هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پیرۆزبایی له کابینه‌ی شه‌شه‌می هه‌رێمی باشووری وڵاتمان ده‌کات، خۆشحاڵی خۆی نیشان ده‌دات که له به‌شێکی ڕزگارکراوی کوردستان ئه‌و تروسکاییه دڵخۆشکه‌ره ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و
ڕاگه‌یاندنی
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به متمانه‌دان به کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی ده‌کات
هاوڵاتییانی کوردستان: هه‌روه‌ک ئاگادارن که پارله‌مانی کوردستان له دانیشتنێکی تایبه‌تییدا متمانه‌ی خۆی به کابینه‌ی شه‌شی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌خشی، ئه‌و کانینه نۆێیه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له سه‌رۆکوه‌زیر و جێگر و ١٩ وه‌زیر پێکهاتووه.
به‌ڕێزان دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری، که پێشتر له لایه‌ن به‌ڕیز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ڕاسپێردرابوون که له سازدانی کابینه‌ی شه‌شدا ده‌ست به‌کار بن. کابینه له کاتی دیاریکراودا ئاماده کراو، له کۆبوونه‌وه‌ی ٢٨ ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠ ٠ ٩ له‌لایه‌ن پارله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه په‌سه‌ندکران و پیرۆزباییان لێ‌کرا.
هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پیرۆزبایی له کابینه‌ی شه‌شه‌می هه‌رێمی باشووری وڵاتمان ده‌کات، خۆشحاڵی خۆی نیشان ده‌دات که له به‌شێکی ڕزگارکراوی کوردستان ئه‌و تروسکاییه دڵخۆشکه‌ره ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموکرات‌دا حکومه‌تی دیمۆکراتی خۆی دابمه‌زرێنێت، هیوادارین کاره‌کانی حکومه‌تی نوێ بۆ دانیشتووانی هه‌رێم و گشت خه‌ڵکی کوردستان دڵخۆشکه‌ر بێت،
ئاواته‌خوازین که یه‌کێک له کاره به‌رچاوه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته نوێیه پێداگرتن بێت له سه‌ر ناوچه د‌ابڕاوه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، و هه‌وڵدان بێت بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌کان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و نابه‌رپرسیاریی سیاسیی.
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌باتی به‌رده‌وامی گه‌له‌که‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری خاکی پیرۆزی کوردستان.
هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٢٨/١٠ /٢٠ ٠ ٩
[email protected]