سه‌رۆکی گشتی له کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێ وه سه‌رۆکی گشتی مافی پێشنیارکردنی جێگره‌کانی هه‌یه و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و به‌م شێوه کاک عارف کاک فه‌رهاد و منی پێشنیار کرد‌و ئێمه‌ش هه‌ڵبژێردراین، وه ئێمه له گه‌ڵ سه‌رۆکی گشتی سه‌رۆکایه‌تی پسک پێک دێنین.
کاک ئیبراهیم جاف جێگری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وڵامی پرسیاری میوانانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان ده‌داته‌وه

پرســــار له‌لایه‌ن :وه‌ڵات
سڵاو کاکه ئیبراهیم
من پرسیارێکم هه‌یه و له چه‌ند به‌ڕێزێکیتریشم پرسیوه به‌ڵام پێم وایه وه‌ڵامی خۆم وه‌رنه‌گرتوه،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێوه هۆکاری یه‌ک بوونی داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌مبه‌ر کێشيه‌ی کورد،ته‌نانه‌ت له کاتی شه‌ڕوناکۆکیش له‌گه‌ڵ یه‌کترا،بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه?
وه‌ڵامی پرسیاری به‌ڕێز وه‌ڵات
هه‌ر کاتێک بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان به‌هێز بوو یان کۆمه‌کێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو (له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی زلهێزه‌کان)،ئه‌و کاته داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌موو دووژمنایه‌تیه‌کی مێژوویانه‌ی خۆیان خستوه‌ته لاوه‌و ڕێک بوون له دژایه‌تی کردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریخوازی کوردستان.
بۆ نموونه کاتی دامه‌زراندنی کۆماری مه‌هاباد،به‌هێزبوونی شۆڕشی باشووری کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا موسته‌فا،یان شۆڕشی باکووری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان، یان دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی باشووری کوردستان.دووژمنان هه‌ڵسان به دامه‌زراندنی سیسته‌می جاشایه‌تی به پشتگیری وفشاری شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێرانی داگیرکه‌ر(کتێبه‌که‌ی پژمان عیسای به ڕه‌گه‌ز کوردی نۆکه‌رو ئه‌فسه‌ری ساواکی وڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندی شۆڕش و شا‌و تورکیا‌و ئێراق و ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر)بخوێنه‌وه، که چی ڕۆڵێکی نموونه‌یی یه‌کبوونی داگیرکه‌رانی کوردستانی وه به‌کارهێنانی ڕه‌وتی توندڕه‌وی ئیسلامی وبه‌ناو پاسه‌وانانی گوندی، دامه‌زراندنی پارت و‌هێزی به‌کرێگیراو وه‌ک ئه‌نسار وئیسلام و حیزبی عه‌داله‌تی کوردستانی به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رشه‌د زێباری به‌کارهێنانی به ڕوواڵه‌ت کورد (زۆڵه کورده‌کان) بۆ لێدان وله ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستانی.
داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رگیز ناتوانن به بێ زۆڵه کورد‌و جاش و جاش قه‌ڵه‌م و چلکاوخۆرانی داگیرکه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان شکست پێ بهێنن،
له به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌و زۆرهۆکاری تری نێوده‌وڵه‌تی ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی له په‌یڕه‌وپرۆگرامان جه‌خت له‌وه ده‌که‌ین ته‌نها به یه‌کبوون له سه‌ر ئامانجه نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان و دانانی هێڵی سوور بۆ خۆمان وه‌ک پارت وڕێکخراو. وه من به ئاواتی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکی(مه‌رجه‌عێک) سه‌رتاسه‌ری(گشت کوردستان) نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی خاوه‌ن بڕیار له سه‌ر پرسه چاره‌نوس سازه‌کانی کوردوکوردستان له هه‌موو هێزوو ڕێکخراوی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی پابه‌ند بن پێوه‌ی وهێڵی سووری دیاریکراو ببێ به بنه‌مای بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی هه‌موو لایه‌ک..
