پرسیارێکی له مێژینه‌ی لیبڕاله‌کان ئازادی مه‌زهه‌بی ، ئازادی چاپه‌مه‌نی و ئازادی ڕاده‌ربڕینه .لیبڕاله‌کانی نوێنه‌رایه‌تی به سێکولاریزه کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن ،واته جیایی دین له ده‌وڵه‌ت.
سه‌رچاوه wikipedia
وه‌رگێر لهسۆئێدییهوه حامید مائیلی

لیبرالیزم
ده‌توانن له‌م لینکه‌ی خواره‌وه به شێوه‌ی پ‌د‌ف ئه‌م بابه‌ته بخۆێننه‌وه ، که تێکسته‌کان به چه‌ندین شێوه ره‌نگکراوه
http://www.psk2006.org/Members/psk/libralizm_hemid.pdfوشه‌ی لیبرالیزم له لاتینی لیبر ،واته سه‌ربه‌خۆ،ئازاد ،ه وه هاتووه و بۆچوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسی که هه‌ڵگری باوه‌ڕ به ئازادی تاک وه‌ک بایخێکی بنه‌مایی . وشه‌که له که‌ون ومه‌کانی جێواز مانای جێواز هه‌ڵده‌گرێ هه‌ر بۆیه‌شه مانایه‌کی ڕوون و دیاریکراو له‌و چه‌مکه به‌ده‌سته‌وه‌دان هێندێک دژواره . ده‌کرێ بڵێین لیبرالیزم واتایه‌کی نیزیک به یه‌کێتییه‌ک که به‌هه‌ڵگری ناوه‌رۆکی ئازادی تاک . مافی مرۆڤ ، ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموکڕاسی یه لێکبدرێته‌وه . بوونی ژیانی کار وکاسبی دڵخوازانه ده بازاڕێکدا که به شێوه‌ی ئابووری ئازاد به‌ڕێوه بچێ و مافی خاوه‌ندارییه‌تی خسووسی(مالیکییهتی خسووسی ) که خۆی هه‌ڵگری زۆر لێکدانه‌وه‌ی جێوازه ،بۆ هه‌موو دانیشتوان . وه‌ک یه‌ک نموونه له مه‌ڕ ته‌زمینی ئازادی -لیبراله‌کان له خۆتێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده ژیانی خسووسی خه‌ڵکدا به دووردۆنگییهوه ده‌ڕوانن .لێره ده‌کرێ جێوازی نێوان به‌شێک له سوسیال لیبڕالیسته‌کان که به خشکه ده‌یانه‌وێ ئابووری (ته‌سه‌لی )ڕفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی (به‌شی گشتی وجه‌ماوه‌ری یان به‌شی خسووسی ) له ڕێگای وه‌رگرتنی ماڵیاته‌وه ده‌گه‌ڵ نێئۆلیبڕالیستهکان و ئانارکۆکاپیتالیسته‌کان که ده‌یانه‌وه‌ی هێندێک له خزمه‌تگوزارییه حکومییه‌کانیش هه‌ر بده‌نه به‌شی خسووسییه‌کان و ئابوورییه که‌شی هه‌ر خسووسی دابینبکه‌ن. زۆربه‌ی زلحیزبه‌کانی دونیایه که خۆیان پێ لیبڕاله ، سوسیال لیبرالن . له ئه‌مریکایه وشه‌ی لیبرالیزم ده دونیای سیاسه‌تدا بۆته وشه‌یه‌کی دزێو ده‌نێو دهستهچهپییهکاندا که پێیانوایه نوێنه‌رایه‌تی به‌شێکی گه‌وره‌ن که شوینه‌واریان به‌سه‌ر چۆنیه‌تی بازاڕدا هه‌یه .
ئیدئۆلۆژی
دیموکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ
دیموکڕاسی ، ئازادی و مافی ده‌نگدان گرینگایه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه لای لیبڕاله‌کان- ته‌نیا هێزێکی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی که به به‌ڵێنه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی بکا قانوونی یه . پرسیارێکی له مێژینه‌ی لیبڕاله‌کان ئازادی مه‌زهه‌بی ، ئازادی چاپه‌مه‌نی و ئازادی ڕاده‌ربڕینه .لیبڕاله‌کانی نوێنه‌رایه‌تی به سێکولاریزه کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن ،واته جیایی دین له ده‌وڵه‌ت.
مه‌به‌ستی لیبرالیزم ئه‌وه‌یه که هه‌موو مرۆڤه‌کان خاوه‌ن مافی یه‌کسانن . به بێ له‌به‌رچاوگرتنی بۆ نموونه جنس ،په‌یوه‌ندی سێکسی ، و ڕه‌گه‌ز . لیبڕاله‌کان نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تێکی عادڵن و هه‌مووان له ڕاست قانوون به چاوێک سه‌یر ده‌که‌ن . لیبڕالیزم خاوه‌ن ڕابردوویه‌کی هومانیستیه .
ئابووری ئازاد
زۆربه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئابوورییه‌کی ئازادی واقیعی لیبڕاله‌کان ده‌یکه‌ن . توجاڕه‌تی ئازاد پرسێکی بنه‌مایی لیبڕالهکانه . باشترین میکانیزم بۆ بازاڕ ڕێک و پێک کردنی به‌رهه‌م و ڕاگواستنی زانیاری ده نێوان ده‌ڵاڵان و پسپۆڕانی جۆراوجۆر ده بازاڕدا دایه .نێئۆ لیبڕالیسته‌کان پێیانوایه که باشترین شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ دووره‌په‌رێزی وخۆ تێوه‌نه‌گلانی سیاسه‌ته ده کار وباری بازاڕدا .ده‌حاڵێکدا سوسیال لیبڕالیسته‌کان نوێنه‌رایه‌تی تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی پاراستنی کێبڕکێی ومافی کرێکاران وکڕیاڕان.
