکات، ئه وکاته ئه و حیزبه سه رئه که وێت. هه رحیزبیک بیر له بنه مای فه رهه نگی بکاته وه و به رنامه ی دریژخایانی بیت بو ئه م بواره، ئه و حیزبه له ناو خه لک په ره ده سینت.
ناهیده ڕه‌شیدیان وڵامی پرسیاری خۆێنه‌رانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌داته‌وه.
1-پرسیار له لایه ن ئه نور قه ره داغی:
Aya natwanyt la yakek la zankokany haremy kurdistan kar bkayt u sood bgayanyt ba komalgakat hokar chya?
وه لام: زور سه پاس بو ئه و پیشنیان، دیاره کاکه ئه نور بیجگه له ئه وه که هونه ر په روه‌ره، که سایه تی په ره وه ریشه، ئه مه له که سایه تی به رزی ئه و سه رچاوه ئه گرت. من هه میشه ئاماده م بو هاوکاری، چی له بواری کیمیا و چی له بواری فه رهه نگی زمانی کوردی و فه رانسی و هوله ندی.
2-پرسیار له لایه ن کاک ره زا هه دایه تی:
xosh7allm be ashnay em jne Kurde zireke Nahid xanm hokari chye ta esta der nekewtoy aya siaseti Kam Hizbi Kurdistani Rojhellatt la pesende aya esta bawert be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye
وه لام :منیش خوشحالم له ئاشنایی ئه وه، من هیچ کاریکم نه کرده وه که ده رکه وم. ئه ویشه که کردومه، ئه رکی سه رشانمه، تنوکه ئاویکه بو قه ربوکردنه وه ی ده ریای نیشتمان که منی په روه رده کرده وه. دیاره به هوی راگه یاندن ئه م سه رده مه وه ک فیسبووک و تویتر، به یه که وه په یوه ندیمان هه یه بو بیر ورا گورینه وه و پیکه وه ژیانیک باشتر و به رو کومه لگایکی گه ش و پیشکه وتوو.
پرسیاری دووه م :هه ر حیزب و لایه نیک که به هره مه ندی و توانمه ندی من له ریگه ی پیشخستن کومه لگا بناسیت وکه لک لی وه ربگره، ئه و ه من ئه بم به لایه نگری ئه و حیزبه ، نه من وه ک تاکه که س به لکو بتوانیت گشت خه لک له پیشخستن کومه لگا به شدار بکات، ئه وکاته ئه و حیزبه سه رئه که وێت. هه رحیزبیک بیر له بنه مای فه رهه نگی بکاته وه و به رنامه ی دریژخایانی بیت بو ئه م بواره، ئه و حیزبه له ناو خه لک په ره ده سینت.
پرسیاری سیوم: به پی زانستی کومه لناسی ئاستی پیشکه وتن خه لک له بواری فه رهه نگی و زانستی زور رولی گرنگ ئه بینت له خه باتی سه ربه خویی. من باوه رم به خه باتی سه ربه خویی هه یه، به لام ئیمه ئه بیت به ژیرانه و به زانستی بو ئه م مه به سته هه نگاو هه لگرین.
3-پرسیار له لایه ن هه نار عه زی‌زی: ناهید خانم خۆش هاتن، به پێی زانسته‌کانی به‌رێزتان کام له ناوچه‌کانی کوردستان کیمایی هه‌یه ? ئایا زانیاریت له سه‌ر مه‌نبه‌عه‌کانی ئیقتسادی کوردستان هه‌یه? مه‌به‌ستم ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئێوه ته‌ره‌فداری کام حیزبی کوردین?
وه لام: له گه ل ریز وحورمه ت هه نار خانم جیاوازی نیوان کانناس وکیمیا زان ئه وه‌ی که کانناس کانه‌کان ئه ناسیت وزانیاری له سه رکانه‌کانی ئابووری هه یه، به‌لام کیمیازان هه روا که له ناوه‌که ی دیاره زانایی ئه وه یه هه یه که له شتی بی بایه خ، هه‌رزان شتی پربایه‌خ بوژیانی خه لک دروست بکات. بونموونه خاوه ن کارگای که ره سه ی ره نگی و یا مه ره که فه ی چاپ، یه کیک له دوله مه ندترین که سانی دنیان، بو ئه وه له شتی هه رزان و بی بایه خی پاشماوه ی لابه رهه‌مه کانی نه وت ئه و که ره‌سانه بو ژیانی خه لک دروست ئه که ن. پرسیاری ئاخره‌که‌ت ئه توانی له وه لامی کاکه ره زا ببینی.