ئه‌وکات ئێمه ده‌توانین له ڕووی جیهانیه‌وه یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی و یه‌نیشتیمانی خۆمان بۆ جیهانی ده‌ره‌وه بسه‌لمێنین و ئه‌و کات ئه‌مری واقیع بخوڵقێنین که وه‌ک کورد‌و وه‌ک کوردستانی جیهان هه‌ڵس وکه‌وتمان له گه‌ڵ بکات، نه‌ک وه‌ک کوردی تورکیا‌و کوردی ئێران و کوردی ئێراق و کوردی سوریا و،به‌ڵکو وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ته‌واو نه‌ک وه‌ک چوار یان پێنج که‌مه نه‌ته‌وایه‌تی جیهانی دۆست ودووژمن هه‌ڵس وکه‌وتمان له گه‌ڵ بکه‌ن.
ئه‌و کات هه‌موو یه‌کبوونێکی داگیرکه‌رانی کوردستان ناتوانێ شکست به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان بهێنی، به‌ڵکو ئه‌و کات ئێمه پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و کوردستان په‌یدا ده‌بێت ، نه‌ک پشتگیری بۆ که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ڕووی به‌زه‌یی مرۆڤانه‌وه به‌ڵکو هێزی پاراستن بۆ نه‌ته وه‌یه‌ک ونیشتیمانێک داده‌مه‌زرێت که بوونی خۆی ونیشتیمانی ده‌سه‌لمێنێت.
یه‌کگرتنی داگیرکه‌ران ته‌نها کاتیه پاش بێ ئاکامبوون وشکست هێنانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به شه‌ڕی نێوان خۆیان، چوونکه داگیرکه‌ران له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌رژه‌وه‌ندیان به یه‌که‌وه ناگونجێ به‌به‌رده‌وامی،چوونکه ئه‌وانه له سه‌ربنه‌مای ئایینی وتاییفی ونه‌ته‌وه‌یی دووژمنی مێژوویی یه‌کترن.
ته‌نها به‌ژه‌وه‌ندی کاتیان لێدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستانه.
ئێمه تا ئێستا نه‌مان توانیوه هه‌ل بۆ خۆمان بقۆزینه‌وه‌و له هه‌ڵه مێژوویه‌کانمان فێرببین
ئێمه به‌رژه‌وه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمان خستوه‌ته ژێری پابه‌ندبوونمان به ئایینی داگیکه‌رو بیری شه‌ڕی چینایه‌تی بیری چه‌پ که زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رێتی و ئه‌وانه‌ش به‌شێکن به له داگیرکه‌ی نیشتیمان
ئێمه پێوستمان به شه‌ڕی فه‌رهه‌نگی به خۆداچوونه‌وه هه‌یه
پرســــار له‌لایه‌ن :هه‌وارمی
کاک برایم جاف ڕێزمان قوبول بفه‌رمون.
بۆچی خه‌باتی چه‌کداری ده‌ست پێ ناکه‌ن و وه‌ک حیزبه‌کانی دیکه‌ی ناکه‌ونه لێدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران. پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان دژی خه‌باتی چه‌کداریه?
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان‌مان
وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز هه‌ورامی
ئێمه پارتێکی ڕامیاری نه‌ته‌وه‌یین که نزیکی چوار ساڵه دامه‌زراوین، تا ئێستا بڕیاری خه‌باتی چه‌کداریمان نه‌داوه.
ئێمه دژی خه‌باتی چه‌کداری نین وسه‌ربه‌رزی به‌هێزی پێشمه‌گه‌ی هه‌موو کوردستانه‌وه ده‌که‌ین. خه‌ڵکی کوردستان
به هه‌موو پارت وڕێکخراوه چه‌کدارییه‌کانه‌وه که خه‌بات ده‌که‌ن دژی دڕنده‌ترین داگیرکه‌ران وه‌ک ئێران وتورکیا وئێراق و سوریا. ئێمه ئه‌و خه‌باته به خه‌باتی ڕزگاریخوازی کوردستان ده‌زانین و مافی گه‌لی کوردستانه چه‌کی خۆپاراستن هه‌ڵبگرێ . شۆڕشی کوردستان هه‌موو کات دیفاع له خۆ کردن بووه‌و ئه‌وه‌ش مافی خۆپاراستنه له ڕووی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
پرســــار له‌لایه‌ن :Gelawj Ali , Hollenda
کاک ئیبراهیم ئایا تۆ له ئه‌سڵدا خه‌ڵکی هه‌مه‌وه‌ند نییت ?