مافه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی
نێئۆلیبڕاله‌کان پێیانوایه که چالاکی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که دابینکه‌ره‌وه‌ی ته‌سه‌لی ده کۆمه‌ڵگادان ، بۆ نموونه خوێنده‌واری و دا‌و و ده‌رمان به شێوه‌یه‌کی خسووسی به‌ڕێوه‌بچن و خه‌ڵک خۆیان مهخاریجهکهی بده‌ن . سوسیال لیبڕاڵه‌کان هه‌ر لێره‌ش ئه‌رکی چاوه دێری به سه‌ر پاراستنی ئه‌و مافانه به پرسێکی سه‌ره‌کی ده‌وڵه داده‌نێن.
بۆچوونه‌کانی نێئۆ لیبڕالیزم
لیبرالیزم ئه‌غڵه‌ب به سه‌ر دوو بۆچووندا دابه‌شده‌کرێ ، سوسیال لیبرالیزم و نێئۆلیبرالیزم . کتێبی یان ڕاوێلز (تێئۆرییه‌ک له مه‌ڕ عه‌داڵه‌ت ) داکه له سه‌ر بۆچوونی ڕۆبێرت نۆزیک نێئۆلیبراڵ و کتێبه‌که‌ی (ده‌وڵه‌تی ئانارشیزم و خه‌ێاڵ) نووسراوه ئاماژه به‌و دووکه‌رته له نێو لیبڕالیزمدا ده‌کا . له به‌ر ئه‌وه‌یکه لیبراله‌کان وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی له ئازادی ده‌ڕوانن جا جێوازی نێوان سوسیال لیبرالیزم و نێئۆلیبرالیزم هه‌ر له سهرتاریفی ئه‌رێنی و نه‌رێنی (مسبهت و مه‌نفی )یه‌کانه له مه‌ڕ ئازادی .
نێئۆلیبرالیزم
نێئۆلیبرالیزم میرات و که‌له‌پووری ئه‌و لیبرالیزمه کلاسیکه‌یه که له‌سه‌ده‌ی 16 و17ه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا . مافی ژیان بۆ تاک ،ئازادی و مافی خاوه‌نداریه‌تی (مالیکییه‌ت ) و هه‌روه‌ها ئابووری لیبڕالی دوو نه‌ریتی به‌رچاویان هه‌یه . ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت به دابینکردنی مافه‌کانی تاک له لایه‌ن پۆلیس ،دادگاکان و دیفاع به‌رته‌سک ده‌کرێته‌وه . چالاکی بواری خوێنده‌واری و دا‌و و ده‌رمان ده‌بێ له لایه‌ن شیرکه‌تی خسووسییه‌کانه‌وه یان ڕێکخراوه‌کان بۆ نموونه له‌لایه‌ن بیمه‌وه به‌ڕێوه‌بچن . به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر تاک که توانایی کڕینی ئه‌و پێداویستییانه‌یان نییه ،نێئۆلیبڕاله‌کان دابینکردنی ئه‌و پێداویستییانه ده کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیدا ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی خزم وکه‌س وکاران که وه‌ک خه‌ڵات یان یارمه‌تی ویان چاکه ده‌گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ن . ده‌وڵه‌تی بچووک(که‌مایه‌تی ) و مافی خاوهدارییهتی خۆی نوێنه‌رایه‌تی بۆچوونی لیبرتاریانیزم که شێوه باوه‌ڕێکه ده لیبڕالیزمدا ده‌کا و سه‌رچاوه‌که‌شی له تێئۆری لایسێز فایر کاپیتالیزم که له سه‌ده‌ی 17 له فه‌ڕانسه له لایه‌ن فڕانسیوس کوێنس نایس وه وه‌ک بناخه‌ی ئابووری لیبڕالیزم که له توجاڕه‌تی ئازاد و بێ ماڵیات ده‌دوا ،دامه‌زرابوو . له سۆئێد وشه‌ی نێئۆلیبرالیزم بۆ ئه‌و وشه‌یه وه‌ک هاومانادهکاردهکرێ . ئانارکوکاپیتالیزم یش خۆی بۆچوونێکی دیکه‌ی نێئۆلیبڕالیزمه که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ده‌وڵه‌ت له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ر نابێ ببێ .
نێئۆلیبرالیزم ئیدۆئۆلۆژییه‌کی سیاسییه که میراتگری لیبرالیزمی کلاسیکه له دوای سه‌ده‌ی 16 و 17 به‌ولاوه . بۆچوونه‌که ده سێ کوزی دوایی ساڵه‌کانی 1900 دا وه‌دیهاتووه و وادیاره ده‌گه‌ڵ سوسیال لیبرالیزم دا ناوێکچوویهکیشیان ببێ .
