به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و جێگر و ڕاوێژکاره‌وه که‌ده‌بنه ١٦ که‌س دیتم به‌خۆشییه‌وه ٥ دانه‌یان ژنن. به‌ڕاستی به‌مه‌ش له خۆشیانه فرمێسکی شادی به چاوانما هات، دیاره که زۆر پێشنیارکراوه ژنانی دیکه خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و جێگری سه‌رۆکی گشتیش، به‌ڵام که‌مکاری زیاتر له کیژان و ژنانی ئه‌ندام بووه له‌پسک که بۆ خۆیان نه‌یانویستووه له‌و پۆستانه‌دا کاندید بن، ده‌نا مه‌جاڵی زیاتر بۆ ژنان ئاماده کرابوو.
هه‌ڵسه‌نگاندنێک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
نووسینی مێهناز ڕۆسته‌می کرماشانی. سوید.

دیاره که هه‌ر حیزب و لایه‌نێکی سیاسی که کۆنگره‌که‌یان ده‌گرن هه‌م ئه‌ندامانی خۆیان و هه‌م خه‌ڵکی دیکه‌ش چاوه‌ڕێی ئاکامی کۆتایی کۆنگره‌که ده‌که‌ن، منیش وه‌ک که‌سێکی نزیک له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ته‌واوی حه‌فته چاوه‌ڕوانی ئاکامی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بووم، کاتێک که ئاکامی کۆتایی کۆنگره بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕاستی ناوی ئه‌و هه‌موو پارت و لایه‌نه کوردستانی وجیهانییه‌م بینی هه‌ر زۆر سه‌رم سوڕما له‌وه‌ی که پارتێک به ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مه‌وه چۆن توانیوێتی بگاته ئه‌م ئاسته‌وه، ده‌مه‌وێ به‌م نووسینه کورته هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م پارته‌و کۆنگره‌که‌ی یه‌که‌می بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خۆێنه‌ران.
ماوه‌یه‌کی که‌م و هێزێکی باشی نه‌ته‌وه‌یی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتووه‌ته ٤ ساڵه‌وه، به‌ڵام به هۆی جدی کارکردنیان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌که‌یان له نێۆ خه‌ڵکدا توانیویانه له‌م ماوه که‌مه‌دا هێزێکی باشی پوخته له ده‌وری به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌که‌یان کۆکه‌نه‌وه که به‌شی زۆری ئه‌و هاوبیرانه له کیژان و کوڕانی لاون، که هه‌موو به خۆێن گه‌رمی وبه‌مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی له ده‌وری به‌رنامه‌و پرۆگرام و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبوونه‌ته‌وه.
کۆنگره‌ی یه‌که‌م و به‌شداری پارت و خه‌ڵکانی زۆر.
ئه‌وه‌ی که ۆزر جێگای سه‌رسورمانم بوو یا بۆم چاوه‌ڕێ نه‌کراوبوو که له‌م ماوه کورته‌دا ئه‌م پارته چۆن توانیوێتی وه‌ک حیزبێکی سیاسی له گۆڕه‌پانی خه‌باتدا خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌وه که ئه‌و هه‌موو حیزبه کوردستانیانه به خۆشحاڵییه‌وه له کۆنگره‌ی یه‌که‌میاندا به‌شداری بکه‌ن، یا په‌یام وبروسکه‌ش بنێرن. بێجگه له لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانیش دیتمان که چه‌ندین پارتی جیهانی تێیدا به‌شدار بوون.
به‌شداری لایه‌نی بیانییه‌کان:
به لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌شداری لایه‌نه بیانییه‌کانی به حزوری و به ناردنی په‌یام وبروسکه، وه‌ک حیزبی دیمۆکراتی ئه‌مریکا و سه‌رۆکی ئاڵیاسنی دیمۆکراتی هه‌نگاریا و ده‌یان حیزبی دیکه‌ی ئوروپایی وه‌ک سه‌رۆکی ئاڵیانسی سوری نۆروژی، جێگری سه‌رۆکی پارتی لیبرالی نۆرویژی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سوسیالچه‌پی نۆرویژی و ڕاوێژکاری پارتی ڕاستی نۆرویژی، و هه‌روه‌ها حیزب ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌ک به‌لوچ، عه‌ره‌ب، تورکمه‌ن. ئه‌مانه به گشتی زۆر جێگای سه‌رنجی من و زۆربه‌ی چاودێرانی ئه‌م کۆنگره‌یه بوو. من پێم وایه ئه‌م پارته به‌م پێوه‌ندییانه‌ی ده‌توانێ داهاتوویه‌کی گه‌شی بۆ پێشکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت.
به‌شداری سه‌دان که‌سایه‌تی. هه‌روه‌ها به‌شداری و ناردنی په‌یام وبروسکه‌ی سه‌دان که‌سایه‌تی ناوداری کوردستانی له بواره جیاوازه‌کاندا وه‌ک سیاسی، نووسه‌ر، وه‌رزشکار، هونه‌ری، خۆێندکار، هتد،که ناوه‌کانیان له به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌دا هاتووه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م پارته چه‌نده توانیوێتی خۆی بگه‌یه‌نێته نێۆ کوردستانیان وببێته جێگای باوه‌ڕیان.