بۆ فکری له شیوعی گۆراوه بۆ ناشیونالیستی ،
تا چه‌نده ئومێدت به‌وه هه‌یه کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت
سڵاو‌و وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌که‌ی گه‌لاوێژ ئه‌لی
من خه‌ڵکی کوردستانم له بنه‌ڕه‌ته‌وه خه‌لکی گوندی هێرتای ناوچه‌ی نه‌وسودو مه‌ریوانم
من هه‌موو کات بیروبۆچوونم ناسیونالیستی لیبه‌رال بووه، که جاران کۆمه‌نیست بووم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌نها کۆمه‌نیسته‌کان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئاخوندی جه‌هاله‌تی دڕنده‌ی ئێران په‌یوه‌ندیان نه‌بووه، وه هه‌روه‌ها په‌وه‌ندیان له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی تری کوردستان نه‌بووه، واته بۆ من ئه‌و کات تاکه ئاڵته‌رناتیڤ بوون وه پارتی کۆمه‌نیستی ئێراق تاکه پارتی کۆمه‌نیسته که دانی به‌کوردا ناوه‌و داوای مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ کورد ده‌کات ،وه پشتگیری له دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات به پێجه‌وانه حیزبی توده‌وکۆمه‌نیسته‌کانی سوریا یان کۆمه‌نیسته‌کانی تورکیا که دان به‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردا نانێن. هۆکاری تریش هه‌بوون که ئێستا ناتاونم به‌ڕوونی بڵاوی بکه‌مه‌وه.
مه‌سه‌لی سه‌ربه‌خۆیی ئومێدی من نیه ته‌نها به‌ڵکو بڕوای بته‌وی منه به توانای گه‌لی کوردستان له ڕێی یه‌کڕیزی له سه‌ر بنه‌مایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی که هه‌موو پابه‌ند بن پێوه. هه‌موو پارت وهێزه‌کوردوکوردستانیه‌کان که ده‌بێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ین ،و خه‌باتی بۆ بکه‌ین، ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی تاکه چاره‌سه‌ره بۆ کێشه‌ی کورد له هه‌موو کوردستان.
پرســــار له‌لایه‌ن :سوره کورد
کاک ئیبراهیم پیرۆزه ، له‌وه‌ی که بوویته جێگری سه‌رۆکی گشتی، وه‌ک بیستوومه ده‌ڵێن کاک عارف بۆ خۆی تۆی کردوه به جێگر ده‌نا هیچ له ئه‌ندامان ڕازی نه‌بوون، ئه‌مه تا چه‌نده واقعیه‌تی هه‌یه.
سڵاو‌و وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌که‌ی سوره کورد
سوپاس بۆ پیرۆزباییه‌که‌ت
وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت من له لایه‌ن کاک عارف که سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستانه که به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پسک مادده‌ی شانزه‌هه‌م تا مادده‌ی نۆزده‌هه‌م
سه‌رۆکی گشتی له کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێ وه سه‌رۆکی گشتی مافی پێشنیارکردنی جێگره‌کانی هه‌یه و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و به‌م شێوه کاک عارف کاک فه‌رهاد و منی پێشنیار کرد‌و ئێمه‌ش هه‌ڵبژێردراین، وه ئێمه له گه‌ڵ سه‌رۆکی گشتی سه‌رۆکایه‌تی پسک پێک دێنین.
ئه‌وه‌ی تۆ بیستوته نازانم له کێت بیستوه ڕاست نیه ، دوای ئه‌وه کاک عارف خاوه‌ن کۆمپانیا نیه و پارته‌که‌ی ئێمه‌ش کۆمپانیا نیه تا خه‌ڵک دابمه‌زرێنین،به هیوام تۆ ئێمه‌ت له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی باشوورلێ نه‌گۆڕێت.