4-پرسیار له لایه ن ئالان قادری، ئه‌م کاته‌ت باش به‌ڕێز ناهید.
بێجگه له‌و کتتێبه فه‌رهه‌نگیانه، هیچ کتیىیکی دیکه‌ی زانستیت بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه، یا به نیاز نیت له داهاتوو بڵاویان بکه‌یته‌وه،
وه لام: هه مووکاتان باش کاک ئالان، من بیجگه له چوار فه رهه نگی فه رانسه-کوردی و کوردی-فه رانسه و هوله ندی-کوردی و کوردی-هوله ندی، دوو کومه له چیروک بو منالان به کوردی و به هوله ندی بو منالان کورد له هوله ند نووسیوه که ئه توانی له
بیبینی. Google, facebook
-پرسیار له لایه ن ئاگری کرماشان ، ناهید خانم،
ئێوه چۆن ده‌رواننه مه‌سه‌له‌ی ئیستقلال کوردستان،
چی شناختێکتان له سه‌ر کرماشان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌میشه هه‌وڵیداوه کرماشان له کورد بوون دوور خاته‌وه .
وه لام: کاکه ئاگری به پێی زانستی کومه لناسی ئه وه ئه گه ریته وه به ئاستی پیشکه وتن خه لک له بواری فه رهه نگی که تا چه ند ئاماده ییان تیا بیت، به‌لام باوه‌رم به شتیکه، به پی زانستی کومه لناسی، فه رهه نگ و شارستانی کورد به ئه و ئاسته گه یشته وه که به توانیت سه ربه خو بیت. سه باره ت به کرماشان، ئه توانین بڵیین، که هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی کرماشان له کورد دووربخه‌نه‌وه، به لام به خوشیه‌وه نه‌یاتوانیوه سه‌رکه‌وتووبن، له بیرمان نه چیت که ئیستا کوردایه‌تی له کرماشان له ئاستێکی زۆرباشدایه.
5-پرسیار له لایه ن نارین قازی، ئه‌م کاته‌ت باش خوشکه ناهیده.
تۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه دواکه‌وتووه‌یی کۆمه‌ڵگاکه‌مان وه‌ک ژن کوشتن چی پێشنیارێکت هه‌یه، خۆت ئاماده کردوه له دوا ڕۆژدا بگه‌رێیته‌وه کوردستان، خه‌بات بکه‌ی بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان?
وه لام: هه موو کاتتان باش. نارین خانم کیشه ی ژن له کومه لگای دواکه وتوو زور قووله و ئه بیت پسپور بیت که بتوانی وه لامده ری ئه م کیشه بیت. خوی له خوی‌دا کیشه ی ژن و دواکه وتووی کومه لگا به یه که وه به ستراوه، ئه گه ر کومه لگا پیش که وت ئه و کیشه ی ژنیش چاره سه ر ده بیت.
6-پرسیار له لایه ن هاوار بانیخیلانی ، سڵاو خاتو ناهیده.
سه‌ره‌تا به نده وه‌ک کوردێکی باشوری کوردستان خۆشحاڵ و دڵخۆشم که له پارچه‌یه‌ک له نیشتیمانه‌که‌م که سانی وه‌ک ئێوه‌ی تیا هه ڵکه وتوه ، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که له به‌رێزتانی ئه‌که‌م ئه‌وه‌یه ئێوه‌یه‌کی کورد‌و خاوه‌ن بیروکه له بواری زانستی ، ئایا له‌م زه‌مه‌ن و کاته دا که ئێوه له دوره وڵات‌دا ده‌ژین زانست و مه‌عریفه ی ئێوه چی خزمه‌زتێک به کورد ده‌گه‌یه‌نێت . هیوادارم به‌هه‌ند لێم وه‌ر بگری ،له گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویویستی هاوار بانیخێڵانی ، باشوری کوردستان،هه‌ولێر