به‌یه‌ک مانای (ئینگلیسییه‌که‌ی نێئۆلیبرالیزم ) لیبرالیزمی نوێ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ کهینیسیانیزم (بۆچوونێکی ئابووری نهتهوهیییه که ده ساڵی 1936 دا له ئینگلستان له لایه‌ن یۆن ماینارد کهینیز هاتۆته گۆڕێ ) و تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده‌کار وباری ئابووریدا ده‌کا، هه‌ر ده‌نێو ئه‌وانیشدا تاقمێک هه‌ن که نوینه‌ری ئه‌و بۆچوونه‌ن که لاینگری وه‌رگرتنی ماڵیاتی که‌متر و تێوه‌گلانی که‌متری ده‌وڵه‌تن ده‌کار وباری ئابووریدا . ئه‌و شێوه بۆچوونه ڕۆناڵد ڕێگان له ئه‌مریکا و مارگارێت تاچێر له ئینگلستان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرد.
له سۆئێدێش ئه‌و هزره ده فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ . نێئۆلیبرالیزم خاوه‌ن ناوه‌رۆکێکی ئیدۆلۆژییه که له سه‌ر بنه‌مای مافه‌کانی لیبرالیزمی کۆن وه‌ک مافی ژیان ، مافی ئازادی و دارایی دامه‌زراوه . ده ناوه‌رۆکی ڕوانگه‌ی نێئۆلیبرالیزمدا له مه‌ڕ مافه‌کانی تاک ،به‌ڕێوه‌به‌ردنی سیاسه‌تێکی لیبرالیزمی ئابووری هه‌یه که پارێزگاری له کاپیتالیزم ده‌کا. وه‌ک موادی موخه‌دده‌ر – ئازادی چه‌کهه‌ڵگرتن ، مافی خاوه‌ندارییه‌تی و هه‌ڵوێستی ئازادانه بۆ هاتووچۆ و ئازادی ڕاده‌ربڕین به ته‌واوی . به پاساوی جۆراوجۆرئهو مافانه ده‌سه‌لمێندرێن .هه‌ن نوێنه‌رانی نێئۆلیبرالیزم که قه‌ت له بنه‌مای مافه‌کان لاناده‌ن.هه‌شن ئه‌وانه‌ی که له ئهسالهتهکه لاده‌ده‌ن به‌و بیانوویه که ئاکامی ئابووری و ئازادی شه‌خسی ،کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێوهدی بێ . ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جێوازه ده کار وباری ئابووریدا .
واژه‌ی نێئۆلیبرالیزم ته‌نانه‌ت وه‌ک سمبولێک ده سیاسه‌تدایه بۆ ئه‌وانه‌ی که حه‌ولی به لیبرالیکردنی سیاسه‌ت بۆ نموونه ، ئابووری ، ڕیفۆڕم ده داشکاندنی ڕاده‌ی مالیاتدا ،به خسووسیکردن به شێوه‌ی جۆراوجۆر و هتد ... .
با مانایه‌کی به‌رینتر وشه‌ی نێئۆلیبرالیزم ئه‌غڵه‌ب وه‌ک وشه‌ی تۆمه‌ت و بۆ زۆریه‌ک وه‌ک لاتاوێک که‌لکی لێوه‌رده‌گرن وئه‌و شێوه سیاسه‌ته‌ی نێئۆلیبرالیزم که مارگارێت تاچێر له ئینگلستان و ڕۆناڵد ڕێگان له ئه‌مریکا نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کرد سه‌ره‌ڕای وه‌یکه شه‌پۆلێکی به‌رینی له جیهان ده‌ساڵی 1980 دا وه‌ڕێخستبوو ،بۆ نموونه بانکی جیهانی و ئه‌رزی سه‌هامی نێو نه‌ته‌وه‌یی که هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ی نێئۆلیبرالهکانیان به‌ڕیوه‌ده‌برد ،به‌ڵام به کۆنسێرواتیو واته دواکه‌وتوو(ئیرتیجاعی ) نێویان ده‌رکردبوو.
له سۆئێد نێئۆلیبرالیزم به واتای به‌رینتر وادیاره ئاسه‌واری به سه‌ر سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری ده نێوان ساڵه‌کانی 1980 و 1990 دا ته‌نانه‌ت به سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوسیال دیموکڕاته‌وه دیاربووه . فرۆشتنی شیرکه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ، لابردنی ئینحساری ده‌وڵه‌تی (مۆنۆپۆل ) و له زیادبوونی یارمه‌تی بۆبه‌شی خسووسی به مه‌به‌ستی ته‌سه‌لی (ڕفاه )، نموونههایهکن له‌و چه‌شنه . فامی هه‌ست به زیاده له ڕاده‌ی به‌ڕێوبه‌ری سیاسی و به‌شی ده‌وڵه‌تی وایکرد که کۆمۆنه‌کان پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه بکه‌ن بۆ ئابوورییه‌ک که ڕووی ده ئابووری بازاڕی ئازاده، هاوکاتیش ده‌وڵه‌تی ڕفاه و ته‌سه‌لی وه‌ک پێکهاته نه‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه له لایه‌ن هیچکام له‌و حیزبانه‌ی به‌شدار ده پارڵماندا ، ئه‌و زه‌خته ماڵیاتییه که هێشتاش هه‌ر به به‌رزترین ڕاده‌ی مالیاتی دونیایه نێوبانگی ده‌رکردووه و وه‌ک سیستیمێکی (هه‌ڵچوویی )ته‌ساعودی ماڵیاتی یه هه‌ر له‌گۆڕێ ماوه .
