کۆمه‌لگای کورده‌واری و ژێرده‌سته‌یی ژنان (٢)
نوسینی: شه‌هلا نیگه‌هداری
به پێی چاوخشاندنێک که به سه‌ر پێک هاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لگای کورده‌واری دا بوومان و به لێک دانه‌وه‌ی ده‌ور و نه‌خشی ژن له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و به‌رابه‌ر، ده‌ر ده‌که‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی کۆمه‌لێک گه‌ر بیانه‌وێت له‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بن پێویست به چاره‌سه‌ر کردن و ڕه‌چاو کردنی چه‌ن فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌کات، له کۆتایی به‌شی یه‌که‌م سیسته‌می په‌روه‌رده وه‌کوو یه‌کێک له‌گرنگترین و سه‌ره‌کی ترینی ئه‌م فاکته‌رانه ناو لێبردرا.
کۆمه‌لگای کورده‌واری و ژێرده‌سته‌یی ژنان
به پێی چاوخشاندنێک که به سه‌ر پێک هاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لگای کورده‌واری دا بوومان و به لێک دانه‌وه‌ی ده‌ور و نه‌خشی ژن له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و به‌رابه‌ر، ده‌ر ده‌که‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی کۆمه‌لێک گه‌ر بیانه‌وێت له‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بن پێویست به چاره‌سه‌ر کردن و ڕه‌چاو کردنی چه‌ن فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌کات، له کۆتایی به‌شی یه‌که‌م سیسته‌می په‌روه‌رده وه‌کوو یه‌کێک له‌گرنگترین و سه‌ره‌کی ترینی ئه‌م فاکته‌رانه ناو لێبردرا. به‌ڵام ئێستا به لێک دانه‌وه‌یه‌کی لۆژیکی سیسته‌می په‌روه‌رده و کاریگه‌ریکانی ئه‌م ئه‌ساسه له سه‌ر کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین .
په‌روه‌رده‌کردن خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ساسێکی لۆژیکی هاوکاته ،واته بنه‌مایه‌که بۆ بارهێنان و پێگه‌یاندنی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ بۆ باشتر به‌ڕێوه بردنی ئه‌رک و کاره‌کان و ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک که له سه‌ر بنه‌مای کاری هاوبه‌ش و پێکه‌وه ژیان بونیاد ئه‌نرێت، به‌م پێیه په‌روه‌رده کردن له سه‌ر هه‌موو بواره په‌یوه‌ندی داره‌کانی ژیانی به کۆمه‌ل وورد ئه‌بێته‌وه وهه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تیه ئاشنا ئه‌کات.په‌روه‌رده کردن ئه‌رک و کاره‌کان به پێی تواناکان به تاک ئه‌ناسێنێ و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌رکه‌کانی هه‌ر که‌سێک له چوار چێوه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی دا دیاری ئه‌کات ،رێز گرتن له یاسا،به ره‌سمی ناسینی مافی هاوچه‌شن،هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌وپیش چوونی باری شارستانیه‌ت و هتد،ئه‌وانه ئه‌بێته هه‌وێنی هه‌رچی زۆرتر گه‌شاوه بونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ست که تێدا نان بۆ هه‌موان هه‌یه کار بۆ هه‌موان هه‌یه وده‌رفه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له بواره جۆراوجۆره‌کانی ژیان بۆ هه‌موان ده‌ره‌خسی ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر به ته‌نیا سیسته‌می په‌روه‌رده ناتوانێ زامنی به‌دی هێنانی وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک بێت، به‌ڵکوو هاوکاری کردنی تاکه‌کان له ههمووبوارێکهوه ئه‌توانێ ئه‌م رێگه‌یه خۆش بکات.
