کاک ئیبراهیم له یه‌که‌م کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردراوه، به شێوه‌ی خواره‌وه و له زاری خۆیه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین
کاک ئیبراهیم جاف ده‌بێته میوانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.

خۆێنه‌رانی هه‌میشه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به تایبه‌ت خۆینه‌رانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ک جاران به‌رده‌وام له خزمه‌تتاندا ده‌بین بۆ ناساندنی که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان، میوانی ئه‌مجاره‌مان به‌ڕێز کاک ئیبراهیم جاف ه، کاک ئیبراهیم له یه‌که‌م کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردراوه، به شێوه‌ی خواره‌وه و له زاری خۆیه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
من ناوم ئیبراهیم جافه له دایکبووی گوندی ژاڵه‌ناوی نزیک سنووری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و سه‌لاسی باوه‌جانی م. له دایکبووی ساڵی ١٩٦٤ م، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم له باشووری کوردستان ته‌واو کردوه.
له ساڵی ١٩٨٥ تا ساڵی ١٩٨٨ له په‌یمانگه‌ی چاپه‌مه‌نی خوێندنی پیشه‌یی ته‌کنیکی چاپگه‌ریم ته‌واو کرد. وه له ساڵی ١٩٨٨ تا ساڵی ١٩٩٠ له ڕێگه‌ی کۆلێژه‌وه خوێندنی ئاماده‌ییم ته‌واو کردوه. له ساڵی ١٩٩٤ و ١٩٩٥ خوێندنی پیشه‌یی به شی ئابووری و یاساییم ته‌واو کرد، تا ئێستاش وه‌ک فه‌رمانبه‌ر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی نیده‌زاکسنی ئه‌ڵمانی کار ده‌که‌م، یه‌که‌م بێگانه بووم له ده‌زگای فه‌رمی ئه‌ڵمانی به شێوه‌ی فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرام.
له ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٨١ له لایه‌ن ڕژێمی فاشیستی ئێراقه‌وه گیرام زیاتر له ساڵێک بێ سه‌رو شوێن کرام وه له ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٨٤ پێسمه‌رگه بووم له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و شاره‌زوورو شارباژێرو زۆر ناوچه‌ی تری کوردستان.
له خێزانه‌که‌مان کۆمه‌ڵێک شه‌هیدمان هه‌یه. له بنه‌ماڵه‌که‌مانه‌وه بیری نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه گه‌رچی له ڕیزی پارتێکی چه‌پدا بووین به‌ڵام هه‌رده‌م بیری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تاکه ڕێبازی خه‌باتمان بووه.
سڵاووڕێزم ئیبراهیم جاف
ئه‌ڵمانیا ١٩/١١/٢٠ ٠ ٩
جاوه‌ڕوانی پرسیاره‌کانتانین.
www.serbexo.com
[email protected]