شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ‌

ڕاگه‌یاندنی  هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ‌

پارلەمێنتار و سیاسەتمەدار بۆیان نەبێت جارێکی دیکە ڕێکخراوەی سیاسیی دابمەزرێنن. ئەوەیش کە پارە و سامانی د.ت.پ کە پارە و سامانی خەڵکی کوردستانە تەسلیم بە خەزێنەی دەوڵەتی تورک بکرێت.

ڕاگه‌یاندنی
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ‌


هەروەکو بەگشتیی مەترسیی دەکرا، بە داخەوە، ئەمڕۆ ١١/٥/٢٠ ٠ ٩ دادگای باڵای تورک بە سەرۆکایەتی هاشم کتلچ، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕەسمیی دادگا خۆی و ئەوەش بە پێی ماددەی دەستووریی ١٠ ١ “ ١٠ ٣ و بە کۆی تەواوی دەنگەکان، بڕیاری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ. درا و هەروەها لێستاندنەوەی پلەی پارلەمانتاربوونی لە بەڕێز کاک ئەحمەد تورک و ئایسل توگلوک. هەروەها لەو بریارەدا هاتووە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەدار، پارلەمێنتار و سیاسەتمەدار بۆیان نەبێت جارێکی دیکە ڕێکخراوەی سیاسیی دابمەزرێنن. ئەوەیش کە پارە و سامانی د.ت.پ کە پارە و سامانی خەڵکی کوردستانە تەسلیم بە خەزێنەی دەوڵەتی تورک بکرێت.
هاشم کتلچ لە ڕاگەیاندنەکەی خۆیدا گوتی: لە مێژە رایگشتیی تورک و میللەتی تورک تەحەمولی ئەم پارتیە دەکەن و بووە بە ناوەندی فیتنە و ئیتر ماوە نەماوە لەوە زیاتر ڕێگایان پێ بدرێت.
ئەو هاوڕێیانەی پارتی کۆمەڵگای دیموکراسیی بۆیان نییە ٥ ساڵ سیاسەت بکەن ئەم بەڕێزانەن،:


Abdulkadir Fırat, Abdullah İsnaç, Ahmet Ay, Ahmet Ertak, Ahmet Türk, Ali Bozan, Ayhan Ayaz, Aydın Budak, Ayhan Karabulut, Aysel Tuğluk, Bedri Fırat, Cemal Kuhak, Deniz Yeşilyurt, Ferhan Türk, Fettah Dadaş, Hacı Üzen, Halit Kahraman, Hatice Adıbelli, Hilmi Aydoğdu, Hüseyin Bektaşoğlu, Hüseyin Kalkan, İbrahim Sungur, İzzet Belge, Kemal Aktaş, Leyla Zana, Mehmet Salih Sağlam, Mehmet Veysi Dilekçi, Metin Tekçe, Murat Avcı, Murat Taş, Musa Farisoğulları, Mustafa Tuç, Nejdet Atalay, Nurettin Demirtaş, Orhan Miroğlu, Sedat Yurttaş û Salim Sadak.


ئاشکرایە ئەم کارەی دەوڵەتی تورک بەشیکە لە سیاسەتی داگیرکەریی چونکە لە ڕێگای داخستن و لێستاندنەوەی پارلەمێنتاریبوونەوە لە بەڕێزان ئەحمەد تورک و ئایسل توگلوک ئەوا ژمارەی پارلەمێنتارانی د.ت.پ دەبێت بە ١٩ کەس و بەو شێوەیە مەرجی بەشدداربوون لە پارلەماندا لە دەست دەدەن.
ئێمە ئەمە بە هەنگاوێکی دیکەی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک سەیر دەکەین و پێمان وایە ئەمە وەلامی ئاسایی داگیرکەرە بە خەباتی مەدەنیی و سیاسیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە گەلی ئێمە لە باکووری کوردستان بە هەزاران کادێر و سیاسەتمەداری لێهاتووی تێدایە کە لە سبەینێوە درێژە بە خەباتی ئازادیخوازیی خۆیان دەدەن. ئەو پارە و سامانەش کە تورکەکان ئێستا لە د.ت.پ دەسەنن لە مێژووی داگیرکەریاندا ملوێن بەرابەر ئەوەیان لە ساڵێکدا بردووە و خواردووە. نەتەوەی کورد ئیتر خاوەن پارە و ئیمکانیات و ڕۆڵەی دڵسۆزی خەباتکاری خۆیەتی و ئەم جۆرە کارانە ڕێگای کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی زەحمەت دەکات، بەڵام نایگرێت.
ئێمە دەست لە ناو دەستی هاوڕێیانی تێکۆشەریکوردستانیی د.ت.پ دا لە خەبات و کاریاندا بەشدارین و سوپاسی هاورییانەی خۆمان بەۆ ئەو بەشە لە خەبات دەردەبڕین و دڵسۆزانە پێیان رادەگەیەنین کە هاوڕێ و هاوسەنگەریی خەباتی ئەوان بووین و دەبین.
هەروەها دابونەریت و ڕەفتاری داگیرکەریی و فاشیستیانەی داگیرکەری تورک لە کوردستان شەرمەزار دەکەین و پێیان دەڵێین کە گەلی کورد لە باکووری وڵات نەک هەر لاوازتر بەڵکو زۆر بەهێزتر و سەربەرزتر و ڕق ئەستورتر ددرێژە بە خەباتی سیاسیی و مەدەنیی و شێوەکانی دیکەی خەبات دەدات.


سەربڵند بێت مرۆڤی خەباتکاری کوردستانیی و شەکاوە بێت ئالای سەربەخۆبوون و ڕزگارییمان


هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات)
١١/١٢/٢٠ ٠ ٩

2009-12-14 00:18:13

16 ساڵ و 2 مانگ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©