مێژوو
ئه‌و به‌شه کورته‌یه‌که له مێژووی لیبرالیزم ده‌دوێ
وشه‌ی لیبڕال که ئه‌وڕۆ به مانای سیاسییه‌که‌ی ده‌کارده‌کرێ له ده‌ور وبه‌ری ساڵی 1820ه‌وه ده‌کارکراوه . به‌ڵام لیبرالیزم وه‌ک ئیدئۆلۆژی ڕیشه‌ی ده باوه‌ڕی ئه‌و هومانیزمهی سه‌رده‌می ڕینسانس هه‌روه‌ها ده حیزبی ویگ له بریتانیا دایه که له دوای شۆڕشی بریتانیایهوه که به (شۆڕشی پڕ له شانازی ) نێوبانگی ده‌رکردبوو له ساڵی 1688 دا که هه‌ڵبژاردنی شای ئه‌و سه‌رده‌می به مافی خۆی ده‌زانی . بزاوی ڕاسته‌قینه‌ی لیبڕاله‌کان سه‌رده‌می ڕووناک‌بیری له دایکبووه وله سه‌ر بنه‌مای مافی تاک وبهشداریکردنی ده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی نوینه‌رانی خۆی دامه‌زراوه .
لیبرالیزم له سه‌ده‌ی18 به‌دواوه،له وڵاتانی خۆرئاوا کاتێکی که چینی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت ڕوو له گه‌شه‌کردنه . ئه‌و باوه‌ڕه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هێزێکی ئاڵوگؤر خه‌ڵکه ،هه‌ربۆیه‌شه که ژێرانه‌یه قانوون گه‌لێکی پێویستی ئه‌وتۆ بێنهکایه و به‌ڕێوه‌بچن ،له سه‌رده‌می ڕووناکبیریش به هێزتره .
سه‌ره‌ڕای وه‌یکه بزووتنه‌وه‌ی سه‌نعه‌تی هه‌لومه‌رجێکی ته‌سه‌لی ئابووری پێکهێنا ، جێوازی چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و موشکیلاتی دیکه‌ش وه‌ک پیسی سروشت و هه‌وا ، هه‌ڵاوارده‌یی ، ڕووبهزیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دانیشتوانی شاره‌کان و کرێکاریی منداڵانیشی بدواوه بوو ،به‌ڵام خه‌ڵک ساغتر و تهمهندرێژتریش ببوون . به هۆی دابه‌زینی مووچه و حه‌قده‌سته‌کان ئه‌ژماری هێزی کار زیاتر له ڕاده‌ی پێویست هه‌ڵکشابوو. سوسیال لیبرالیسته‌کان بۆچاره‌سه‌ری بێ‌کاری داخوازی لانیکه‌می حه‌قده‌ست وپاوان کردنی کاری منداڵان وئه‌منییه‌تی کاری بۆ کرێکاران بوون .
لیبراله‌کانی باوه‌ڕمه‌ند به تێئۆری لایسێز فایر پێیانوابوو که ئه‌و قانوونانه ئازادی ، مافی خاوه‌ندارییه‌تی پێشێل ده‌که‌ن و ئاسته‌نگن له ڕاست په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری دا . بێجگه له‌وه‌ش پێیانوابوو که کۆمه‌ڵگا خۆی له عۆده‌ی چاره سه‌ری ئه‌و ئاستهگه دێته‌ده‌ر به بێ وه‌یکه ده‌وڵه‌ت خۆی تێوه‌بگلێنێ . خۆی ئه‌وهه‌ڵوێسته ئاماژه به هه‌ووه‌ڵین گرژی ده نێوان لیبرالیزمدا ده‌کا .
1911 ئێل تێ هوبهووس کتێبی( لیبرالیزم )ی دا ده‌رێ وده‌و کتێبه‌دا، سه‌ره‌ڕای درێژه‌ی دژایه‌تییه‌کی ڕادیکاڵانه تا سنووری ئاناڕشیزمی ئه‌و به‌شه له لیبڕاله‌کان ده‌گه‌ڵ تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده‌کار وباری ئابووریدا ، ئه‌و نێئۆلیبرالیزمهی سه‌لماند که تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌تیان ده ئابووریدا به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی هاوبه‌ش ویه‌کسان ده دابه‌شکردندا بۆ تاکه‌کان به ڕه‌وا ده‌زانی .
ڕه‌خنه
مه‌به‌ستی ڕه‌خنه لهلیبرالیزمی له‌به‌رده‌ست له سۆئێدێ ده‌چێته‌وه سه‌ر وه‌لانانی ئه‌وقانوونه ده‌ست وپێگره له سه‌ر ڕێگای کێبه‌ڕکێی ئابووری و به خسووسی کردن . ئه‌وه‌ش پێیانوایه که ئه‌و شێوه به خسووسیکردنهی ئابووری بۆ تاقمێک هه‌لومه‌رجێکی باشی کلک وه‌رگرتن له هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنێ دهحالێکدا هه‌ن هێندیک له ده‌ره‌وه‌ی ئهوبازنهی بهخسووسیکردنهدا که توانایی ماڵیان ته‌نانه‌ت بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ددانیان نییه .
