پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی ده‌ته‌په پارتێکی دیمۆکرات و ئازادیخوازه، له نێۆ کورده‌کانی باکوری کوردستان خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا توانی ٩٨% ده‌نگه‌کانی ناوچه‌کانی باکوری کوردستان به ده‌ستبهێنێت،
به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له مهر داخسستنی پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی ده‌ته‌په‌ته، و بێڕێزی وءه‌شکه‌نجه‌دانی به‌ڕیز ئۆجه‌لان.

وڵاتانی دیمۆکراتی خوازی جیهان، ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافی مرۆڤ، کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو!
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیا له ڕۆژی ١١-١٢-٢٠ ٠ ٩ به تاوان و بیانووی جۆراوجۆر بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا، هاوکات بڕیاری به ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون و دامه‌زراندنی حیزب و ڕێکخراوی دیکه‌ی له چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردی ناو ده‌ته‌په قه‌ده‌غه کرد.
پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی ده‌ته‌په پارتێکی دیمۆکرات و ئازادیخوازه، له نێۆ کورده‌کانی باکوری کوردستان خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا توانی ٩٨% ده‌نگه‌کانی ناوچه‌کانی باکوری کوردستان به ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش بووه زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆ تورکه شۆفینیستهکانی ناو تورکیا، و به‌رده‌وام که‌وتنه به‌هانه بینینه‌وه و تۆمه‌ت دروستکردن بۆیان.
هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌که‌ی ده‌ته‌په له ئاست یه‌کێتی ئوروپا و ئه‌مریکا و جیهان بایه‌خی گرنگی پێدرا، به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ تورکیا‌و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورک باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه بوون، که ڕاسته‌وخۆ هۆشیارییه‌کی نێۆده‌وڵه‌تی دا به تورکیا که چۆن له گه‌ڵ کورده‌کان ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی دیمۆکراتیانه‌ی هه‌بێت.
حکومه‌تی تورکیا که باس له دیمۆکرات بوونی وڵاته‌که‌ی ده‌کات و هه‌نگاوی نۆێتر بۆ هاتنه نێۆ یه‌کێتی ئوروپا ده‌نێت، که چی له توانایدا نییه ڕێگا به پارتێکی کوردی بدات له نێۆ خاکه‌که‌ی خۆی و به شێوه‌یه‌کی ئارام و دیمۆکرات کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکات. له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی تورکیا بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که گوایا هێزه‌کانی خه‌باتگێری پێ‌کاکا چه‌که‌کانیان دابنێن و به شێوه‌ی دیمۆکراتی له ناو تورکیا خه‌باتی خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه تازه‌ی دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌مه‌ر داخستنی ئه‌و پارته کوردییه که به شێوه‌یه‌کی موڵه‌ت پێدراو ناچه‌کدار خه‌بات ده‌کا، به جیهانی سه‌لماند که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی چه‌نده دژی کورده و هه‌رگیز ناتوانێ ڕۆڵی دیمۆکراتی هه‌بێت و مافی نه‌ته‌وه‌ی دیکه بێجگه له تورک قه‌بووڵ بکات.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی خوشک وبرایانی زێدداگیرکراو مان له باکوری وڵات، و داخستنی چالاکی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیاوه ڕسوا ده‌که‌ین، و داوا له گشت ڕێکخراوه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهان ده‌که‌ین له ئاست ئه‌و بڕیاره بێده‌نگ نه‌بن.
شایانی باسه که ئه‌وه ٥ هه‌مین پارتی سیاسی کوردییه که له لایه‌ن دادگاکانی تورکیاوه بڕیاری داخستنی ده‌درێت، له حاڵێکدا حکومه‌تی تورکیا له ساڵی ١٩٥٠ دا له یاساکانی ناو تورکیا بڕیاری ئازادی فره حیزبی په‌سه‌ند کردوه.
هاوکات وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر به‌ڕیز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان له به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی ڕسوا ده‌که‌ین، و داوا له گشت ڕێکخراوه‌کانی ماڤی مرۆڤی جیهان ده‌که‌ین که له ئاست ئه‌و شکه‌نجه‌و بێڕێزیانه‌ی به‌رامبه‌ر به به‌ڕیز ئۆجه‌لان و گشت به‌ندییه کوردییه‌کان بێده‌نگ نه‌بن.
له هیچ یاسایه‌کی جیهانیدا نه‌هاتووه که که‌سێک پاش ئه‌وه‌ی دادگایی کراو سزای بۆ بڕایه‌وه شکه‌نجه‌و ئازار بدێت، به‌ڵام به پێ چه‌ندین سه‌رچاوه‌و هه‌واڵی جیاواز که ماوه‌یه‌کی زۆره به‌ڕێز ئۆجه‌لان ڕووبه‌رووی بێرێزی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جسمی وده‌روونی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ وڕزگاری یه‌کجاری گه‌ل.
به هێزتر بێت یه‌کێتی وته‌بایی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org٢١ی سه‌رماوه‌زی ٢٧٠ ٩ی کوردی.