پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و بیری لیبرالیزم
*به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گشتی چاو له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی لیبرالیزم وه‌ک لیبرالیزمی که‌لاسیک و لیبرالیزی نوێ، ئه‌مڕۆی بکه‌ین، ده‌بینین که ئاڵۆگۆڕێکی به سه‌ردا هاتووه که ئه‌م چمکه له‌و قۆناغه جیاوازانه‌ی که به سه‌ری دا هاتووه له واتاکه‌ی گۆڕاوه و به سه‌ر چه‌ندین چمکی جیاواز دا، دابه‌ش کراوه که هه‌ر چمکێک بۆ خۆی فه‌لسه‌فه‌ی تاییبه‌ت به خۆی هه‌یه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و بیری لیبرالیزم
هاشم محه‌ممه‌دی:
هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌وه ڕای گشتی کوردستانیانی لێ ئاگادارکرایه‌وه که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌چه‌ند حه‌وتووی دیکه‌دا یه‌که‌مین کونگره‌ی خۆی له ژێر ناوی کونگره‌ی گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرێ ده‌دات، له‌م کونگره‌یه دا بیری لیبرالیزم واتا لیبرالیزمی نوێ باسی سه‌ره‌کی کۆنگره‌که ده‌بێت. بۆئه‌وه‌ی وه‌ک ئامانجی دووا ڕۆژی ئه‌م پارته دیاری بکرێت، هه‌رچه‌ند دژبه‌رانی هزری لیبرالیزم پێیان وایه که ئه‌مه بیرێکی کاپیتالیستیه، هه‌میشه له‌هه‌وڵی له‌که‌دار کردنی چه‌مکی لیبرالیزم بوون، وایان پێناسه کردوه که خه‌ڵکی کورد له‌گه‌ڵی نامۆ بێت. ئه‌وه‌ی که لێره‌داجێگای لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که پسک هه‌وڵده‌دات: لیبرالیزم وه‌ک ئامانجی دوواڕۆژی خۆی دیاری بکات، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رنامه و پلانێکی تۆکمه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه که له نێۆ ئه‌م بیره‌دا مافی چین وتۆێژو که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی مافی تاکی کورد به ڕوونی پارێزراوبیت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مانای ڕاسته‌قینه‌ی لیبرالیزم تێبگه‌ن، و بتوانن کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبراڵ و مۆدێرن که شایسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت پێک بهێنن.
لێره‌دا من هه‌وڵده‌ده‌م که به کورتیش بێت ئاورێک له بیری لیبرالیزم بده‌مه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیخه‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه. .هه‌رچه‌ند زۆر ووتار و کتێب سه‌باره‌ت به ئه‌م بیره له لایه‌ن زۆر له نووسه‌ران فیلسوفانی لیبرالی ناسه‌وه نووسراوه.
*لیبرالیزم له باری سیاسیه‌وه 2 واتای جیاوازی هه‌یه که به کورتی ئیشاره‌ی پێ ده‌که‌م.
١. له یه‌ک واتای سیاسی دا ده‌توانین بڵێن که بیری لیبرالیزم هزرێکی ئازادیخوازییه، یان به‌شێکه له سیستمی پێشخستنی ئابوری که پێوه‌ندیه‌کی بته‌وه‌ی له گه‌ڵ سه‌رده‌می پیشکه‌وتن یان پێشه‌ڤه‌چون هه‌یه، که له ده‌ورانی سه‌رمایه‌داریدا دژی سیستمی ئه‌ریستۆکراسی خه‌باتی ده‌کرد و له تێکۆشان دا بوو و بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتیش پێک هات و هه‌ر له و سه‌رده‌مه‌ش دا که ساوا بوو، توانی خۆی ده‌رخات و پێشکه‌وتنی به‌رچاو به خۆیه‌وه ببینیت. لیبڕاڵه‌کان یان ئازادیخوازه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوازیاری به‌ده‌ست هێنان یان پارێزگاری کردن له مافی چینێک بوون که ده‌یانهه‌ویست پێشکه‌ون و به سه‌رچینه‌کانی تردا سه‌رکه‌ون و گۆشه‌وکناره‌کانی گۆی زه‌وی بته‌ننه‌وه، ئه‌م چینه خه‌باتیان ده‌کرد بۆ ئازادی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیکان به بێ له به‌رچاو گرتنی ئه‌و هۆیانه‌ی که له سه‌رده‌می فئۆدالیسم دا بوون ، وه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ، به‌ڵام به ده‌سه‌ڵاتێکی که‌مه‌وه که تاکه‌کان له سیستمی سیاسی دا نه‌توانن بڕیار به سه‌ر کۆمه‌ڵ دا بده‌ن و بیر و بۆچونه‌کانی خۆیان به سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن، به واتایه‌کی تر ئه‌وان ده‌یانهه‌ویست که به شێوه‌ی ئازادانه نوێنه‌ره‌کانیان بچنه نێو په‌رله‌مان و ده‌نگ، ڕه‌نگ، مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسیه‌کانی خۆیان بپارێزن و له نێو یاساکان دا بیگونجێنن و بیر‌و بۆچونه بورژوواوازیه‌کانی تاییبه‌تی خۆیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به شێوه‌ی یاسایی بچه‌سپێنن.