نێئۆلیبرالیزم به پێی ئه‌و خۆنواندنه ده‌بێ( ژیاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی لیبرالیزمی کلاسیک ) بووبێ . نێئۆلیبرالهکان پێیانوایه که سوسیال لیبڕاله‌کان ، براوهژوو ده‌ڕواننه چه‌مکی لیبرالیزم و بایه‌خه‌کانی واته مافی خاوه‌ندارییه‌تی به سه‌ر خۆیان و شته‌کانیان و هۆی له دایک بوونی وشه‌ی نێئۆلیبرالیزم یش هه‌ر ئه‌وه‌یه . سوسیال لیبرالیسته‌کانی یش نێئۆلیبرالهکانیان داوه‌ته‌وه به‌ر لۆمه که بایه‌خی سه‌روه‌ت ودارایی به‌لایانه‌وه گرینگتره له بایه‌خی ئازادییه‌کانی شه‌خسی .
ڕه‌خنه‌یه‌کیش که له‌لایه‌ن به‌ره‌ی چه‌په‌وه له مهڕمافی خاوه‌ندارییه‌تی خسووسی و بۆچوونی لیبراله‌کان له مه‌ڕ ئابووری بازاڕی ئازاده‌وه له سهرزارانن . بۆ ئاماژه به نموونه‌یه‌کی به‌رچاو ،ڕه‌خنه‌گران پێیانوایه که خاوه‌ن کار و کرێکار وه‌ک دوو شه‌ریک ده‌گه‌ڵ یه‌ک ،له به‌ر بوونی شتێک به نێوی خاوه‌ندارییه‌تی ، یه‌کسان نین . کرێکار ده هه‌لومه‌رجێکی چاوله‌ده‌ستی له ڕاست خاوه‌نکار دایه چون کرێکار پێویستی به‌و حه‌قده‌سته‌یه که خۆی وبنه‌ماڵه‌که‌ی پێی ده‌ژین ، خاوه‌نکار ده‌توانێ به هۆی بوونی بێکارێکی زۆر وزه‌وه‌ند که چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی کارن ،یه‌کی دیکه بێنێته جێی ئه‌و کرێکارانه که هه‌ر ئێستا کارده‌که‌ن.
ڕخنه‌یه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی نێوان بازاڕی لیبرالانه و دیموکراسی زۆر دیاریکراو وڕوون نییه، چون بۆچوونی لیبراڵانه له مه‌ڕ بازاڕ له لایه‌ن دیکتاتورهکانیشهوه سه‌لمێندراوه ، بۆ نموونه چین و شیلی له ده‌ورانی ( پینووشه )دا . هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه باس له‌وه ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت کاپیتالیزم یش هیچ وێچوویه‌کی نه که‌م نه زۆر ده‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما لێبرالانهیه له‌مه‌ڕ بازاڕدا نییه .
ڕه‌خنه‌ی دیکه‌ش تاکگرایی (ئیندیویدوالیزم) ده‌گرێته‌وه .ڕه‌خنه‌گران پێیانوایه که لیبراله‌کان ده لێکدابڕاندنی کۆمه‌ڵگا به تاکه‌کان زۆر به په‌له‌ن . به پێی ڕه‌خنه‌گران تاک ده لیبرالیزمدا کراوه به شتێک که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دونیایهوهیه و ده‌ست وێیڕاناگا ،له جیاتی ئه‌وه‌یکه ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌گه‌ڵ بکرێ . ڕه‌خنه‌گران پێیانوایه که مرۆڤ و ئازادییه‌که‌ی قه‌ت له‌به‌ر چاو ناگیرێ ئه‌گه‌ر وه‌ک شتێک و شه‌خسێک دهگۆمهڵگادا له‌به‌رچاو نه‌گیرێ . به کورتی ئه‌و ڕه‌خنانه له‌وه ده‌دوێن که لیبراله‌کان هێشتا لێیان حاڵی نییه که تاک تا چ ڕاده ئاسه‌واری ده‌ور و به‌ری خۆی پێوه‌دیاره ده‌بێ و ده‌که‌وێته ژێر ئه‌و ئاسه‌وارانه .
ده سه‌ده‌ی 19 دا زۆر ڕێبه‌ری سیاسی خاوه‌ن ئوتورینه بوون که لیبرالیزمیان وه‌ک دوژمنی خۆیان سه‌یر ده‌کرد . مائۆ زێدۆنگ ساڵی 1937 ده‌نووسێ که ( بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ده‌بێ که‌لک له‌مارکسیزم وه‌ربگرێ که ڕووحی ئه‌رێنی( موسبه‌ته ) تا لیبرالیزم که ڕووحی نه‌رێنی(مه‌نفی ) یه تێکی ده‌شکێنی) . ئه‌و لیبرالیزمی وه‌ک تێکده‌ر بۆ بزووتنه‌وه‌ی شؤڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌زانێ ،له‌به‌روه‌یکه لیبرالیزم به‌ر له‌هه‌مووشتێک به‌دوای ویستگه‌لی شهخسییهوهن .
