ئوله ئیلڤستوووه‌ن جێگری سه‌رۆکی گشتی وبه‌ریز ئود ئینار دۆێروم ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ناوبراو، به‌ڕێز ئۆد ئینار ٢ جار پۆستی وه‌زیری ٢ وه‌زاره‌تی گرنگی له وڵاتی نۆ‌رویژ به ئه‌ستۆ بووه‌و هه‌روه‌ها ده‌وره‌ی ٤ ساڵیش سه‌رۆکی ئه‌و پارته بووه.
دیداری نێوان سه‌رکردایه‌تی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی ) و سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به کۆبوونه‌وه‌ی مانگی ٨ ئه‌م ساڵ که چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ له نێوان هه‌ردوو پارتدا هه‌بوو که هه‌ڵگری چه‌ند پرۆژه‌ی سیاسی هاوبه‌شی دوولایه‌نه بوو، هه‌روه‌ها له پاش ئاکامی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕؤژی ١٠ ی سه‌رماوه‌زی ٢٧٠ ٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ١-١٢-٢٠ ٠ ٩ ی زاینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له نێوان سه‌رکردایه‌تی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی ) و سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ریوه چوو.
شاندی پارتی لیبراڵی نۆرویژی بریتی بوون له به‌ریزان ئوله ئیلڤستوووه‌ن جێگری سه‌رۆکی گشتی وبه‌ریز ئود ئینار دۆێروم ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ناوبراو، به‌ڕێز ئۆد ئینار ٢ جار پۆستی وه‌زیری ٢ وه‌زاره‌تی گرنگی له وڵاتی نۆ‌رویژ به ئه‌ستۆ بووه‌و هه‌روه‌ها ده‌وره‌ی ٤ ساڵیش سه‌رۆکی ئه‌و پارته بووه.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌رێزان کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕیزان کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده و کاک یه‌دوڵا سوڵتانپه‌ناه ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی.

له‌و دیداره دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتی دۆست باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی لیبراڵه‌کانی جیهان و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆ‌رویژ و ڕووداوه ڕامیارییه‌کانی کوردستان وکرده‌وه‌کانی ڕیژیمی ئێران تاوتۆی کرا. شایانی باسه جێگری سه‌رۆکی پارتی لیبراڵی نۆرویژی خۆشحاڵی خۆی له مه‌ر گه‌شه سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ڕۆژی کۆنگره‌ی پێشاندا، ناوبراو ڕاگه‌یاند که ئێوه سه‌لماندناتن که پارتێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یین، بۆ من جێگای خۆشحاڵییه که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به‌و ئاسته گه‌یشتوون. شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای ڕیز و پێ‌زانین بۆ پارتی ناوبراو، هاوکات داوای لێکردن که پشتیوانی خۆیان بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورد زیاتر بکه‌ن، هه‌ر له‌و ریگه‌شه‌وه داوایان لێکردن که پارتی لیبراڵی نۆرویژی هه‌وڵبدات پشتیوانی لیبراڵه‌کانی ئوروپا بۆ لای کێشه‌ی ڕه‌وای کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی ڕابکێشێت.
وێرای چه‌ند خاڵی دیکه‌ی گرنگی نێوان هه‌ردولایه‌ن و پاش ٢ کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات.
١٠ ی سه‌رماوه‌زی ٢٧٠ ٩ ی کوردی . ١-١٢-٢٠ ٠ ٩ ی زاینی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، pskhewall@gmail. www.psk2006.org