له ده‌سپێکی ئه‌م بابه‌ته دا به‌رله هه‌رشتێک چاوێکی خێرا به‌سه‌ر پێک هاته‌ی کۆمه‌ل و کۆمه‌ڵگادا ده‌خشێنین و بناغه‌ی پێک هاته‌ی کۆمه‌ڵگا له بواره جۆراوجۆره‌کانی لێک ده‌ده‌ێنه‌وه.دیاره که باس له کۆمه‌لگا ده‌کرێ مه‌به‌ست لهکۆمهلێکهکه تێیدا هه‌مووشتێک له سه‌ر بنه‌مای کاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیه مرۆڤیه‌کان هه‌لده‌سه‌نگێندرێت و به‌م هۆیه‌وه هه‌موو بواره‌کانی ژیان بریتی له ئه‌رک و کاری رۆژانه و هه‌وڵ دان بۆ دریژه‌دان به ژیان له‌م
به‌شی یه‌که‌م
له ده‌سپێکی ئه‌م بابه‌ته دا به‌رله هه‌رشتێک چاوێکی خێرا به‌سه‌ر پێک هاته‌ی کۆمه‌ل و کۆمه‌ڵگادا ده‌خشێنین و بناغه‌ی پێک هاته‌ی کۆمه‌ڵگا له بواره جۆراوجۆره‌کانی لێک ده‌ده‌ێنه‌وه.دیاره که باس له کۆمه‌لگا ده‌کرێ مه‌به‌ست لهکۆمهلێکهکه تێیدا هه‌مووشتێک له سه‌ر بنه‌مای کاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیه مرۆڤیه‌کان هه‌لده‌سه‌نگێندرێت و به‌م هۆیه‌وه هه‌موو بواره‌کانی ژیان بریتی له ئه‌رک و کاری رۆژانه و هه‌وڵ دان بۆ دریژه‌دان به ژیان له‌م کۆمه‌ڵه دا له سه‌ره‌کی ترین بواره‌کانه که پێویستی به هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دانیشتوانی ناو کۆمه‌لگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌رخه‌ی ژیانی به‌کۆمه‌ڵ بکه‌وێته گه‌ر. به‌لام پێک هاته‌ی مرۆڤی ئه‌م کۆمه‌لگایه چی یه و له چیی پێک دێت،ئه‌رکه‌کان چلۆن دابه‌ش ده‌کرێن. لێره‌وه‌یه که پێویستی کاری هاوبه‌شی دانیشتوانی کۆمه‌لگا گرینگیه‌که‌ی هه‌ست پێده‌کرێ.
با له بچوکترین کۆمه‌لی ناوکۆمهلگاکانهوه ده‌ست پێ بکه‌ێن واتا بنه‌ماڵه،له ناو بنه ماڵه دا دوای دارژتنی گه‌ڵاڵه‌ی ژیانی هاوسه‌ری و دیاری کردنی ئه‌رک و کاره‌کان له لایه‌ن ژن و پیاوه‌وه چه‌رخی به‌ره‌وه پێش هه‌نگاونانی یه‌که‌مین کۆمه‌لگا ئه‌که‌وێته گه‌ر، له مه‌ودای برینی ئه‌م رێگه‌یه بواره‌کانی دیکه‌ی ژیانی به کۆمه‌ڵ ده‌رده‌که‌وێت و لێره‌وه‌یه که ژن وپیاو هه‌ست به هاوئاهه‌نگی و هاوده‌نگیه‌ک بۆ به‌ره‌و پێش یردنی ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن. هاو ئاهه‌نگیه‌ک که تێیدا هه‌موو مافه‌کانی تاک له بواری حقوقی و مه‌عنه‌ویه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه که پارێزرابێت گهڵالهیهکیش بێت بۆ دوارۆژێکی باشتری ئه‌م کۆمه‌لگایه چونکه ئه‌م کۆمه‌لگایه به‌ره‌به‌ره په‌ره ده‌ستێنێ و ئه‌م جاره‌یان ئه‌ندامانێکی دیکه‌ی پێوه په‌ێوه‌ست ئه‌بێت که ده‌بێ کار ئاسانی بۆ بهرهورووبونهوه و دابین کردنی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی بکردرێت.
مناڵ ئه‌ندامێکی تری ئه‌م کۆمه‌لگایه‌یه و پێویستی به چاودیری کردنی داێک و باوک هه‌یه.له درێژه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌م کۆمه‌لگایه دا ئه‌رکێکی دیکه په‌یوه‌ست ئه‌بێ به ئه‌رکه‌کانی داێک و باوک ئه‌ویش په‌روه‌رده‌کردنی مناڵه چونکه کۆمه‌لگای مه‌به‌ست له سه‌ر ئه‌ساسی سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌ی شارستانی بونیاد نراوه. پاراستنی مافه‌کانی تاک له بواری حقوقی و مادی ومه‌عنه‌وی و یه‌کسانیه‌وه یه‌که‌مین نه‌زمێکه که له کۆمه‌لگا دا ره‌چاو کراوه و ته‌زمینێک بووهبۆ داهاتووی ئه‌م کۆمه‌ڵه. ئه‌م کۆمهلگایهزۆرتر په‌ره‌ده‌ستێنێ و ئه‌م جاره‌یان هه‌نگاو ئه‌نێته ناو کۆمهلگیهکی به‌ر فراوان تر و ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا بچووکه ئه‌و نه‌زم و هاوئاهه‌نگیه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری کۆمه‌لگای گه‌وره‌تر رێک ده‌خه‌ن. له‌مه‌به‌دوا کۆمه‌لگا و تاک و تاک و کۆمه‌لگا دو شتی لێک جیا نه‌کراوه‌ن و ده‌وام و په‌ره‌سه‌ندن و درێژه‌دان به ژیانێک که هه‌مووان تێیدا هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئارامێش ده‌که‌ن ده‌بێته هه‌وێنی هه‌رچی زیاتر گه‌شاوه بوونی کۆمه‌لگا. به‌لام ئه‌مانه چۆن به‌دی دێت و مهدینهیهکی فازیله چلۆن پێک دێت، دیاره ئه‌وه‌ی باسی لێوه کرا تاریفێکه له کۆمه‌لگا و ده‌ور و نه‌خشی ئه‌ندامانی کۆمه‌لگا که بریتی بوو لهنهزم وهاوئاهه‌نگی و سیسته‌می په‌روه‌رده و پاراستنی مافه‌کانی تاک له بواری حقوقی ومادی و مه‌عنه‌ویه‌وه. به‌ڵام گه‌ر بروانینه کۆمه‌لگای کورده‌واری یه‌که‌مین شت که تێیدا له‌گه‌ڵی بهرهوهروو ده‌بین باڵاده‌ست بوونی رهگزێکه به‌سه‌ر ره‌گه‌زێکی تردا‌و یه‌که‌مین بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسووده دارماوه ئه‌ویش نه‌بونی هاوئاهه‌نگی و نه پاراستنی مافه‌کانی تاکه، له هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک دا گه‌ر لایه‌نێک به بێ له به‌ر چاو گرتنی هیچ کام له خاڵه‌کانی یاسایی و حقوقی و مادی به سه‌ر لایه‌نێکی دیکه دا زاڵ و ده‌سه‌ڵاتداربێت له بواری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌م کۆمه‌لگایه توشی نوقسانی وگرفته، که‌واته به‌م پێ ناسهیه له کۆمه‌لگایه‌ک دا که پیاو سالار و ده‌سلاتدار بێت ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له بواری فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گرفتاری قه‌یرانێکی مادی وحقوقیه و ژنان وه‌ک تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که پێشتر باسمان لێوه‌کرد له مافی یه‌کسان و به‌رابه‌ر چ له بواره‌کانی مادی و حقوقی ومهعنهویهوه و چ له بواره‌کانی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تیه‌وه بێ به‌ریه. به‌م پێیه کۆمه‌لگای کورده‌واری له چه‌شنی کۆمه‌لگایه‌کی شارستانی و پێشکه‌وتوو نیه. له کۆمه‌لگایه‌ک دا که ژن وه‌کوو جنسی دووهه‌م چاوی لێ ده‌کرێت،له کۆمه‌لگایه‌ک دا که ژن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی شه‌ری نێوان دوو عه‌شیره سولحی پێ ده‌کرێ و له بری خوێن ده‌به‌خشرێت، له کۆمه‌لگایه‌ک دا که خۆش ویستن و ئه‌وینداری کردن بۆ مێینه ئه‌مرێکی دزێوه و ده‌بێته هۆی له ناو چوونی شه‌ره‌ف و ناموسی پیاوان، له کۆمه‌لگایه‌ک دا که ژن له بواری ئابوریه‌وه تێیدا ئازاد و سه‌ربه‌ست نییه، لهکۆمهلگایهک دا که ته‌نانه‌ت ژن به ویست و خواستی خۆی ناتوانێ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ژیانی خۆی دابرێژێت ئه‌م کۆمه‌لگایه توشی قه‌یرانێکه که دووکه‌ڵه‌که‌ی راست ئه‌چێته ناو چاوی ژنان و ده ئه‌وه‌نده‌ی تریش بواری ژیانێکی ئاسایی بۆ ژنان دژوار و دژوارتر ئه‌بێت.
به لێک دانههی ئه‌م دوو کۆمه‌لگایه واتا کۆمه‌ڵگایه‌ک که په‌یوه‌ندیه‌کان له سه‌ر ئه‌ساسی هاوئاهه‌نگی و هاوکاری و یه‌کسانی یه و کۆمه‌ڵگایه‌ک که تێیدا ره‌گه‌زێک ژێر ده‌سته و
ره‌گه‌زێکی دیکه بالاده‌سته چ هۆکارگه‌لێک ئه‌بینرێن ?
سیسته‌می په‌روه‌رده یه‌که‌م شتێکه که ده‌توانێ له بواری فه‌رهه‌نگیه‌وه داهاتووی هه‌ر کۆمه‌لێک ته‌زمین بکات.