ئێمه هه‌موو مان هاوبیرین و پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزمان هه‌یه ئه‌ویش بڕیارودروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه ده‌بێت هه‌موو کوردستانیه‌ک سه‌ربه‌رزی بکات به‌و پرۆژه ڕوون وئاشکراوه که ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی کورد له سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ده‌بینێ، ته‌نها دوژمنانی پڕۆژه‌ه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناکۆکی بخه‌نه ناو ئێمه‌و هه‌موو کوردستانیه‌کانه‌وه، به‌ڵام بڕوا‌و ئامانجی ئێمه زۆر له‌وه پیرۆز وبه‌هێزه تره که دوژمنی دڕنده‌و دار‌و ده‌سته‌و جاشه‌کانی و قه‌ڵه‌مجاشه کا‌نیشی بتوانن له ڕیز سه‌رکردایه‌تی پسک درز دروست بکه‌ن چوونکه ئێمه په‌یمان و سوێندی سه‌ربه‌خۆییمان داوه.
پرســــار له‌لایه‌ن :میهران خۆی
کاک ئیبراهیم سڵاو،
تۆ چۆن بڕیارت داوه بۆ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان خه‌بات بکه‌ی ?
سڵاو‌و وه‌لام بۆ به‌ڕێز میهران خۆی: من بڕیارم هه‌میشه داوه خه‌بات بکه‌م بۆ گشت کوردستان، جا دوێنێ بنکه‌ی خه‌باتم باشووری کوردستان بوو، ئه‌مڕۆم ڕۆژهه‌ڵاته، سبه‌ینێم باکووره، وه دووسبه‌یم باشووری بچووکه یا کودستانی سوره ته‌نها بارودۆخه‌که به بڕوای خۆم وا گونجاوه به پێی پێویستی نه‌ته‌وه‌یی له بڕوای مندا.
بۆ من گرنگه خه‌بات بۆ کوردستان جا کام بنکه‌ی خه‌بات هه‌ڵبژێرم ته‌نها بڕیاری رامیار ی و پێوستی کاتیه هه‌ر کوردێک بۆخۆی خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره بێت له چی بنکه‌یه‌کی خه‌باته‌وه ده‌ست به خه‌باتی خۆی بکات. ئه‌م هه‌ڵوێسته به بۆچوونی من ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پارچه پارچه‌یی کوردستانه،وه هه‌موو کوردێک به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر هه‌موو کوردستان.زۆرله پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن (باشووری بچووک) یان زۆرله پێشمه‌رگه‌کانی پژاک خه‌ڵکی باکووروباشوورو ڕۆژئاوان(باشووری بچووک).
با ئه دیواره‌ی که دوژمنی داگیرکه‌ر له به‌رده‌ماندا دروستی کردوه به ناوی کوردستانی تورکیا،ئێران،ئێراقیان سوریا به کرده‌وه بڕووخێنین ،نه‌ک ته‌نها به ده‌م.
پرســــار له‌لایه‌ن :شلیر هه‌مه‌وه‌ندی
کاک ئیبراهیم تا چه‌ند له‌و بروادا ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی مه‌ترسیدار نییه، ئایا پێت وایه کۆمه‌ڵگای ئێمه ئاماده‌یی ئه‌و جۆره حوکمه‌تدارییان هه‌بێت، ئه‌وه نییه به‌شه‌داگیرکراوه‌که‌ی من وتۆ له باشوری وڵات ١٨ ساڵه ئازادن و ئاماده‌ییان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه ?
ئایا هیچ جۆره خزمایه‌تییه‌کی نزیکت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی هه‌یه، ببوره ئه‌گه‌ر ئه‌و سواله‌ت به دڵ نه‌بوو وڵامی مه‌ده‌ره‌وه.
سڵاو‌و وه‌لام بۆ به‌ڕێز شلیر هه‌مه‌وه‌ندی
من بڕوام به خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر هێزو پارت وبزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان یه‌کگرتوو بێت له سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی کوردوکوردستان واته سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وکات ئێمه ده‌توانین ئه‌مری واقیع بخوڵقێنین که مافی سروشتی ئێمه‌یه سه‌ربه‌خۆیی وه خۆڕزگارکردن له داگیرکه‌رانی کوردستان. بۆ نموونه ( ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و کۆسۆڤۆو ووڵاتانی پێشووی شۆڤیه‌ت.)
ئێمه چاوه‌ڕێی سه‌رده‌م وبارودۆخ بکه‌ین که داگیرکه‌ری تورک وفارس وعه‌ره‌ب بۆم دیاری بکه‌ن یان بۆم دابین بکه‌ن و بێن بڵێن وه‌رن کوردینه بارودۆخ وسه‌رده‌م له باره بۆ ئێوه یان ده‌بێت خۆمان پێ‌داگر بین که کوردستان داگیرکراوه‌و پارچه پارچه کراوه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین به ئایین وتایفه‌ی جیاوازه‌وه وه‌ک گه‌لانی تر به‌ڵام یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین و یه‌ک نیشتیمانمان هه‌یه ئه‌ویش ناوی کوردستانه‌و مافی سروشتیمانه کوردستان یه‌کبخه‌یه‌نه‌وه وله ژێر سایه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆداو گه‌لێکی ئازادبین.ئێمه ده‌بێت ئه‌و فشار‌و فه‌رهه‌نگی داگیرکه‌رانی کوردستان ڕه‌د بکه‌ینه‌وه که هه‌موو براین و موسوڵمانین یان با چینی کرێکار یه‌کگرتوو بین به رامبه‌ر به ئیمپریالی جیهانی.
ئێمه نیشتیمانه‌که‌مان له لایه‌ن براوخوشکه موسوڵمانه‌کانمانه‌وه داگیرکراوه‌و، براوخوشکه موسوڵمانه‌که‌مان کیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدمان ده‌که‌ن نه ئیمپریالیستی جیهانی و نه ئیسرائیل و ن‌و ئه‌مریکا.
ئێمه دوژمنمان داگیرکه‌رانی تورک وفارس وعه‌ره‌به نه ئیسرائیل و ئه‌مریکا، داگیرکه‌ری نیشتیمانه‌که‌م دووژمنمه نه‌ک دووژمنی داگیرکه‌ره‌که‌م، من بڕوام زۆر به کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌یه، به‌ڵکو زۆر به تواناتریشی ده‌زانم له ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات وکۆسۆڤۆو به‌ڵکو له کۆمه‌لگای عه‌ره‌بی وتورکیش و فارسیش له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه
پرسیاری من ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه بڕوامان به خۆمان نیه، به‌ڵام به داگیرکه‌ران هه‌یه?
ئێمه ده‌ڵێین کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئاماده نیه یان توانای نیه سه‌ربه‌خۆبێت ، واته با له ژێرده‌ستی تورک وفارس وعه‌ره‌ب بمێنینه‌وه ئه‌مه گه‌وره ترین هه‌ڵه‌ی ئێمه‌یه به تایبه‌تی هێزوپارته ڕامیاریه‌کان که خۆیان له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌شارنه‌وه. تاکوئێمه بڕوامان به گه‌ل وخۆمان نه‌بێت چۆن ده‌توانین له چوارچێوه‌ی ئامنجی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کبگرین،
ئێمه هیچ شتێکمان له تورک وفارس وعه‌ره‌ب که‌متر نیه به‌ڵکو زۆر شتمان له‌وان باشتره ده‌بێت ئه‌و بڕوامان به خۆمان بێت تا یه‌کگرتوو بین. بڕوا به‌خۆبووین بنچینه‌یه‌که بۆ بڕوا به سه‌ربه‌خۆبوونه.
من وکاک عارف ته‌نها خزمایه‌تیمان ئه‌وه‌یه که هاوبیرین و هاوئامنجین ئه‌وه‌ش بۆ من باشترین خزمایه‌تیه.
هه‌موو کوردستانپه‌وه‌رێک خزمی نزیکی منه.