٢. له واتایه‌کی تری لیبرالیزم دا ده‌توانین به‌و شێوه‌یه له سه‌ری بدوێین که هزرێکه له نێو چینه کرێکاریه‌کان دا یان له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵ و گروپانه‌ی که خۆیان به پارێزه‌ری مافه کرێکاریه‌کان ده‌زانن وه‌ک دژی خۆیان چاویان لێده‌که‌ن و کاتێک له سه‌ر لیبراڵه‌کان بیر و بۆچونی خۆیان ده‌رده‌بڕن وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م چینه ماف و ئازادیه کرێکارییه‌کان له به‌رچاو ناگرن و دژ به هزر و بیر‌و بۆچونه‌کانی مارکسیسم- لنینیسم سه‌ێر ده‌کرێن، لیبرالیسم به‌م واتایه خۆی وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه ئاپۆرتۆنیسم و ئاندیویدولیسم خۆی ده‌ر ده‌خات، پارته چه‌په مارکسیسیتیه- لنینیستیه‌کان دژایه‌تی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه ده‌که‌ن که له گه‌ڵ ئامانج و ئیستراتیژیکی ئه‌واندا ناگونجێن ، هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه که ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات و تێکۆشانێکی بێ وچان له پێناو لاوازکردنی هزری لیبرالیزم، ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت، به گشتی ئه‌و کۆمه‌ڵ، گرووپ . تاک و لایه‌نانه‌ی که له ڕێبازه ئیدۆلۆژییه‌کان ، چ مه‌زهه‌بی یان زانستی بن که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن بۆ به ده‌ست گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات، خۆیان به دژبه‌ری بیره لیبراڵیه‌کان ده‌زانن ، چونکه بۆچونی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌م هزره نگه‌تیڤ- پاسیڤه و هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م بیره له هه‌ر ناچه‌یه‌ک یا وڵاتێک دا جێ بکه‌وێت به‌واتای له به‌ین چونی ئه‌وانه، به‌ڵام تاکو ئیستا له‌وه بیریان نه‌کردووه‌ته‌وه که ئه‌م بیره قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی تێپه‌ڕاندوه وئاڵوگۆڕێکی پۆزۆتیڤی به سه‌ردا هاتووه که توانای هه‌زم کردنی بیر و بۆجونه مارکسیستیه و مه‌زهه‌بیه‌کانه.
*به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گشتی چاو له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی لیبرالیزم وه‌ک لیبرالیزمی که‌لاسیک و لیبرالیزی نوێ، ئه‌مڕۆی بکه‌ین، ده‌بینین که ئاڵۆگۆڕێکی به سه‌ردا هاتووه که ئه‌م چمکه له‌و قۆناغه جیاوازانه‌ی که به سه‌ری دا هاتووه له واتاکه‌ی گۆڕاوه و به سه‌ر چه‌ندین چمکی جیاواز دا، دابه‌ش کراوه که هه‌ر چمکێک بۆ خۆی فه‌لسه‌فه‌ی تاییبه‌ت به خۆی هه‌یه.
*لیبرالیزم یه‌کێ له‌و سیستمانه‌یه که له سه‌ر بنه‌ما و بناغه‌ی تاک، تاکه‌که‌سی دامه‌زراوه، وه له بنه‌ما دا به واتای باوه‌ڕ به ئازادی و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادییه، که هه‌وڵده‌دات تاکه‌کان ئازادبن و ئازادی بۆ تاکه‌کان وه‌ده‌ست بهێنێت و پارێزگاریان لێبکات. لێره‌دا گرنگ نییه که تاکه‌کان له‌و ئازادیه که به‌ده‌ست هاتووه چۆن به کاری ده‌هێنن، به‌ڵام نابێت ئه‌و ئازادیه بۆ له به‌ین بردن یان له خاچ دانی ئازادییه‌کی که‌سێکی تر به‌کار بێت، چونکه ئه‌و کات له چوارچێوه‌ی واتاکه‌ی خۆی ده‌چێته ده‌ر و ده‌بێته به‌زاندنی سنووری ئازادی که‌سێکی تر، تاکه‌کان له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیان دا ئازاد ده‌کات که که‌س نه‌توانێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگر بێت له‌و ئازادیه‌ی که تاکه‌کان له ژیانی تاییبه‌تی خۆیان دا به کاری ده‌هێنن.