به‌م پێناسانه گهرچاوێکی نۆستالۆجیکی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا بخشینینه‌وه هه‌میسان نوقسانی و که‌م کۆڕی زۆرتر به‌ر چاو ئه‌که‌وێت ،ئه‌م جاره‌ش ڕه‌گه‌زی مێینه له زۆر یه‌ک له بواره‌کانی ژیان ئاسته‌نگی ئه‌خرێته به‌رده‌م "نه‌که‌ی نه‌که‌ی تۆ کچی " ئه‌بێته ئاڵقه‌ی گۆیی به‌شێکی کۆمه‌ڵگا که هه‌ل و ده‌رفه‌تێکی زۆری خۆ نواندن و به‌شداری چالکیه‌کانی تێدا حه‌شار دراوه .
له یه‌که‌م قۆناغی په‌روه‌رده ،واته بنه‌ماڵه دووجۆر ئه‌رک و گه‌ڵاڵه بۆ ژیان دا ئهڕێژرێت یه‌که‌م بۆ ڕه‌گزی نێرینه‌یه که ده‌رفه‌ت و مه‌جالی هه‌موو ئیش و کارێکی پێ ئه‌درێت به بێ ئه‌وه‌ی چاو له تواناییه‌کانی بکردرێت: به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه چاوێکی دیل کراوی ده‌ستی سیسته‌مێکی له ناوه‌رۆک پێچه‌وانه به حه‌سره‌ت و خۆزگه‌وه ئه‌ڕوانێته ئه‌م هه‌له‌ی که بۆ هاوچه‌شنه‌که‌ی ره‌خساوه .ئه‌رک و کاره‌کانی ژن ته‌نیا له چوار چێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکی کۆمه‌ڵێکی بچوک دا تاریف ده‌کرێ ئه‌ویش به له‌به‌ر چاو گرتنی ته‌نگ و چهڵمهیهکی یه‌کجار زۆر و سنورێکی به‌رته‌سک ،ته‌نانه‌ت جاری وایه ئه‌وه‌نده گوشاری ئه‌خرێته سه‌ر که نه‌کا به دوور له چاوانی ره‌گزی باڵاده‌ست له دڵه‌وه حه‌ز و ئاواتێکی بوبێت چونکه له‌م حاڵته دا ئه‌وه شه‌ڕه‌ف و که‌رامه‌تی پیاوه‌کان ده‌زڕێت و ئه‌بێ سه‌زا بدرێت .
ئه‌وه‌یه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵه بچوکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تووی نابه‌رابه‌ری و بێ عه‌داڵه‌تی ئه‌چێنێت و له مه‌ودا به‌ر فراوانه‌که‌ی دا واته کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌ی ناو ماڵ ئه‌م نابه‌رابه‌ری و بێعهداڵتیه به چه‌ن قات زیاد ده‌کات .له باس کردن ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسووده دا هه‌موو شتێک له سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه ژیان به له به‌ر چاو گرتنی مافی یه‌کسان بۆ هه‌موان پێناسه کرا،کۆمه‌ڵگایه‌ک که تێیدا له سه‌ره‌تاوه وه‌ها په‌روه‌رده ده‌کرێن که رێز له حه‌ز و خواسته‌کانی هه‌ر تاکێک بگیرێت و بواری بۆ برخسێت تاکوو باشتر له‌م مهجالهداسهر بکه‌وێت .
به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا که یاسا و رێسایه‌کی کۆن و مه‌زهه‌بی ئه‌رک و حه‌ز و توانا وخواستهکان بۆ هه‌مووان دیاری ئه‌کات، سیسته‌می پهروهدهکهی به‌ر له هه‌ر شتێک هۆکاری دواکه‌وتویی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ژێر ده‌سته بونی ژنانه سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌بێ رێ خۆش که‌ری گه‌شه‌کردن بێت و هه‌موان بۆ ڕێز گرتن له یه‌کتر ئاماده‌بکات .
ته‌نیا له بواری توانا و ئیستعداد و لێ هاتوویهکان دا جیاوازی هه‌بێت نه‌ک به هۆی ره‌گه‌ز و له لێک دانه‌وه کۆن و مه‌زهه‌بیه‌کان دا جیاوازی حقوقی و مه‌عنه‌وی بخرێته نێوان تاکه کانی کۆمه‌ڵگا و له ئاکام دا سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی .
2006-09-15 00:48:52
19 ساڵ و 5 مانگ و 2 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان