به خۆشحاڵییه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌ینین که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣و ٢٤ ی گڵاریزانی ٢٧٠ ٩ی کوردی به‌رامبه‌ر ١٣ و ١٤ و ١٥ ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، به به‌شداری سه‌دان پارت ولایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردستانی و جیهانی، له ژێر ناوی ( کۆنگره‌ی گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ) له که‌ش و هه‌وایه‌کی دیمۆکرات و نه‌ته‌وه‌ییدا کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕیوه‌برد.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م لینکه‌ی خواره‌وه به شێوه‌ی پ‌د‌ف بکه‌ره‌وه
http://www.psk2006.org/Members/psk/Beyannamei_Kotay_Kongrei_1.pdfکۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به به‌شداری سه‌دان پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردستانی وجیهانی کۆتایی به کاری ٣ ڕۆژه‌ی خۆی هێنا. به‌یاننامه‌ی ژماره ١ی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پ س ک .

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، تێکۆشه‌رانی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. به خۆشحاڵییه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌ینین که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣و ٢٤ ی گڵاریزانی ٢٧٠ ٩ی کوردی به‌رامبه‌ر ١٣ و ١٤ و ١٥ ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، به به‌شداری سه‌دان پارت ولایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردستانی و جیهانی، له ژێر ناوی ( کۆنگره‌ی گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ) له که‌ش و هه‌وایه‌کی دیمۆکرات و نه‌ته‌وه‌ییدا کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕیوه‌برد.
ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره ٢٢ی گڵاڕێزانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی: ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره تایبه‌ت کرابوو بۆ به‌شداری میوانان و ئه‌ندامانی پارتیمان. که به‌خۆشییه‌وه هه‌رچه‌ند خوله‌ک پێش دیاریکردنی کاتی هاتنه ژوره‌وه‌ی میوانان وئه‌ندامان، دیتمان به‌خرۆشه‌وه میوانانی بانگهێشتکراو له شۆێن و وڵاته دووره‌کانه‌وه خۆیان گه‌یاندبوه هۆڵی کۆنگره، و له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا هۆڵی کۆنگره پڕبوو له میوانان و ئه‌ندامانی کۆنگره، شایانی باسه که به هۆی ژماره‌ی زۆری به‌شدار بووان به‌شێک له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ساڵۆنی کۆنگره شۆێنه‌کانی خۆیان به جێده‌هێشت بۆ میوانان. هه‌روه‌ها به هۆی زۆری ژماره‌ی په‌یام و بروسکه‌کان نه‌کرا که په‌یام و بروسکه‌کان له لایه‌ن شاندی لایه‌نه‌کانه‌وه بخۆێنرێنه‌وه، له کۆنگره ته‌نیا ئاماژه به ناوه‌کانیان ده‌کراو به ئامێری پرۆژیکته‌ریش په‌یتا په‌یتا پێشان ده‌دران، به‌رنامه‌کانی ڕۆژی یه‌که‌م به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه چوو.
" سه‌ره‌تا به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب به‌رنامه‌کانی کۆنگره کرایه‌وه.
" بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی ڕاگه‌یاندرا.
" کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی کۆنگره له لایه‌ن به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی پسک خوشکه ناهیده ڕه‌شیدیان.
" به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌کانی کۆنگره به زمانه جیاوازه‌کان، شلێر موراد ڕه‌سوولی به‌شی ئینگلیزی، ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده و یه‌دوڵا سوڵتانپه‌ناه به‌شی کوردی، شیلان ئه‌حمه‌دی به‌شی نۆرویژی، خۆیان ناساندوو خێرهاتنی به‌شدار بوانیان کرد. " له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌کانی کۆنگره، یادی شه‌هیدی نۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاک ئیحسان فه‌تاحیان به هه‌ڵبه‌ستێک به‌رز ڕاگیرا.
" پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرتی سیاسی و گشتی ٣ ساڵ و ٨ مانگ و ٢٧ ڕۆژ کار‌و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له لایه‌ن عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشکه‌شکرا، ناوبراو پێش خۆێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی وێرای به خێرهاتنی میوانه‌کان، به نیشانه‌ی ریز لێنان ناوی ٢ شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی هێنا، وه‌ک شه‌هید مامۆستا سه‌لاح سۆران که به مامۆستای بیری نه‌ته‌وه‌یی به به‌شداربووانی کۆنگره‌ی ناساند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شه‌هید ئیحسان فه‌تاحیان کرد وه‌ک تازه‌ترین شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا کاتی به‌ستنی کۆنگره و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان کرد. له‌و ڕاپۆرته‌دا به ڕوونی ئاماژه‌کرا به کار‌و چالاکییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له چه‌ند مانگ پێش دروستبوونی تا ڕۆژی ده‌ست به‌کاربوونی کۆنگره‌ی یه‌که‌م، به‌شی دووه‌می ڕاپۆرته‌که که به‌شی سیاسی بوو پێشکه‌شکرا، له‌و به‌شه‌دا به باشی ئاماژه کرا به هه‌لومه‌رجی جیهان و کوردستان و ئێران و بیری سه‌ربه‌خۆیی.
" ڕه‌شنووسی ئاماده‌کراوی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له به‌ریزان کاک یه‌دوڵا سوڵتانپه‌نا و کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده پێشکه‌شکران، که وێرای چه‌ند پێشنیار بۆ هیندێک گۆڕانکاری سه‌ره‌تایی، به‌گشتی له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پێشوازی له‌و بڕیارانه کرا و به بڕیاری پێویست وبه جێ باسیان له سه‌ر ده‌کرا. " له نێۆ ئاخنی به‌رنامه‌کاندا ئاماژه به ناوی ئه‌و پارت ولایه‌ن و که‌سایه‌تییه جیهانی وکوردستانیانه ده‌کران که به به‌شداری له ساڵۆنی کۆنگره و ناردنی په‌یام وبروسکه به شێوه‌ی جۆراوجۆر کۆنگره‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیان پیرۆز ده‌کرد. " پاشان به‌شی یه‌که‌می پانێلی کۆنگره له ژێر ناوی کۆرد بۆ ده‌بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی بکات، به به‌شداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان دوکتۆر حسین خه‌لیقی و دوکتۆر گوڵموراد مورادییه‌وه کورته وتارێک پێشکه‌شکران، و پاشان به پرسیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی میوانانی کۆنگره پانێله‌که زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ند.

" پشوویه‌کی یه‌ک کاتژمێری بۆ خواردن ڕاگه‌یاندرا، که ئێواره خوانێکی کورده‌واری له لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌وه بۆ میوانان ئاماده‌کرابو.
" به‌شی دیکه‌ی کۆنگره بۆ میوانانی نۆرویژی ته‌رخان کرابوو، نۆێنه‌رانی هه‌ر یه‌ک له پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی له لایه‌ن گه‌رموند ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی، تورسته‌ین داڵه سه‌رۆکی پارتی ئاڵیانسی سوری نۆرویژی، ئوله ئیلڤستووه‌ن جێگری سه‌رۆکی پارتی لیبراڵی نۆرویژی وتاریان پێشکه‌ش کرد، که ده‌قی وتاره‌کانیان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌ڕێز باقی تالیبولعیلم به زمانی کوردیش بۆ میوانان وه‌رده‌گێردرایه‌وه. " له به‌شی دیکه‌ی به‌رنامه‌کاندا درێژه‌ی په‌یامه گه‌یشتووه‌کان به ناوهێنانیان و پێشاندانیان له سه‌ر پرۆژه‌کتر بۆ میوانان به‌رده‌وام بوو. " به پێشاندانی سرودی تایبه‌ت ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ میوانان، سوپاس و پێزانینی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاراسته‌ی شاعیری لاو عارف عه‌زیزی کرا، که ئه‌و سروده‌ی بۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاماده‌کرد بوو.
" سوپاسی کۆنگره بۆ نگارکێشی به توانا کاک یوسف سووری کرا، که ئارمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی به شێوه‌ی نگار ئاماده کردبوو.
" پارچه هه‌ڵبه‌ستێک و وتارێکی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن شاعیری نیشتمان په‌روه‌ر خاڵه حه‌مه پێشکه‌شکرا.
" هه‌لبه‌ستێکی به تین و به جۆش له لایه‌ن شاعیری نه‌ته‌وه‌یی مام ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌ناه پێشکه‌شکرا.
" سوپاسنامه‌ی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ به‌شداربووان پێشکه‌ش کرا.
" به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی به کاره‌کانی ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره هات.
ڕۆژی دووه‌می کۆنگره ٢٣ی گڵاڕێزانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی : ڕۆژی دووه‌می کۆنگره که تایبه‌ت بوو بۆ ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به به‌شداری ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی له وڵاتانی ئوروپایی، هاوکات به مه‌به‌ستی ڕاووێژ بۆ هیندێ خاڵی گرنگ ٢ که‌سی تایبه‌ت ودوور له ڕێکخستنه‌کانی پسک بۆ ڕۆژی دووه‌م به‌شدار بوون، له زۆر بواردا بۆچوونی تایبه‌تیان به سه‌رکردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراو ده‌دا، ڕۆژی دووه‌می کۆنگره به شێوه‌ی خواره‌وه درێژه‌ی به کاره‌کانی خۆیدا.
"کردنه‌وه‌ی به‌رنامه به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب.
"هه‌ڵسه‌نگاندن و لێدوان له‌سه‌ر ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره.
" لێدوان له سه‌ر ڕه‌شنووسی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. که‌ڵک وه‌رگرتن له پێشنیاری به‌شداربووانی ڕۆژی یه‌که‌م، به کۆی گشتی بڕیاره‌کانی کۆنگره دوای تاوتۆی و باسێکی زۆر په‌سه‌ندکرا. " لێدوان له سه‌ر به‌رنامه‌و پرۆگرام، دیاری کردنی کۆمیته‌یه‌کی ٥ که‌سی تایبه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه به شێوه‌یه‌کی ئاماده بۆ چاپ و وه‌رگێران بۆ سه‌ر زمانه‌کانی ئینگلیزی و فارسی.
" هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی نۆێ، که هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردران.
عارف باوه‌جانی،دڵشاد په‌روانه، ئیبراهیم جاف. فه‌رهاد جه‌هانگیری، هاشم موحه‌ممه‌دی، شلێر موراد ڕه‌سوڵی،ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده، یه‌دوڵا سوڵتانپه‌ناه، شاهۆ به‌گیزاده.

" به‌شێ دوایی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانکرابوو بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌رک وچالاکیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراو. " پشوو و نانخواردن " هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی گشتیی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ که به ده‌نگی گشت ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنگره، کاک عارف باوه‌جانی وه‌ک سه‌رۆکی نۆێی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ڵبژێردرا. " پشوویه‌کی ١٥خوله‌کی بۆ پیرۆزبایی ئه‌ندامان له هه‌ڵبژێردراوان. " لێدوان له سه‌ر شێوه‌ی کارکردنی داهاتوومان و بابه‌تی ئازاد و گشتیی له‌لایه‌ن به‌شدار بووان. " کۆتایی ڕۆژی دووه‌می کۆنگره به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب. " ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له شۆێنی حه‌سانه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆنگره، بۆ ماوه‌ی ٥ کاتژمێر به به‌رنامه‌ی شادی و ئه‌ده‌بی و خۆێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ست و بابه‌تی جۆراو جۆر خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر به کاره سه‌رکه‌وتووه‌کانی کۆنگره نیشان ده‌درا. که له‌و کۆڕه شادی و ئه‌ده‌بییه‌دا هه‌ر یه‌ک له به‌ریزان کاک دوکتۆر حسێن خه‌لیقی و دوکتۆر گولموراد مورادی به‌شدار بوون.
ڕۆژی سێیه‌می کۆنگره ٢٤ی گڵاڕێزانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی : کردنه‌وه‌ی به‌رنامه به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب.
" لێدوان له سه‌ر ئه‌رک و کاره‌کانی سه‌رۆکی گشتیی و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رکردایه‌تی.
" لێدوان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ٢ جێگری سه‌رۆکی گشتیی
" دیاری کردنی کاته‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی
" بۆچوون وپێشنیاری جۆراوجۆر
" کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره بۆ شۆێنی ژیانی خۆیان له وڵاتانی ئوروپایی.
ناوی ئه‌و پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه کوردستانی وجیهانیانه که تا ڕۆژی کۆنگره په‌یام وبروسکه‌کانیان به ده‌ست کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می پ س ک گه‌یشتوون. به شێوه‌ی خواره‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت، و هه‌روه‌ها به ده‌یان په‌یام و بروسکه‌ی دیکه چاوه‌ڕی ده‌کرێت له ڕۆژانی داهاتوو به ده‌ستمان بکات.
کوردستانیه‌کان : پارتی دیمۆکراتی کوردستان. پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان- ڕۆژهه‌ڵات، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد له ئه‌مریکا، ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگای قوشته‌په سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر( جه‌هانگیر ئه‌حمه‌دی) به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگای باریکه سه‌ر به پارێزگای سلێمانی (سه‌لاح یارحوسه‌ینی) به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن. حیزبی ڕزگاری کوردستان، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیمۆقراتی کوردی سوریا ( ئه‌لپارتی ) پارتی چه‌پی کوردی سوریا، ریکه‌فتنا دیمۆقراتا کوردی سوریا ( ویفاق )، کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان، حیزبی شیوعی کوردستان، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتیکی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی کوردستان، ڕێکخراوی خه‌بات ی شۆڕشگێری کوردستان، ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان. پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، پارتی کرێکاران و ڕه‌نجبه‌رانی کوردستان. سازمانی خه‌ڵکی کورمانج ( کورده‌کانی خۆراسان )، چاودێری کوردۆساید ـ چاک. حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان/ مه‌لبه‌ندی ئه‌ورپا، پارتی چه‌پی کوردستان، یه‌کێتی لاوانی دیمۆکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خۆێندکارانی ناسیونالیستی کورد ناسر قادرپور وته‌بێژی ڕێکخراو، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد “ چاک، پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) حیزبی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان، په‌یامی ٢٩ ڕێکخستن و شانه‌ی ناوخۆی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. په‌یامی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دانیشتوو له ناوچه‌کانی باشوری کوردستان. کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی سوریا له نه‌رویج، رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیفاع له مافی مرۆڤ له هۆله‌ند، په‌یامی ٢٣ په‌نابه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تورکیا.
که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان.
دوکتۆر مه‌حمود عوسمان که‌سایه‌تی سیاسی ناسراوی کوردستان، شاعیری نه‌ته‌وه‌یی کورد عه‌بدوڵا په‌شێو،خاڵه حه‌مه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی، عارف ڕوشدی تێکۆشه‌ری دێرینی کوردستان، مام ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌ناه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌رده‌شیر که‌ڵهوڕی ئه‌ندازیار و چالاکی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد له کالیفۆڕنیا ئه‌مریکا. شێخ مورشید شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی که‌سایه‌تی ئاینی وسیاسی ڕۆژئاوای کوردستان. کاک ڕۆسته‌م حه‌لاق دۆستی نزیکی پارتی سه‌رسه‌ربه‌ستیی کوردستان و سه‌رۆکی پێشووی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌ردار پشده‌ری چالاکی سیاسی و ئابوری کوردستان نووسه‌ر. عه‌بدوڵاه حه‌سه‌نزاده سکرتێری پێشووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ. دوکتۆر بورهان یاسین مامۆستای زانکۆ و نووسه‌ر، شنه پێنجۆێنی ڕه‌خنه‌گرو چاودێری هونه‌ری و سیاسی، کۆیستان داودی چالاکی بواری سیاسی و بواری ژنان. ئیبراهیمی لاجانی چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. باقی تالیبولعیلم چالاکی سیاسی و مافی مرۆڤ و نووسه‌ر، چنوور مێهرپه‌روه‌ر چالاکی بواری ژنان، ئیقباڵ سه‌فه‌ری تێکۆشه‌ری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، عوسمان پاڵانی چالاکی سیاسی له واشنگتۆن ئه‌مریکا، فایه‌ق مه‌حموودی،رۆژنامه نووس و چالاکی مافی مرۆڤ، په‌روین موحه‌ممه‌دی چالاکی بواری سیاسی و ژنان له ئه‌مریکا، هاشم ڕۆسته‌می چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، ڕزگار باهیر هونه‌رمه‌ندی شانۆ‌و دراما، ئاسۆ گه‌رمیانی چالاکی سیاسی باشووری کوردستان، ئه‌حمه‌د جه‌هانگیری چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، دوکتۆر سامان شالی سه‌رۆکی پێشووی که‌ی ئین سی. بێکه‌س به‌رواری چالاکی سیاسی باشوری کوردستان، ئیسکه‌نده‌ر به‌کری چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، شیروان عومه‌ر چالاکی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان، حه‌سه‌ن غه‌مبار چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، فاروق میهری خۆێندکاری زانستی باڵا و چالاکی سیاسی، کۆسار فه‌تاحی چالاکی مافی مرۆڤ وڕۆژنامه نووس، موحسین خالیدی ڕۆژنامه نووس و چالاکی بواری مافی مرۆڤ، هاوار بانیخێڵانی شاعیر‌و ڕۆژنامه نووس. ئه‌حمه‌د خه‌سره‌وی شاعیر، عارف عه‌زیزی شاعیر، ئه‌نوه‌ر کاکایی چالاکی سیاسی، ناسر عه‌زیزی چالاکی سیاسی، عوبه‌ید بیهرۆزی چالاکی سیاسی واشنگتۆن ئه‌مریکا، سه‌ید کامل سه‌ید تاهیر جه‌باری لێپرسراوی ناوچه‌ی شۆڕش ی لقی ١٩ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان. سيدعزه‌دين جبارى کوردستان .که‌رکوک، نوسه‌ر و شاعير عبدالله سه‌نگاوی که‌رکوک. شێخه و به‌رپرسانی ژووری نه‌ته‌وه‌یی له پاڵتاڵک، مامۆستا مه‌جید پاڵانی چالاکی سیاسی ومامۆستایی ئاینی و نیشتمان په‌روه‌ر، مامۆستا فه‌تاح ئه‌حمه‌دی چالاک سیاسی، ئاریا ئه‌حمه‌دی ڕۆژنامه‌نووس. سه‌لاح بایه‌زیدی رۆژنامه‌نووس وچالاکی مافی مرۆڤ، ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی چالاکی سیاسی و رۆژنامه نووس، سه‌لاح عه‌بدوڵاپور چالاکی سیاسی ،حه‌مید مائیلی چالاکی سیاسی، عه‌لی ئیلامی چالاکی سیاسی، ئه‌بوو هیوا وه‌رزشکاری کرماشان وچالاکی مافی مرۆڤ، ئه‌فسانه شاه موحه‌ممه‌دی شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نوس، لوقمان فاروقی چالاکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جه‌مال نه‌جاری چالاکی سیاسی و ڕۆژنامه نووس، ئه‌مین عه‌بدی چالاکی سیاسی و ئه‌ده‌بی، مێهناز کرماشانی خۆێندکار. خه‌لیل ڕه‌حیمی چالاکی سیاسی، مارف ئه‌حمه‌دی چالاکی سیاسی، هه‌ڤاڵ نژاد ڕۆژنامه نووس، نه‌جیم ئینفرادی چالاکی بواری لاوان، ڕزگار بارامی چالاکی بواری لاوان، بنه‌ماڵه‌ی سوهه‌یلی فه‌ر.
په‌یام و بروسکه‌ی میوانه بێانیه‌کان.
حیزبی دیمۆکراتی ئه‌مریکا، لقی ئه‌ندامانیان له ئوروپا ( لیسه کۆپه‌ر ). تاماس کۆگیه‌لا به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئالیانسی ئازادی و دیمۆکراسی هه‌نگاریا، پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی، ئاڵیانسی سوری نۆرویژی ڕۆد (تورسته‌ین داڵه سه‌رۆکی گشتی). ڤێنستره پارتی ( پارتی لیبراڵی نۆ‌رویژ ( ئوله ئیلڤستووه‌ن جێگری سه‌رۆکی گشتی ) سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ. پارتی ڕاستی نۆرویژی هۆێره. سه‌نته‌ره پارتی، به‌ره‌ی دیمۆکراتی گه‌لی بۆ گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز ( الجبهة الديمقراطية الشعبية للشعب العربي في الأحواز) کۆمه‌لگای عه‌ره‌بی بۆ به‌رگری له مافه‌کانی گه‌لی کورد مه‌حمود ئه‌بومه‌ته‌ر، به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، حیزبی مه‌ردومی به‌لوجستان. جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌لوچستان ( زرمبش). ڕۆژنامه نووس وچاودێری سیاسی پاتریک ماک مانوویس کوپه‌نهاگن. ئه‌رلینگ فوڵکه‌ڤۆرد سیاسه‌تزانی نۆرویژی و نووسه‌ر و دۆستی دێرینی گه‌لی کورد.
تێ بی نی : پاشماوه‌ی هیندێک له کاره‌کانی کۆنگره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت و له به‌یاننامه‌ی ژماره ٢ دا ناوی جێگره‌کانی سه‌رۆکی گشتی و ئه‌ندامانی جێگری کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی و وڕاوێژکارانی سه‌رکردایه‌تی نۆێتان پێشکه‌ش ده‌کرێت. بۆ دیتنی وێنه‌ی زیاتر له سه‌ر کۆنگره ده‌توانن له ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌ڵک وه‌رگرن.
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢٦ی گڵاڕێزانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. ١٧/١١/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی.
www.psk2006.org ,
[email protected]