ڕێشکی لیبرالیزم له مێژوو دا به واتای پێکهێنانی شۆڕشێک که خوازیاری ئازادیه تاکه که‌سیه‌کانه و ئازاد بوون له که‌لتووری دۆگماتیس، له‌و گرووپه کۆن ، سیاسی و سونه‌تیکانه که ده‌نگ و ڕه‌نگی تاکه‌کان له‌وێ دا وون ده‌بێت و هندێک جاریش تاکه‌کان ده‌بن به قوربانی کۆمه‌ڵ.
له ڕاستی دا مێژووی لیبرالیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانێکی زۆر دوور که ناتوانین مێژوویه‌کی دیاری کراوی بۆ دا بنێن، هه‌ر چه‌ند ده‌توانین ئیشاره به ده‌نگه ئازادی خوازیه‌کانی پرۆتوستانه‌کان له ئۆرووپا بکه‌ین ، لیبرالیسم کاتێک له دایک بوو که له ئورووپا ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کلیساکان بوو که له میژوو دا وه‌ک ڕۆژانی ڕه‌ش ناوی ده‌به‌ن، که ده‌سه‌ڵاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ژێر ده‌ستی ، کلیساکان، فئۆداله‌کان و مه‌زهه‌بیه‌کان دا بوو، که هه‌ر شتێک له گه‌ڵ بیر و بۆچونی ئه‌وان دا نه‌گونجایه ئه‌وا زۆر به ئاسانی سانسۆر ده‌کرا و ڕێگه‌ی لێ ده‌گیرا هندێک جاریش که‌سه‌که‌یان له خاچ ده‌دا، به واتایه‌کی تر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر ده‌ستی که‌س و گرووپێکی تایبه‌بتی دا بوون که له جێگای کۆمه‌ڵ بڕیاریان ده‌دا. سیستمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست له ئۆرووپا به شێوه‌یه‌ک بوو که هه‌ر که‌س له ده‌سپێکی ته‌مه‌نیه‌وه تاکوو کۆتایه‌کانی ته‌مه‌نی له یه‌ک چینی کۆمه‌ڵگادا ده‌بوو و نه‌یده‌توانی ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ که گۆڕانکاری له ژیانی دا بکات، پێک بهێنێت. ئه‌گه‌ر له باری مه‌زهه‌بیشه‌وه چاومان لێ بکردایه ده‌مانبینی که که‌س نه‌یده‌توانی له دژی کلیساکان بڕیارێک بدات یان شتێک بڵێت که له گه‌ڵ بۆچونی کلیساکان دا ناگونجێت ، هه‌روه‌ها ئازادی مه‌زهه‌بیش نه‌بوو، کلیسا به دڵی خۆی هه‌موو شتێکی سانسور ده‌کرد، له سه‌رده‌مێکی ئاوادا بوو که لیبرالیسم له دایک بوو و ده‌نگی ئازادی خوازی به‌رزبووه‌وه، ده‌توانم ئه‌م سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ به ئیده‌و هزرێکی نوێ بهێنمه ئه‌ژمار ، هه‌روه‌ها قۆناغه‌کانی پێش ده‌سپێکی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنهش نیو ده‌نێم قۆناغی خنکانی بیره زانستی و فه‌لسه‌فیه‌کان له ئۆرووپا ، له‌م کاته‌دا پرۆتیستانیتسم له سه‌ر بناغه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی تاکه‌کان خه‌باتی له دژی کلیسا ده‌ست پێ‌کرد، هه‌رچه‌ند پێشه‌ڤه‌چونی زانست و له دایک بوونی فه‌لسه‌فه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی هاوکات بوون له گه‌ڵی و ده‌توانین وه‌ک یه‌کێ له هۆکاره مه‌زنه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ڕێنینسانس و شۆڕشی پییشه‌سازی به ئه‌ژماری بهێنین.