دیموکراسی لیبڕالی
دیموکراسی لیبڕالی خۆی شێوه ده‌سته‌ڵاتدارییه‌که که نوێنه‌رایه‌تی دیموکڕاسی ده‌کا به گوێره‌ی توانایی هه‌ڵبژێردراوه‌کان که تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانن سیاسه‌تی خۆیان له مه‌ڕ دابینکردنی عه‌داڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن،هه‌ڵبه‌ت دیاره ده په‌یوه‌ندی خۆگونجاندن ده‌گه‌ڵ ئه‌و پێکهاتانه‌ی که ئازادی تاک ومافه‌کانیان سه‌لماندووه و زه‌خت ده‌خه‌نه سه‌رده‌سته‌ڵاتی ڕێبه‌رایه‌تی به مه‌به‌ستی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی مافی که‌مایه‌تی له لایه‌ن زۆرایه‌تییه‌وه. ڕاده‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ئازادی و مافه‌کان له لایه‌ن پێکهاته‌کانه‌وه جێوازیان هه‌یه ،به‌ڵام ناوه‌رۆکی هه‌موویان ئه‌غڵه‌ب مافی ئه‌منییه‌ت ،ژیانی خسووسی ، دارایی و یه‌کسانی له ڕاست قانوون و ئازادی راده‌ربڕین له‌کۆڕ وکۆبوونه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌مه‌ڕ دین یش ده‌گرنه خۆ . ده دیموکڕاسی لیبراڵی دا ئه‌و مافانه ده‌توانرێ ده قانوونی ئه‌ساسیدا ته‌زمین کرابن یان جاری واشه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌درێ به هێندێک پێکهاته که چاوه‌دێری پاراستن و ته‌زمینیان بن .
دیموکڕاسی لیبڕالی هه‌روه‌ها هه‌ڵگری توانایی سه‌لماندنی ته‌حه‌ممول و پلورالیزم ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ جێوازی سیاسی به‌رچاو دهکۆمهڵگادایه ، وته‌نانه‌ت ئیزنی بوون و ڕکه‌به‌رایه‌تی سیاسی به ئه‌وانه‌ی که زۆر توندئاژۆ و خاوه‌ن بنه‌مایه‌کی لیبڕالانهن به مه‌به‌ستی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵات ده‌درێ . دیموکڕاسی لیبڕالی بۆیه باوه‌ڕی به ده‌نگدانه تا جێوازبیران به بۆچوونی جێوازیانهوه به‌شدار بن وهه‌لومه‌رجی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵاتیان ببێ .ده کرده‌وه‌دا هه‌میشه سه‌رکه‌توویی به‌و تاقمه بووه که لاینگری دیموکڕاسی لیبڕالین و به چه‌شنێک سیستیمه‌که خۆی درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆی ده‌دا .
هزری، لیبرال ، ده دیموکڕاسی لیبرالی دا ئه‌وه ناسه‌لمێنێ که قه‌واره‌ی دوڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ڕه‌چاوگرتنی ئیدۆئۆلۆژی سیاسی لیبرالیزم تۆبزی له سه‌ره .ئه‌وه ته‌نیا ئاماژه‌یه‌که به‌و ڕاستییانه که دیموکڕاسی لیبراڵی له‌ڕاست ده‌سته‌ڵاتدارانی سیاسی پارێزه‌ری ئه‌و مافانه‌ی شارۆمه‌ندانه‌یه که بنه‌ما قانوونییه‌کان بۆ هه‌ووه‌ڵین جار له سه‌رده‌می ڕووناکبیریدا ته‌زمینیان کردوون وله لایه‌ن ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌وه که نوێنه‌رایه‌تی بیری ئازادیان ده‌کرد داڕێژراون که هه‌ر ئێستاش ده ناوه‌رۆکی زۆربه‌ی ئیدئۆلۆژی سیاسییه‌کاندا که دیموکڕاسی لیبرالییان سه‌لماندووه هه‌یه . دیموکڕاسی لیبرالی ده‌توانێ ده پێکهاته‌یه‌کی کۆماری یان پێکهاته‌یه‌کی پادشایی‌دا بگونجێندرێ .
دیموکراسی بورژوایی
دیموکراسی بورژوایی ته‌وه‌رێکی مارکسیستی یه له مه‌ڕ سیستیمیکی سیاسی ده کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داریدا . ئه‌و ته‌وه‌ره دهحاڵی حازر به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه به شتێکی جێی باس ده مارکسیسزمدا به‌ڵام به گشتی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک لیبڕال یان دیموکڕاسی خورائاواییش ده‌گرێته‌وه .
دیموکراسی بورژوایی به پێی وته‌ی لێنین به‌شی بهرتهسککراوهی دیموکڕاسییهکه که دهناوهرۆکی خۆیدا شتێکه بۆتوێژی بورژوا بۆ داسه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر چینێکی دیکه‌دا . دیموکڕاسی بورژوایی دهههڵسهنگاندن ده‌گه‌ڵ دیموکڕاسی سوسیالیستی دا شتێکی ناته‌واو دێته به‌رچاو چونکوو بهتهسککراوهتهوه ته‌نیا ده دونیای سیاسی‌دا و ناگاته دونیای ئابووری . دهههڵسهنگاندن ده‌گه‌ڵ سیستمی کومه‌ڵگای فێئۆداڵی دا دیموکڕاسی مارکسیستی و ته‌نانه‌ت دیموکڕاسی بورژوایی یش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی پێشکه‌وتوانه ده‌ژمێردرێن .
ڕوانگه‌ی مارکسیزم –لێنینیزم له مه‌ڕ دیموکڕاسی بورژوایی ده‌کرده‌وه‌دا وایکرد که ئه‌و پێکهاته جه‌ماوه‌رییانه‌ی که لهڕووسییه هه‌بوون،به دوای شۆڕشی ئۆکتوبردا هه‌مووان لێک هه‌ڵوه‌شیننه‌وه . بوڵشویکه‌کان به بیانووی وه‌یکه دیموکڕاسی بورژوایی له هی ئهوسوسیالیستییه که لهسۆویهت به‌ڕێوه ده‌چێ که‌متر دیموکڕاته، هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه .
لیبرالیزمی کلاسیک
لیبرالیزمی کلاسیک (به لیبرالیزمی لایسێز-فایر یش ده‌ناسرێ) خۆی یه‌ک مه‌کته‌بی سیاسییه که گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌ت ده‌دا به خاوه‌ندارییه‌تی خسووسی . مافه سروشتییه‌کان ، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ،پاراستنی مافی سیاسییه‌کان . سیاسه‌تی ئابووری جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزه له سه‌ر بازاڕی ئازاد و ڕزگاری تاک له ژێرههر چه‌شنه گوشارێک .ئه‌وانه وه‌ک نموونه له لایه‌ن ئادام سمیت -داوید ڕیکاردۆ-یێریمی بێنتام - یووان ستوارت میل -ئاندرس چیدێنیوس ،وه ئاماژه‌یان پێکراوه .ڕیچارد کوبدن ( ته‌نانه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و به‌شه که به(لیبرالیزمی مێنچێستێر ناسراوه ) ده‌کا . لیبرالیزمی کلاسیک تێکه‌ڵاوێکه له لیبرالیزمی ئابووری و لیبرالیزمی سیاسی . لیبرالیزمی کلاسیک جێوازی له نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا داده‌نێ که ده‌وڵه‌ت به تۆبز ، کۆمه‌ڵگا به دڵخواز ده‌ناسێ و بۆیه پێیانوایه که ده‌بێ ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا پۆلیس ، ئه‌رته‌ش و دادگاکان بن ئه‌ویش ته‌نیابه مه‌به‌ستی پارێزگاری له ئه‌منییه‌ت و پاراستنی مافی تاک ده کۆمه‌لگا دا .ئه‌و ده‌وڵه‌ته بچووکه‌ش به (ده‌وڵه‌تی قه‌ڕه‌وڵی شه‌و)یان (دارۆغه‌ی شه‌و ) نێو ده‌با .
سوسیال لیبڕالیزم
سوسیال لیبڕالیزم وێڕای سه‌لماندنی حقووقی به‌رین – هه‌روه‌ها بۆ نموونه مافی خوێنده‌واری و بژیوهیهکی ته‌سه‌ل یش ده‌گه‌ڵ ئه‌و مافانه به ڕه‌وا داده‌نێ .بۆیه‌شه ده‌ڵێین ئابووری ده‌وڵه‌تێک که ته‌سه‌لی بۆ تاکه‌کان دابین ده‌کا ده‌بێ له سه‌ر بناخه‌ی مالیات وه‌رگرتن دامه‌زرابێ تا توانایی دابینکردنی ئه‌و ئه‌رک وخزمهتانهی بۆ کۆمه‌لگا بێ که وه‌ستۆی گرتووه . تێروانین له مه‌ڕ ئه‌وه که جا گشتی یان خسووسی بۆ نموونه له مه‌ڕ دا‌و و ده‌رمان جێوازی هه‌یه له نێوان لیبڕالهکاندا . سوسیال لیبراڵه‌کان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و به‌شه ئابوورییه ده‌که‌ن که پێیده‌ڵێن ئابووری گونجاوی بازاڕ .
سوسیال لیبرالیزم خۆی لقێکه له لیبرالیزم که تاریفێکی ئه‌رێنی بۆ ئازادی هه‌یه . به پێی ئهوتاریفه له ئازادی ،ئازادی تاک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که هه‌موو ده‌بێ ئیمکاناتی وه‌ک یه‌کیان ده بوونی مافه‌کاندا هه‌بێ که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ نموونه خوێنده‌واری و دا‌و و ده‌رمان ته‌زمین کرابێ .سوسیال لیبرالیزم نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تێکی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی و هێندێک سیاسه‌تی ئابووری له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌کا ،سوسیال لیبرالیزم هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌غڵه‌ب ئه‌گه‌ر بازاڕ جوان ناگه‌ڕێ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ کارێکی وابکا که وه‌گه‌ڕێ بخاته‌وه ،ئه‌گه‌ر چی هێندێک له لیبڕاله‌کانیش پێیانوایه که تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده کار وباری بازاڕدا هه‌لومه‌رجه‌که ئاڵۆزتر ده‌کا . به ئینگلیسی زۆرجاران بهسوسیال لیبرالیزم ده‌ڵێن نێئۆلیبرالیزم. ئه‌و لیبڕالیزمه نوێیه‌ی که له سۆئێد هه‌یه و ئه‌وه‌ی که له ئینگلیس به نێئۆلیبرالیزم یان لیبرتاریانیزم ناسراوه جێوازیان هه‌یه ونابێ لێمان تێکبچن .
سوسیال لیبرالیزمی ڕاوڵز
یۆن راوێلز یه‌کێکه له به تواناترین تێئۆریسیه‌نه‌کان ده نێو سوسیال لیبرالیزم دا .ڕاوێلز پێیوایه که شتێکی سروشتییه بۆئه‌و سیستیمه لیبرالییهی کۆمه‌ڵگا که بگاته ئامانجی خۆی به مه‌رجێک تاقمێک مرۆڤ که ئه‌و نێویان ده‌نێ (خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ) و له‌وانیان بوێ که هێڵی سه‌ره‌کی بۆئه‌و کۆمه‌لگایه دابڕێژن .پێگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌مانای ده‌رفه‌تی پێش سازکردنی کۆمه‌ڵگاکه ،که هیچکام له به‌شداران نه له‌و جێگا و ڕێگایه‌ی که دهوکۆمهڵگایهدا دیانبێ و نه چیان پێده‌بڕێ شتێک نه‌زانن.به پێی گوته‌ی ڕاوێلز ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌ک پێکدێنن که خاوه‌ن ئه‌ژمارێک پرنسیپن که ئه‌وانیش بریتین له :
.هه‌ر مرۆفێک مافی به‌شداری ده دابینکردنی ئازادییه‌کانی بنه‌ماییدا که ده‌گه‌ڵ ئازادی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ده‌گونجێ هه‌یه.
