ئاکامی ژێرده‌سته‌یی و بێ‌وڵاتی له‌ژێر چه‌کمه‌ی ره‌شی داگیرکارێکی وه‌حشی و قین له‌ده‌ڵدا هه‌ر ئه‌وه‌یه که رۆژانه خوێنی رۆڵه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌ڕێژێت، داگیرکاران ده‌بێت بزانن که خه‌ڵکی کوردستان به سڕینه‌وه و قه‌ده‌غـه‌کردنی زه‌مان و کۆلتور و ئه‌ده‌بی، به راگۆێزتن
ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحییان

ئیحسان فه‌تاحییان له هه‌موو شاروگونده‌کانی کوردستان!
١١/١١/٢٠ ٠ ٩
“ئەگەر دەسەڵاتداران و زۆروێژان پێیانوایە، لە سێدارەدانم پرسى کوردستان دەسڕێتەوە، دەبآ بڵێم خەیاڵتان خاوە. نە مەرگى من و نە هەزارانى وەک من ئەم برینەتان ساڕ‌ێژ ناکات و دڵنیا بن ئەم ئاگرە بڵێسەدارتر دەبێت، بێ‌گومان هەموو مەرگێک ئاماژەیە بۆ ژیانێک”.
ئیحسان فه‌تاحیان ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، خه‌ڵکی شاری کرماشان و دانیشتووی شاری سنه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی داگیرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له شاری سنه ئیعدام کرا.
که‌م نین و نه‌بوون ئه‌و خه‌باتگێره لێبڕاو و گه‌لخۆشه‌ویست و خۆنه‌ویستیانه‌ی که له ده‌ژوارترین کات و ساته‌کانی مه‌رگ و ژیاندا ژێرپێیان قه‌ت نه‌له‌رزاوه و گیانی شیرین و ئازیزیان قوربانی سه‌ربه‌ستیی و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن، و له به‌رامبه‌ر دوژمنانی داگیرکاردا سه‌ربه‌رزانه وه‌ستاون و ده‌وه‌ستن، و له پێناو ژیاندا گاڵته‌یان به مه‌رگ هاتووه. ئیحسان فه‌تاحییان یه‌کێک له خه‌باتکارانی به وه‌فای ئه‌م کاروانی نه‌گه‌رانه‌وه‌یه بوو که به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌م بیستی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٨ی هه‌تاوی له پێناو ژیاندا بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له‌ژیان کرد.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) سه‌رخۆشی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی ئیحسان له که‌س‌وکاری و هاورێیانی ده‌کات، خۆمان به شه‌ریکی ده‌ردوخه‌متان ده‌زانین، بێ‌شک ئیحسان یه‌که‌م که‌س نییه و ئاخر که‌سیش نابێت که له پێناو سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌ی و دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی شیاوی ئینساندا گیانی به‌خت کرد.
ئاکامی ژێرده‌سته‌یی و بێ‌وڵاتی له‌ژێر چه‌کمه‌ی ره‌شی داگیرکارێکی وه‌حشی و قین له‌ده‌ڵدا هه‌ر ئه‌وه‌یه که رۆژانه خوێنی رۆڵه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌ڕێژێت، داگیرکاران ده‌بێت بزانن که خه‌ڵکی کوردستان به سڕینه‌وه و قه‌ده‌غـه‌کردنی زه‌مان و کۆلتور و ئه‌ده‌بی، به راگۆێزتن و کۆمه‌ڵکوژی به ئه‌نفال وکیمیاباران نافه‌وتێت! خاترجه‌م ئاسۆی گه‌لێکی کوڵنه‌ده‌ر به زیندان و ئه‌شکنجه و به کوشتن و سێداردان لێڵ نابێت، سه‌دان و هه‌زاران ئیحسانی تر له پێناو رزگاری و سه‌ربه‌ستی خه‌ڵکی کوردستاندا ئاماده‌ن و له مـیداندان.
په‌یامی ئیحسان هه‌روه‌کوو زۆر له گیانفیدایانی ڕێگای ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی داواکردنه بۆ یه‌کگرتوویی و یه‌کده‌نگیی، دوور له هه‌ر جۆره بیرێکی ته‌سکی حیزبایه‌تیی و هه‌لپه‌رستیی و ناکوردستانیی.
ـ سه‌ربه‌رزی و زیندوویی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه که شێرانه گیانی شیرینیان له پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌یاندا به‌خت کرد. سه‌رشۆڕیش بۆ ئه‌وانه‌یه که خزمه‌ت به داگیرکه‌ر کردووه و ده‌که‌ن.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
[email protected]