ژنان و سه‌رکردایه‌تی: وه‌ک کچه کوردێک که یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌که‌م بینی و دیتم ناوی ته‌نیا ژنێک له ڕیزی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارته‌دایه، خۆم ئاماده‌کردبوو بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌رکردایه‌تی تازه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یاندنی ئاکامی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌یکه‌ڵی سه‌رکردایه‌تی وجێگران و ڕاوێژکار انم بینی، به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و جێگر و ڕاوێژکاره‌وه که‌ده‌بنه ١٦ که‌س دیتم به‌خۆشییه‌وه ٥ دانه‌یان ژنن. به‌ڕاستی به‌مه‌ش له خۆشیانه فرمێسکی شادی به چاوانما هات، دیاره که زۆر پێشنیارکراوه ژنانی دیکه خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و جێگری سه‌رۆکی گشتیش، به‌ڵام که‌مکاری زیاتر له کیژان و ژنانی ئه‌ندام بووه له‌پسک که بۆ خۆیان نه‌یانویستووه له‌و پۆستانه‌دا کاندید بن، ده‌نا مه‌جاڵی زیاتر بۆ ژنان ئاماده کرابوو.
هه‌روه‌ک ده‌بینین که له ماده‌ی ١٥ به‌رنامه‌و پرۆگرامی ئه‌م پارته‌دا بۆ جارێکی دیکه ئاسانکارییان بۆ به شداری ژنان له ئاستی سه‌رکردایه‌تی کردوه، که نووسراوه ژنانی ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستی ده‌توانن چه‌ند ڕۆژ پێش کۆنگره کاندیداکانی خۆیان بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی دیاری بکه‌ن و بۆخۆیان ده‌نگی متمانه‌یان پێبده‌ن، ئیتر ئه‌و ژنانه پیویست ناکات له کۆنگره بخرێنه ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وانه ڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ده‌بن.
به‌ڕاستی ئه‌م شێوه نۆێکارییه و ئاسانکارییه بۆ به‌شداری ژنان له هیچ کام له لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کوردستان وێنه‌ی نییه، که به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه و زانستییانه به‌ره‌نگارییه له‌گه‌ڵ سیسته‌می پیاوسالاری، ئه‌مه‌ش شایانی ڕێزلێنان و به‌رز ڕاگرتنه.
نه‌زمی کۆنگره : نه‌زم وپریینسیپه‌کانی کۆنگره وه‌ک پێشوازی گه‌رم له میوانان ونۆێنه‌رانی لایه‌نه‌کان، ناوهێنانیان له ڕێگه‌ی پرۆژیکتر بۆ سه‌ر شاشه‌ی هۆڵی کۆنگره، په‌زیرایی له ڕێگه‌ی ئێواره خوانیکه‌وه بۆ به‌شداربووانی کۆنگره، ئه‌مانه به‌شێک له نه‌زم و پرینسیپه‌کانی کۆنگره بوون که به خۆشحاڵییه‌وه بۆ میوانان ده‌بینراو باسی لێوه ده‌گرێت.
کرماشانی و ئیلامی. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که وه‌ک پارتی گشت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراوه، له هه‌مانکاتدا وه‌ک پارتێکی تایبه‌ت که گرنگی زۆر به ناوچه له یادکراوه‌کانی کرماشان و ئیلام‌دا ناسراوه، که به خۆشییه‌وه له‌و بواره‌شدا زۆر هه‌وڵیداوه و توانیوێتی به‌شێکی زۆری کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه بۆ ناو پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕاکێشێت و هه‌میشه‌ش گرنگی به ڕووداوه‌کان و کێشه‌کانی ئه‌و ناوچانه داوه.
کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. بابه‌تێکی دیکه که زۆر جێگای خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه که کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له ناو پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا پێشوازی گه‌رمیان لێده‌کردێت، هه‌ر ئیستا ده‌بینین هه‌م له پۆستی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی وهه‌م له جێگر‌و راوێژکارانی ئه‌م پارته کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی تێدایه. پارتی سه‌ربه‌ستی به‌م ماده‌یه‌ی خواره‌وه که له به‌رنامه‌و پرۆگرامیاندا هاتووه کوردستانی بوونی خۆی پیناسه ده‌کات،
"پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری(سیاسی) وستراتیژیکی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
ئاینه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ئاینی یارسان و زه‌ده‌شت .
یه‌کێکی دیکه له ڕاستییه به‌رچاوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان که زۆر جار پشتگۆێ خراوه،ئه‌و پشتگۆ خستنه‌ش وایکردوه که ناکۆکی ودووری گه‌له‌که‌مان له یه‌کتر دروست بکات، مه‌سه‌له‌ی له یادکردنی که‌مه ئاینی و که‌مه زاراوه‌ییه‌کان بووه. به خۆشییه‌وه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌ر چه‌ند پارتێکی لیبراڵدیمۆکرات و سیکولاره، به‌ڵام له به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆی ئاماژه‌ی به پاراستنی مافی که‌مه ئاینییه‌کان ده‌کات له کوردستاندا، وه‌ک نموونه باسی ئاینی یاری و زه‌رده‌شتی ده‌کات که به دووه‌مین ئاینی له کوردستان ده‌زانێ که له پاش ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وانیان زیاتر هه‌یه.
له کۆتاییدا پیرۆزبایی له خۆم و گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانی پسک و گشت گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌م.
سه‌رچاوه‌کان، ئاکامئ کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌م، بڕیاره‌کانی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌م، ڕه‌شنووسی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، چه‌ند بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کۆنگره‌ی یه‌که‌می پسک .
سوپاس بۆ خۆشکه م ع ده‌که‌م له پێداچوونه‌وه‌ی نووسینه‌که‌م وداڕشتنی هاوکاری کردوم.
٤ی سه‌رماوه‌زی ٢٧٠ ٩ ی کوردی .