[email protected] وه لام: له گه ل ریز و سلاو بو به ریزتان. منیش خوشحالم به کوردیکی به هه ست وسوزی باشوری کوردستان. کاکه ئیمه گشتمان به یه که وه به ستراوین و بته وه ی نه‌ته‌وه‌یی کاریگه ریمان له سه ریه ک هه یه. من وه ک فه رهه نگنووس ئه‌وه‌م له ده‌ستهاتووه که فه رهه نگیک نوێ به ٢زمانی گه‌وره‌ی جیهانی بۆ سه‌رکوردی و به پێچه‌وانه‌که‌شی له کوردییه‌وه بۆ سه‌رزمانی ئه‌وان، پیشکه ش به کومه لگاکه‌م بکه‌م. ئه گه ر بیتو روژی ئه م فه رهه نگانه له گه له فه رهه نگه کانیتره و یا ته‌نانه ت فه رهه نگه فارسیه کان به راورد بکه ن، ئه زانن که به راستی رچه شکین بووم له‌و وڵاته‌ی لێێ ده‌ژیم. دواگه‌ران به شوین ره‌گ وبنی وشه و ریک وپیکی وشه کان که یه کتر ئه گرنه وه له ئه م فه رهه نگانه ئه بینی. له م فه رهه نگانه وشه ی ره سنی کوردی و تا چه ند زمانی کوردی زمانیک په تی و پاراوه و که متر وشه ی بیگانه تیایه، ئه بینی. به‌لام زمانی کوردی پیشکه وتوو نیه. به واتای ئه وه که له سه ری کار نه کراوه و پیش نه خراوه. ئه م فه رهه نگه ی زمانی کوردی به زمانه پیش که وتوو و ئه ستاندارد دنیا وه ک فه رانسی و هوله ندی نووسیوه که چه ندین سال لیکولینه وه له سه ریکراوه و ریک وپیک کراوه، که خوی له خوی‌دا به زمانی کوردیش ریک وپیکی تایبه تی داوه. بیجگه له مانه ، من یارمه تی خه لکی وڵاته‌که‌م کوردستان به تایبه تی کوردانی دانیشتوو له هوله ندا داوه که هوله ندی فیر بین و له کومه لگایک که به ناچاری تیا ئه ژین بیبه ش له مافه کانیان نه بن. یه‌کێک له‌و بۆشاییانه‌ی کورد من له‌م وڵاته هه‌ستم پێده‌کرد و پێم وابوو ئه‌رکێکی پێوست و‌گرنگه له سه‌ر شانم. هه‌ستم پێ‌کرد که ده‌بێت پێیوه خه‌ریک بم بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی به‌رچاوی کۆمه‌لگاکه‌م له‌م وڵاته نووسینی ئه‌و فه‌رهه‌نگه بوو.خه‌ڵکه‌که‌مان له‌و وڵات پشێتر په‌نایان بۆ فه‌رهنگه‌لێک ده‌برت که بۆ سه‌رزمانه‌کانی بێگانه وه‌رگێرابوون، هه‌ستم ده‌کرد که زۆر پیویستیان به فه رهه نگی زمانی دایکی هه یه، زانینی زمانی هه‌ر وڵاتێک که کورده‌کان تێیدا ده‌ژین کلیکی کردنه‌وه‌ی ژیانه له‌و وڵاته‌دا. هه‌رکاتێک زمانی ئه‌و وڵاتانه باش فێربن، ئه و کاته ئه توانرێت له زانست وته کنولوژی ئه ولاته بو ناو کوردستان بهێنێته‌وه، و زور ئالوگوری کومه لایه تی پیک بهینێت له دنیای گولوبالیست. دیاره کاک هاوار زور به وردبینی و زیرکی ئه م پرسیاری کرده وه که من ئه ونده زور له سه ر ئه م بابه ته قسه بکه م.
7-پرسیار له لایه ن: هه رمی ئه حمه دیان، ناهیده خانم، خۆش هاتن،
ئایا ئێوه بۆ مه‌سه‌له‌ی کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان پرۆژه‌یه‌کتان به ده‌سته‌وه هه‌یه،
هۆکاری خۆسووتاندنی ژنان به چی ده‌بینی ?
وه لام: ئه ویش زور به خه یر بین. هه رمی خانم، به داخه وه، ئه وه نه خوشیکه کومه لایه تی و چاره سه رکردن نه خوشی کومه لایه تی زور زانایی و زانستی ئه ویت. ئه بیت پسپور له ئه م بواره بیت تا بتوانی ریگه چاره ی بو بدوزیته وه ، کیشه ی ژن له ولاتی دواکه وتوو زور قووله. خوی کیشه ی ژن و پیشکه وتن کومه لگا پیکه وه به ستراوه. ئه‌گه‌ر کومه لگا پیش بکه ویت ئه وه کیشه ی ژنیش چاره سه‌رده بیت. هوکاره‌که‌شی ئه وه‌یه کاتیک ژن ئه بینت هه موو ده‌رگاکانی له سه‌ری داخراوه، ئه‌و کاته به داخه‌وه ئه‌م ڕێگا هه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێرێت که ئه‌ویش خۆسووتاندنه. که‌من هیواخوازم هه‌رگیز ژنانی کورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی کێشه‌کانیان په‌نا بۆ خۆسووتاندن نه‌بن، وڕێگاچاره‌ی دیکه زۆره که بتواێت ئازاره‌کانیان که‌مکاته‌وه. مخابن که پیاویش له کومه لگای دواکه وتووی ئێمه‌دا به وئاسته نه‌گه یشتووه که ژن په روه‌ر یا که سایه تی په‌روه‌ر بیت. به‌لام حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌م هه ڵبه‌سته ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ریزانه بکه‌م که ئه‌یانه‌وه‌ی خویان بسووتینن.
ئه گه رکولیک بگه شیته وه
هه زران گول له ئه و گه شه، ئه گه شینه وه
با شه تلیک بکیلین
با ده نکیک بوه شینیم
بیته هه زران گولی گه شاوه
بیته باخچه یک پر له گولی رازاوه
بیته هوی گه شانه وه ی هه زاران کچی جوان
بیته هیوای دواروژ لاویک
بیته هه ستی هاوژینی بیواریک
بیته دلنیایی بو ئاواته کونه کان دایکیک
بیته رووناکی بو ریگه ی مه به ست
بیته مه به ستیک بو به رده وامی ژیان
ناهیده ره شیدیان 2002
پرسیار له لایه ن: به هروز سنه یی. ناهید خانم ئایا بڕیارت نه‌داوه له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی سیاسی تێکۆشانت هه‌بێت، ئایا ئایدولۆژیایی کۆمۆنیستی به نه‌زه‌ری تۆ بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئایدولۆژیایه‌کی دروسته کاری له سه‌ر بکری.
وه لام: له گه ل سلاو و ریز، کاکه به هروز له دانه یه‌ک له پرسیاره‌کان سه‌ره‌وه ئاماژه م پیکردوه. تکایه وڵامه‌کانی سه‌ره‌وه بخۆێنه‌وه. ته‌نیا ئه‌وه دووپات ده‌که‌مه‌وه که من ده‌توانم له حیزب ولایه‌نێک کاربکه‌م که باوه‌ری به خه‌بات بۆسه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری گه‌له‌که‌م بێت. سه باره ت به ئایدولوژی کومونیستی، هه‌ربیرو باوه‌ریک له سه رده‌مێک له ژیانه بو گۆران زوربه‌رز وپیروزه. خوی له خوی‌دا هه میشه کومه‌لگا خوی بریاری چاره نووسی خوی ده‌دات. ره‌نگبێت بو قوناخیک که سه‌رمایه له ده‌س گروپیک کو ده‌بیته وه، کومونیست چاره سه ر بیت بو ئه و قوناخه و یان که مترخه می و بی پرنسیبی له کومه لگا زوربیت، یا ئه‌و کاتانه‌ی که ئایننه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرین وکۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕه‌ش بوونه‌وه ئه‌بن، ئه و کاته هیدنێک شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆیی پێویسته. یان ئه گه‌ر ولات کمونیستی بیت وجوریک کمونیست بیت که‌خه لک هاوبه‌ش بکات له هه‌ژاری، ئه وکاته سه‌رمایه داریه که رولی خوی ده بینی. سه باره ت به کوردستانیش خو هیشتا ئیمه به قوناخی سفر(0) نه گه یشتووین که بزانین کام بیر وبروا و ئایدولوژی باشه بو ولاته‌که‌مان. هه رکاته ئیمه توانمه‌ندی ئه وه‌مان بوو بنه‌ره‌تی فه‌رهه نگیمان به هیزبکه‌ین، ئه‌وه ڕێگاخۆشکه‌رێکه بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ولیبرالی بو گه شه کردن کومه لگا. ئیتر با ئیستا بو گه یشتن به مه به ست و ئاواته کانمان بیرله ئه م فاکتورانه بکینه وه . بنه ره تی فه رهه نگی وه ک به هیز کردنی کوردایه تی و دوله مه ند کردنی زمانی کوردی بو په یوه ندی و هاوژینی و له یه کترتیگه یشتن. دوای به ده‌سهینان سه ربه‌خویی خوی له خوی‌دا کومه لگا به رو قوناخه سیاسیه‌کان ده‌روات.
ناهیده ره شیدیان 2009