کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: بوونی هه‌رهێزێکی ئێرانی له‌سه‌ر خاکی کوردستان به هێزی داگیرکه‌ر ده‌زانێت و به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت که به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر هه‌وڵبده‌ن پێکه‌وه بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌و هێزه داگیرکه‌ره له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان
بریاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
بریاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خاکی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و دانیشتوانی به پێی پێناسه مێژوویییه‌کان هه‌رگیز به ئێرانی ناناسێتت، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی که گوایه کورده‌کان خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی ئێرانن به ته‌واوی ڕه‌د ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها به ئامرازێکی ده‌زانێت بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تاکی کورد له‌و به‌شه داگیرکراوه‌ی کوردستاندا.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: بوونی هه‌رهێزێکی ئێرانی له‌سه‌ر خاکی کوردستان به هێزی داگیرکه‌ر ده‌زانێت و به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت که به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر هه‌وڵبده‌ن پێکه‌وه بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌و هێزه داگیرکه‌ره له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان .
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : دیاریکردنی هه‌ر بڕیار ویاسایه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تی داگیرکه‌ری ئێرانه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌د ده‌کاته‌وه، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت به پێی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : بۆ به‌شه کانی دیکه‌ی کوردستان و دانیشتوانی هه‌ر هه‌مان پێناسه‌ی هه‌یه ,ئاواته‌خوازه که‌له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان خه‌بات له پێناو وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ر ببێته خاڵی سه‌ره‌کی لایه‌نه سیاسییه‌کان.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: ڕێز له خه‌بات و تێکۆشانی هه‌ر به‌شێکی داگیرکراوی کوردستان ده‌گرێت و هه‌وڵی په‌یوه‌ندی ودۆستایه‌تی به‌هێز له‌گه‌ڵیاندا ده‌دات، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ست تێوه‌ردان له کار‌و باری ناوخۆییاندا په‌سه‌ند ناکا، ڕێگای ئاڵوگؤری بیروڕاو یارمه‌تی له بواره‌جیاوازه‌کاندا به ئاوڵه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام له ئاست هه‌ر پیلان و هێرشێکی هێزی داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رکام له به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان به پێی پێویست و خوازراو له هه‌موو بواره‌کاندا ئاماده‌ی پشتیوانین.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: پشتیوانی له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی باشووری کوردستان ده‌کات که به هه‌رێمی کوردستان ناسراوه و خاوه‌نی سه‌رۆک و په‌رله‌مان و سه‌رۆک وه‌زیرو یاسای تایبه‌تی خۆیه‌تی و بووه به تروسکاییه‌کی جێی هیوا بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. هاوکات داواکارین له گشت حیزب و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که: ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان بخه‌نه گه‌ڕ.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: سه‌رکوت، گرتن،کوشتن وتۆقاندنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به تووندی ڕیسوا ده‌کات. داوا له‌ڕێکخراوه نێۆنه‌ته‌وه‌یییه‌کانی داکۆکیکه‌ر له مافی مرۆڤ ده‌کا که له به‌رامبه‌ر ئه‌وتاوان وده‌ستدڕێژێیانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کورد بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌و ڕژیمه ته‌نیا له‌به‌ر دۆزی ئه‌تۆمی مه‌حکوم نه‌که‌ن، به‌ڵکوو تاوانباره به کوشتن وگرتنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ش.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: داوا له‌گشت هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ده‌کات که: کوردستانی بوون بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی. هه‌وڵبده‌ن پێکه‌وه له ده‌وری چه‌ند خاڵێکی‌هاوبه‌ش کۆببنه‌وه، که بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی ڕێژیمی ئێرانی داگیرکه‌ر له‌ئاست خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست وبڕیاربن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش له‌گێژاوی فره‌بڕیاریدا تووشی سه‌رلێشێواوی نه‌بن وهه‌ست به‌بوونی هێزی یه‌کگرتووی کوردستانی ببێته جێی هیوا له ناو ڕیزه‌کانی خه‌ڵکدا.
¢پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی به گشتی و خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندی وهاوکاری هه‌بێت، به مه‌رجێک ئه‌و په‌یوه‌ندی و پێکه‌وه‌کارکردنانه له خزمه‌ت گه‌شه سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌ییدا بێت.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاماده‌یه که پێوه‌ندی وهاوکاری له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران، وه‌ک عه‌ره‌ب، به‌لوچ، تورکمان،تورکی ئازه‌ری ... هتد هه‌بێت، به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانه‌کانی ئه‌و ریژیمه داگیرکه‌ره. به‌مه‌رجێک که ئه‌و لایه‌نانه ڕێز له خه‌بات و فیداکاری گه‌لی کورد بگرن و به فیتی داگیرکه‌ران کێشه‌ی جۆگرافیایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ساز نه‌که‌ن و هه‌موو پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ین که کێشه‌کانمان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ ودۆکۆمێنت و چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، داوا له گشت پارته‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات وێرای جیاوازی هه‌موو ئایدۆلۆژییایه‌کی سیاسی، هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی وپلوڕاڵ له تاراوگه، به مه‌به‌ستی دیاریکردنی پلاتفۆرمێکی سیاسی هاوبه‌ش وه‌ک ڕێنما بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان له دوای نه‌مانی ئه‌و ڕژیمه بۆ به‌رگری له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ڕووداو مه‌ترسییه‌ک.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: ته‌نیا زمانی کوردی به زمانی فه‌رمی له کوردستان ده‌ناسێت، و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فارسی به‌زۆرملی به منداڵانی کورد له قووتابخانه‌کانی کوردستان به‌ڕه‌وانازنێ وئیدانه‌ی ده‌کات.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: ووشیاری ده‌داته خه‌ڵکی کوردستان که رێژیمه‌کانی ئیستا وڕابووردوی ئێران، بێجگه له‌وه‌ی به کوشتن ودیلی وئاواره‌یی هه‌وڵیان داوه بۆ له ناوبردنمان، ئیستاش هه‌وڵی ته‌واویان خستؤته گه‌ر بۆ له ناوبردنی زمانی شیرینی کوردی و جل به‌رگ وفه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری. هه‌ر بۆیه داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که هه‌وڵبده‌ن له کاتی ئاخاوتندا ووشه‌ی فارسی به‌کارنه‌هێنن و منداڵه‌کان فێری زمانی زکماکی ره‌سه‌نی کوردی بکه‌ن.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گیرۆده‌کردنی(موعتادکردن) ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به تووندی ڕیسوا ده‌کات وبه پیلانی دارێژراو به جینوسایدی سپی گه‌لی کورد لێکده‌داته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا داوا له‌گشت لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی کوردستانی ده‌که‌ین که پێکه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و پیلانه مه‌ترسیداره ببینه‌وه.
¢کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. سه‌رکردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردراوی ڕاده‌سپێرێت که هه‌وڵبدات له ڕێگه‌ی دابینکردنی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه بۆ که‌سانی پسپۆر و شاره‌زا له‌سه‌ر جۆگرافیای کوردستان کاربکه‌ن و نه‌خشه‌یه‌کی دروست و زانستی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ئاماده‌بکه‌ن.