بۆچونه فه‌لسه‌فیه‌کانی فیلسوفه گه‌وره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک چون جان لاک و ژان ژاک روس‌و ده‌یان فیلسوفی تر کاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له سه‌ری. له بۆچونه‌کانی لاک و روس‌و که ده‌یانوت که مرۆڤه‌کان له سرووشت دا وه‌ک یه‌کن و ده‌ستیان کرد به دانانی یاسا و پێک هێنانی مه‌جلیسی بریار دان و به‌و شێوه‌یه ده‌ستیان کرد به له به‌ین بردنی که‌لتوری سیاسی سیستمی کلیسا و فئۆداله‌کان، یان وه‌ک بۆچونی لاک که ده‌یوت حکومه‌ت ده‌بێت ماف و ئازادیه‌کان به‌رفه‌راوان بکات و پارێزگاری له ئازادی بکات ، نه‌ک هه‌وڵ بۆ له‌به‌ین بردن و تێکدانی ئه‌و ئه‌منییه‌تی که ئازادی هه‌یه‌تی بدات.
لیبرالیسم له پاش خه‌بات و تێکۆشانێکی زۆر ، له پاش له خۆ بردووی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان توانی له ئۆرووپا پێک بێت و سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و توانی به ئامانجه‌که‌ی بگات ، ئه‌و ئامانجه‌ی که ده‌یان فیلسووف و سه‌دان ئازادیخواز له پێناوی دا گیانیان به‌خت کردووه، لیبرالیزم وه‌ک سه‌ره‌تای ئه‌و بوچوونه‌ی که له فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی بۆ تاکه‌کان زیاتر هچی تر نه‌بوو پێش که‌وت، یه‌کێ له گرنگیه‌کانی لیبرالیزم له‌و سه‌رده‌مه دا ئه‌وه بوو که توانی که‌لتووری دۆگماتیسم تێکبشکینێت و بۆ هه‌میشه سه‌رده‌مێکی نوێ له مێژوی مرۆڤایه‌تی دا به ئیده‌و فکرێکی نوێیه‌وه ده‌ستپێ بکه‌ن که له‌وێ دا ئه‌وه توانای هزری و فکری خه‌ڵک بوو که ده‌یتوانی ئاڵوگۆڕ له ژیانی خه‌ڵک دا پێک بهێنێت . له راستی دا ئه‌وه هزری لیبراڵی بوو که توانی له ڕووبه‌رووی که‌لتووری دۆگماتیسم راوه‌ستێت و به هه‌وڵ تێکۆشانێکی زۆر توانی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر سیستمی فئۆداڵیم و کلیسادا زال بێت و کۆتایی به ڕۆژانی ڕه‌ش بهێنێت له ئۆرووپا.
له ڕووانگه‌ی لیبرالیسمه‌وه مه‌زهه‌ب یان دین وه‌ک سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که داڕێژه‌ری یاسا وڕێسای تاییبه‌ت به خۆی بێت چاوی لێ ناکرێت و خوازیاری ئه‌وه نییه که دین له چوارچێوه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کاندا ڕۆڵی هه‌بێت ، دین یان ئایینێک ده‌توانێت له گه‌ڵ سیستمی لیبرالیسم دا بگونجێت که داڕێژه‌ری چوارچێوه‌ی تاییبه‌تی له بواره‌کانی ئابووری ، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت و له‌و بوارانه دا هه‌وڵ بۆ گێڕانی ڕۆڵ نه‌دات، به‌واتا تر دینێک ده‌توانێت جێگای خۆی له نێو سیستمی لیبرالیسم دا بکاته‌وه که باوه‌ری به ئازادی ئینسانه‌کان هه‌بێت که چۆن بڕێار ده‌ده‌ن له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان له نێو کۆمه‌ڵدا و ئه‌وه مرۆڤه‌کانن که ده‌توانن بۆ خۆیان باوه‌ڕ یا دینێکی تاییبه‌تی بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن وه یا ڕه‌دی که‌نه‌وه‌و.... له ڕووانگه‌ی هزر و بیری لیبڕاڵه‌کانه‌وه دین ناتوانێت له سه‌ر چاره‌نوسی مرۆڤه‌کان بڕیار بدات یان ئه‌و مافه‌ی نییه که ده‌خاڵه‌ت یان ته‌جاوه‌ز له ژیانی مرۆڤه‌کان دا بکات، بۆ نمونه له ئابووری ئیسلامی و مارکسیستی دا ئه‌و ئازادیه بوونی نییه که لیبرالیسم به تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵی داوه ، هه‌ر چه‌ند له ده‌ورانی سه‌رمایه‌داری دا به هۆی جێنه‌که‌وتنی هزر و که‌لتووری لیبرالیستی به‌شێک له مرۆڤه‌کان له لایه‌ن چینی باڵاده‌ست و سه‌رمایه داره‌وه ده‌چه‌وسانه‌وه،به‌ڵام به گشتی ده‌توانین بڵه‌ین که تاکو ئیستا سیستمی لیبرالیسم باشترین سیستمی ڕۆژ و سه‌ده بووه که تاکه‌کان توانیوێتانه له که‌لتوورێکی ئازادانه دا هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ویسته سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بده‌ن، هه‌رچه‌ند ئه‌م سیستمه‌ش هه‌مو کاتێک له گه‌ڵ که‌مو کوڕی و کرچی و کاڵی دا رووبه‌ڕووبوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ک سه‌رکه‌وتووتورین سیستمی رۆژ سه‌یر ده‌کریت.
لیبرالیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی یان حکومه‌تی ڕێفۆرم وچاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ئاڵمانی ڕۆژئاوا هه‌بوو، یه‌کێ له و سیستمانه‌ی لیبرالیسم بوو که باشترین پلان وخزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان له بواری ئابووری، نه‌خۆشخانه، پێکهێنان وسازکردنی خۆشگوزه‌رانی پێشکه‌ش ده‌کرد، ئه‌وڕۆکه سیستمی لیبرالیسم له وڵاتانی جۆربه‌جۆر به شێوه‌ی جیاواز له یه‌ک له ده‌سه‌ڵات دان و وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، هه‌رچه‌ند له هندێک وڵات دا به هۆی ئه‌وه‌ی که هزری شۆڕشگێری بیری ته‌نگی ناسیۆنالیستی یان بۆچونی ڕادیکاڵانه نیه سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه وه‌ک که‌نه‌دا و ئه‌مریکا هندێک له وڵاتانی ئه‌ورووپی، وه له هندێک وڵاتیش دا به هۆی ئه‌وه که که‌ڵتور و ده‌رفه‌تی باشی نه‌ڕه‌قساوه ، نه‌یتوانیوه به سه‌ر ئه‌و هه‌وراز و نشیوانه‌ی که بۆی هاتوونه‌ته پێش به باشی سه‌رکه‌وێت. سیستمی سه‌رمایه‌داری که وه‌ک به‌شێک له هزری لیبرالیسم و پێکهێنانی ئه‌و بیره سه‌یر ده‌کرێت و هه‌میشه له قۆناغه سه‌راتایه‌کان دا یه‌کێ له‌و فاکته هه‌ره گه‌ورانه‌ی سه‌رکه‌وتنی لیبرالیسم بووه ، که‌واتا کاپیتالیسم یان سه‌رمایه‌داری هه‌میشه هزری پێکهێنانی سه‌ره‌تای لیبرالیزم بووه، به‌ڵام ئه‌وڕۆ له هندێک بوار دا دژایه‌تی سه‌ه‌رمایه داری و سیستمی کاپیتالیسم ده‌کات. لیبرالیزم به جیاواییه‌کی زۆرتر له ئه‌م لیبرالیزمه‌ی که ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێن لیبرالیزمی نوێ هه‌میشه له قۆناغه جیا جیا کاندا ده‌ستی گرتووه تاکوو به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه، هه‌رچه‌ند کاپیتالیسم نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌ی که وه‌ک سیستمی سه‌رمایه‌داری له لیبرالیزمی ده‌وێت پێی بگات یان بۆی جێبه‌جێ بیت ، چونکه لیبرالیزمی نوێ له باری مافه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کاندا دژایه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی خواره‌وه‌یه و به قه‌دری پێویست ئیمکانات و خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش کردووه که کاپیتالیسم نه‌توانێت په‌ره به‌و جیاوازی چینایه‌تیه بدات که هه‌میشه له هه‌وڵی دا بووه‌ه تاکوو بتوانێت چینی خواره‌وه موتیعی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بکات و بتوانێت سیستمی ئیستعماری بره‌و پێ بدات.
....................................................................................................................................
بۆ نووسینی ئه‌م ووتاره له زۆر بابه‌تی ئینترنه‌تی که‌ڵک وه‌رگیراوه، به تاییبه‌ت کتێبی لیبرالیسم و کتێبی هۆکاری پێکهاتنی لیبرالیسم،
2009-11-11 00:13:23
16 ساڵ و 3 مانگ و 3 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان