هێزه‌کانی دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کاک ئیحسان فه‌تاحییان له سێداره‌دا. ئه‌و ڕێژیمه دڕنده‌یه ڕۆژ و حه‌فته‌و مانگ نییه که ڕۆڵه‌یه‌که‌ی ئه‌م کوردستانه له په‌تی سێداره
ئیحسان فه‌تاحیان به‌ندی سیاسی کورد به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه له سێداره درا.

وێرای هه‌وڵ وچالاکییه‌کی زۆری ڕێکخراوه کوردی و جیهانییه‌کان بۆ ڕێگرتن له به‌ڕێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دانی لاوی کوردی کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاک ئیحسان فه‌تاحییان، به‌ڵام مخابن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ٢٠ ی گڵاریزانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی- ١١/١١/٢٠ ٠ ٩ زاینی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆری به‌یانی هێزه‌کانی دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کاک ئیحسان فه‌تاحییان له سێداره‌دا. ئه‌و ڕێژیمه دڕنده‌یه ڕۆژ و حه‌فته‌و مانگ نییه که ڕۆڵه‌یه‌که‌ی ئه‌م کوردستانه له په‌تی سێداره هه‌ڵنه‌به‌ستێت، مخابن بێ وڵاتی ونه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردی وایکردوه که ڕۆڵه‌کانی ئێمه ڕۆژانه له لایه‌ن قه‌سابخانه‌کانی کۆماری دڕنده‌ی ئێرانه‌وه له سێدار بدرین.
کاک ئیحسان فه‌تاحیان ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و کوڕی به‌ڕێز عیزه‌تووڵا فه‌تاحییانه.
به ناوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌و جینایه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به توندی ئیدانه ده‌که‌ین. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕیزی کاک ئیحسان و گشت هاوبیرانی ده‌که‌ین.
به ناوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org u
[email protected]
2009-11-11 12:49:48
16 ساڵ و 3 مانگ و 14 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان