له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌شه‌وه داوا له گشت ئێوه‌ی ژنان و پیاوانی خه‌مخۆری وڵاته‌داگیرکراوه‌که‌مان ده‌که‌ین که هاوکاریمان بکه‌ن تا بتوانین به‌هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه به بؤچونه جیاوازه‌کانمان بابه‌ته‌که مان تێر وته‌سه‌لتر و یه کگرتوو بکه‌ین بۆ سه‌به‌خۆیی ودابین کردنی مافه کانی ژنانی کوردستان
بانگه‌وازی ژماره ١ کۆمیته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

ژنانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ( رێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان) ده‌ست به‌کاربووونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین. به بلاوبونه وه‌ی ئه م راگه یاندراوه له هه‌وڵی خۆ ئاماده‌کردن ده‌بین بۆ ئاسانکاری له دامه زراندنی ئه‌م ڕێکخراوه به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه له بواری خه‌بات بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ژنانی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ڕێکخستنی ژنان و هاندانیان بۆ خه‌بات له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌خته‌وه‌ردا.
ئه‌رکی ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ڕێکخراوه،ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌و پرۆگرامه و هاوکات له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ژنانی تێکۆشه‌رو دلسۆزی بواری مافه‌کانی ژناندا ده‌بین له ده‌وری رێکخراوه که مان.
له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌شه‌وه داوا له گشت ئێوه‌ی ژنان و پیاوانی خه‌مخۆری وڵاته‌داگیرکراوه‌که‌مان ده‌که‌ین که هاوکاریمان بکه‌ن تا بتوانین به‌هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه به بؤچونه جیاوازه‌کانمان بابه‌ته‌که مان تێر وته‌سه‌لتر و یه کگرتوو بکه‌ین بۆ سه‌به‌خۆیی ودابین کردنی مافه کانی ژنانی کوردستان. تکایه بو گه‌یشتنی تێبینیه‌کانی خۆتان به‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
له داهاتوودا ڕه‌شنووسی به‌رنامه‌و پرۆگرامی ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی خه‌مخۆر بۆ ئه‌وه‌ی له بیر‌و بۆچوونه‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕیز که‌ڵک وه‌رگرین. هه‌ر کام له ئێوه‌ی دڵسۆز پێتان باشه که له‌گه‌ڵتان ڕاوێژ بکرێت و بیروڕا بگۆڕینه‌وه تکایه ئیمه‌یلی خۆتانمان بۆ بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بگرین.
به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی ئێوه وه‌ک ته‌داروکی ئاماده‌کاری له‌و وه‌یبلاگه‌وه سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان کۆده‌کرێنه‌وه. http://rjskurdistan.kurdblogger.com/
له ڕۆژی ٨ مارسی ٢٧٠ ٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ٨ی مارسی ٢٠ ١٠ زاینی که ڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهانه، ڕێکخراوه‌که‌مان به فه‌رمی ده‌ستبه‌کاربوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. له بانگه‌وازه‌کانی داهاتوودا پێناسه‌ی رامیاری وکۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان .هه‌روه‌ها بانگێشه‌ی هاوکاریتان ده‌که‌ین بۆ دروستکردنی لۆگۆی تایبه‌ت و زۆر بابه‌تی دیکه‌ش.
هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتووبن. بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات و به‌خته‌وه‌ر و یه‌کسانی نێۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
کۆمیته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
[email protected] ،
[email protected]http://rjskurdistan.kurdblogger.com