.به شێوه‌یه‌ک ده‌بێ ده‌گه‌ڵ جێوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌ڵسوکه‌وت بکرێ که به‌رژه‌وه‌ندی چینی هه‌ژار و ده‌ستته‌نگی لێبکه‌وێته‌وه.
. هه‌موو پۆست و پێگه‌یه‌ک ده‌بێ ده‌رکی ڕووبه هه‌موو مرۆڤێک له سه‌رپشت بێ و به چاوی سووک ڕوانین و به که‌مگرتن ئیزنی پێنه‌درێ .
ئه‌و ئازادییانه‌ی که پرنسیپه سه‌رتاییه‌کان لێیده‌دوێن بۆ نموونه ئازادی ڕاده‌ربڕین ، ئازادی ئیتحادییه‌کان ،ئازادی هه‌ڵبژاردنی کار و شته‌هایه‌کی وه‌ک ئه‌وانه . هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ نه‌بوونی هیچ باسێک بۆنموونه له مه‌ڕ ماڵیاته .هاتنه ئارای گرژی وئاسته‌نگ نێوان پرنسیپه‌کان یه‌کیان له یه‌کیان گرینگ‌ترن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاوا نه‌بێ که خه‌ڵک بتوانن که‌لک له‌و ئازادییانه وه‌ربگرن که هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ باسی ده‌کا .(ئه‌گه‌ر بکرێ بۆنموونه ئاماژه به وڵاتانی یه‌کجار هه‌ژار بکه‌ین ).
مێژوو
سوسیال لیبرالیزم به‌شێکی ڕیشه‌ی ده ڕاپۆڕتێکدا که له لایه‌ن کۆمیسیۆنی ده‌رباری شای ئینگلستان ده ساڵی 1842دا هاتووه . ده‌و ڕاپۆڕته‌دا له هێزی کرێکارانێک ده‌دوێ که ژنی دووگیان و منداڵی که‌م ته‌مه‌ن ده نێویاندا هه‌یه و به پێی ئه‌و ڕاپۆڕتهله تاو هه‌ڵاته‌وه تا تاریکایی دادێ ئه‌وانه کاریان کردووه به بێ هیچ ئه‌منییه‌تێک .
ئه‌و ڕاپۆڕته ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئینگلستانی هه‌ژاندووه و لیبڕاله‌کان مه‌رجیان بۆ ده‌وڵه‌ت داناوه که ده‌بێ به ته‌واوی توانایی خۆیه‌وه بۆ نه‌هێشتنی برسێتی و هه‌ژاری ده‌نێو کریکاراندا حه‌ول بدا . بیجگه له‌وه‌ش ده‌بوو بۆ لابردنی ئینحسار(پاوان ) و چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکارانیش ده‌وڵه‌ت چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه و جه‌ختیشان له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له پێش هه‌لومه‌رجی ئابوورییه‌وه‌یه .
ئیدئۆلۆژییه‌که ئاسه‌وارێکی زۆری فیلسوفێکی وه‌ک بۆ نموونه (یۆن ستوارت میل) ی پێوه‌دیاربوو که نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نگرانی پاراستنی بنه‌ماکانی ئازادی تاک و ڕهسهنگرایی ده‌کرد. دهنووسراوهی (له‌مه‌ڕ ئازادی ) دا ئاماژه به ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئهوئازادی کرده‌وانه ده‌کا که ئاکامیان ئازار وکوێره‌وه‌ری خه‌ڵکی دیکه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه .
سوسیال لیبرالیزمی کۆن یش زۆر له سه‌ر بازنه‌ی ئابووری پێداگرییان ده‌کرد یه‌کێکی وه‌ک یۆن ماینارد کهینێز که نوێنه‌رایه‌تی به هێزی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌کرد که لایه‌نگری ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووریدا بوون ،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی وا که لیبراله کلاسیکه‌کان نوێنه‌رایه‌تی تێزی ئابووریان ده‌کرد .بدوای ساڵه‌کانی 70دا ئه‌و تێئۆرییه ی ئابووری که‌متر لایه‌نگری بوو که ئاکامیشی بوو به دابه‌زینی ڕیژه‌ی لایه‌نگرانی سوسیال لیبرالیزم له وڵاتانی دیکه .
به‌رچاوترین تێئۆریسیه‌نی سوسیال لیبرالیزم له سۆئێد به‌رتیل ئۆلێن بوو که نوێنه‌رایه‌تی ئابووری ئازادی وێڕای به‌رپرسیاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ( سیاسه‌تێکه که داواکاری ده‌سته‌ڵاتی که‌متری ده‌وڵه‌ته له‌کار وباری ئابووریدا هه‌ڵبه‌ت جێوازی هه‌یه ده‌گه‌ڵ سوسیال لیبراله‌کانی وڵاتانی دیکه ) هه‌ر بۆیه‌ش بوو ئه‌و شێوه باوه‌ڕه زۆرتر له سۆئیدی خۆڕاگری بوو تا وڵاتانی دیکه .