جێگرانی سه‌رۆکی گشتی کاک عارف باوه‌جانی : بریتین له به‌ریزان کاک ئیبراهیم جاف وکاک فه‌رهاد جه‌هانگیری. جێگرانی سه‌رکردایه‌تی بریتین له به‌ریزان : سه‌رکه‌وت ئیلامی، هیوا گه‌رمیانی، په‌روین موحه‌ممه‌دی ، شه‌نگه مه‌ریوانی. ڕاوێژکاران : هانا ئه‌رده‌ڵانی، زمناکۆ تاوگۆزی، نه‌رگس کوردستانی.
کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می سه‌رکردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراوی پسک بۆ دیاری کردنی جێگرانی سه‌رۆکی گشتی، وجێگرانو ڕاوێژکارانی سه‌رکردایه‌تی به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.

ڕۆژی ١ی سه‌رماوه‌زی ٢٧٠ ٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ٢٢/١١/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، به به‌شداری گشت ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی تازه هه‌ڵبژیردرا و به‌شێک له جێگران و ڕاوێژکارانی سه‌رۆکایه‌تی، کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می خۆی به‌ست. کۆبوونه‌وه له کاتژمێر ٢ ی پاشنیوه‌ڕۆ تا کاتژمێر ٩ و نیوی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو، که به‌و شێوه‌ی خواره‌وه کاری کۆبوونه‌وه به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تا به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کاره‌کانی کۆبوونه‌وه کرایه‌وه. بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌ک لێدوانی گشتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژێردراوانی تازه‌و ئه‌رکه‌کانیان وجێگران وڕاوێژکاران له لایه‌ن به‌شدارانی کۆبوونه‌وه تاوتۆیکرا. پاشان نۆرگه‌یشته به‌شی کاندیداکانی جێگری سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی و ڕاوێژکاران، که ٢ جێگری سه‌رۆکی گشتی و ئه‌ندامانی جێگر و ڕاوێژکارانی سه‌رکردایه‌تی یه‌ک به یه‌ک له‌سه‌ریان باس‌کراو به ده‌نگی زۆرینه په‌سه‌ندکران.
به‌شی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه ته‌رخانکرابوو بۆ دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کان و به‌رپرسیایه‌تی ناوه‌نده‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. به‌شی ئاخری کۆبوونه‌وه باسکردن بوو له‌سه‌ر پاشماوه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆگرام و ئاماده‌کردنی بۆ چاپ و وه‌رگێران بۆ سه‌رزمانه‌کانی دیکه.
پاش ٧ کاتژمێر ونیو کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می سه‌رکردایه‌تی به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا. ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، هه‌ڵبژێراوانی جێگرانی سه‌رۆکی گشتی و جێگرانی سه‌رکردایه‌تی و ڕاوێژکاران به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه.
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی :عارف باوه‌جانی، دڵشاد په‌روانه، هاشم موحه‌ممه‌دی، ئیبراهیم جاف، یه‌دوڵا سوڵتانپه‌ناه، فه‌رهاد جه‌هانگیری، ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده، شلێر سابڵاغی، شاهۆ به‌گیزاده.
جێگرانی سه‌رۆکی گشتی کاک عارف باوه‌جانی : بریتین له به‌ریزان کاک ئیبراهیم جاف وکاک فه‌رهاد جه‌هانگیری. به پێێ بڕیاری کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، کۆمیته‌ی سه‌رۆکایه‌تی پێکدێت له سه‌رۆکی گشتی و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که سه‌رۆکی گشتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ساڵێک جارێک ئه‌گه‌ر پێویست بێت گۆڕانکاری له جێگرانی سه‌رۆکی گشتی بکات.
جێگرانی سه‌رکردایه‌تی بریتین له به‌ریزان : سه‌رکه‌وت ئیلامی، هیوا گه‌رمیانی، په‌روین موحه‌ممه‌دی ، شه‌نگه مه‌ریوانی.
ڕاوێژکاران : هانا ئه‌رده‌ڵانی، نه‌رگس کوردستانی, زمناکۆ تاوگۆزی، .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org
[email protected] یه‌کی سه‌رماوه‌زی ٢٧٠ ٩ ی کوردی.