من به هیچ پرسیارێک ناڕه‌حه‌ت نابم که سنوریپرسیاردا بێت.بۆ هه‌موو پرسیارێک وه‌ڵامێک ده‌دۆزینه‌وه.
پرســــار له‌لایه‌ن :زاگرۆز تاوگۆزی
کاک ئیبراهیم خۆش هاتی.
١. چی هۆکارێک هانده‌رت بووه که خزمه‌تی بیری نه‌ته‌وه‌ییت بگوازیته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ?
٢. من له باشوری کوردستان ده‌ژیم، تا ئیستاش ٩٥ % خه‌ه‌ڵکی باشوری کوردستان و به تایبه‌ت ده‌ربه‌ندیخان به ئێمه ده‌ڵێن ئێرانییه‌کان، زۆر به که‌می هه‌یه که بزانێ ڕۆژهه‌ڵات و باشور چییه ?، ئایا ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چی هۆکارێک دوای نزیک به ١٩ ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی له ناوچه‌که‌دا هێشتا ئه‌و خه‌ڵکه یه‌کتر به ئێرانی وئێراقی ده‌زانن ?.
سوپاس بۆ وڵامدانه‌وه‌ت.
سڵاو وه‌لام بۆ به‌ڕێز :زاگرۆز تاوگۆزی
ته‌نها کوردستانی وکوردبوونم هانده‌رمه ئه‌مڕۆ بنکه‌ی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دابنێم بۆ خۆم
من دوێنی بنکه‌ی خه‌باتم چه‌ند ساڵێک باشوور‌و باکوور بووه، ئه‌مڕۆ ڕۆژهه‌ڵات سبه نازانم تا کوردستان داگیرکراوبێت ده‌بێت ئێمه خه‌بات بکه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له چی بنکه‌یه‌که‌وه با ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌ێت، ته‌نها بیری سه‌ربه‌خۆخوازی بۆ کوردوکوردستان وه‌ک ئامانجی ینیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی گرنگترین بێت
من ناتوانم بڵێم له‌٩٥٠ª خه‌ڵک جوونکه سه‌رژمێریم نه‌کردوه به‌ڵام تۆ دروست ده‌ڵێی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌لێن ئێرانی یا تورکی یا ئێراقی یا سورین ئه وه هه‌ره مه‌زنترین گرفتمانه، چوونکه ئه‌وه هه‌مان فه‌رهه‌نگی داگیرکه‌رانی کوردستانه که ده‌ڵێن ووڵاتێک به ناوی کوردستان نیه‌و نه‌بووه، ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌ڵێین کوردستانین چۆن بێگانه پێمان ده‌ڵێن کوردستانی من تکام هه‌یه له هه‌موو کوردێک هه‌یه بڵێ من کوردستانیم چوونکه کوردستان شه‌ره‌فی ئێمه‌یه، دایکی ئێمه‌یه باوکی ئێمه‌یه‌هه‌موو شتێکی ئێمه‌یه.
له زۆر چاوپێکه‌وتندا له گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپی وبێگانه هه‌مان شێوه ده‌ڵێن ئێوه ئێرانین وئێراقین تورکین وسورین به‌ڵام پاش سوربوونمان و به دۆکۆمێنتی مێژووی نیشاندان که کوردستان ووڵاتی کوردانه وتورک وفارس وعه‌ره‌ب داگیریان کردوه پێمان ده‌لێن ئێوه خۆتان ده‌ڵێن ئێرانی، تورکی، ئێراقی یا سوری ئێمه گرفتمان نیه بڵێین کوردستان. هه‌ڵه‌کان له خۆمانه وه ته‌نها خۆشمان ده‌توانین چاره‌سه‌ریان بکه‌ین له ڕووی فه‌رهه‌نگیشه‌وه پێویستمان به ڕاپه‌ڕین هه‌یه وه باشووری کوردستان هه‌وڵی باشی داوه به‌ڵام که‌مه له ڕووی ئه‌و زیانه مه‌زننانه‌ی که به فه‌رهه‌نگی کوردی دراوه له سه‌دان ساڵی ڕابووردوی کوردستانی داگیرکراوماندا.