کوردیش ده‌بێت هه‌موو تواناکانی بخاته کار بۆ دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن له قازانجی کوردایه بوونی تورکیا به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا من ده‌ڵێم هه‌ڵه‌ن وچه‌واشه‌کراون.
کورد‌و تورک کوجا مه‌رحه‌با¦¦¦.. ئیبراهیم جاف
له ساڵی ١٩٣٠ وه‌زیری دادی ئه‌و کاته‌ی تورکیا مه‌حمود ئه‌سات ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد ناوبانگی له جیهان ده‌رکرد که ووتی (ئێستا تورکه‌کان پیاوسالاری ئه‌م ووڵاته‌ن ، ئه‌وانه‌ی که تورکی ئه‌سڵی {ئۆزتورک} نین ته‌نها یه‌ک مافیان هه‌یه ئه‌ویش مافی یان ده‌بێت خزمه‌تکاری ئێمه بن یان کۆیله‌ی ئێمه بن ته‌نها ئه‌وه تاکه مافه که هه‌یانه).
کوردیش ده‌بێت هه‌موو تواناکانی بخاته کار بۆ دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن له قازانجی کوردایه بوونی تورکیا به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا من ده‌ڵێم هه‌ڵه‌ن وچه‌واشه‌کراون.
چوونکه له بیرمان نه‌چێت ئه‌تاتورک که بانگه‌وازی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی کرد دژی ئه‌وروپا به تایبه‌تی یۆنانستان بانگه‌وازی کوردی کرد به بیانوی ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان موسڵمانین وه ئه‌وروپا نا موسوڵمانن به‌و شێوه توانی سه‌رۆک هۆزو شێخه‌کانی کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ و شه‌ڕی دژی ئه‌وروپایان پێ بکات و ده‌وڵه‌تی تورکیا به خوێنی کورد‌و تڕی تورک دامه‌زرێنێ و پاشان ڕێکه‌وتننامه‌ی لۆزان که سڕینه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ری لێکه‌وته‌وه‌و ئه‌وروپیه‌کان بڕوا پێ‌بکات دژی سه‌رهه‌ڵدانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کوردیارمه‌تی بده‌ن وهه‌موو سه‌رهه‌ڵدانه‌کان سه‌رکوت بکات و میلله‌تی کوردیش وه‌ک میلله‌تێکی توندڕه‌وی ئیسلامی وڕێگر له پێشکه‌وتن ودیموکراسی بناسێنێ که تا ئێستاش له‌لای ئه‌وروپیه‌کان کورد به توندڕه‌وی ئایینی و فۆیدالیست ده‌زانن وه ئه‌مانه چه‌ند هۆکارێک بوون که ئه‌وروپیه‌کان کورد وه‌ک که‌مینه‌یه‌کی بێ توانا له ڕووی ئیداریه‌وه و ته‌نهابه که‌مینه‌یه‌کی کولتووری بناسن ووه هه‌روه‌ها هۆکارێکیش بوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی سیڤه‌رکه له به‌رژه‌وه‌ندی کوردبووکه‌مافی خۆچاره‌نووسی بۆکورد دیاریکردبوو.
تورکیا ئه‌ندامی ناتۆیه‌و هیچ کات ووڵاتانی ناتۆ بیریان له ده‌رکردنی تورکیا له ئه‌ندامه‌تی ناتۆ نه‌کردوه‌ته‌وه کاتێک ده‌وڵه‌تی تورکیا بنه‌ماکانی ناتۆی پێشێل ده‌کرد له به‌کارهێنانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ناتۆ دژی کوردوکوردستان، که ناتۆ ئه‌و چه‌کانه‌ی به تورکیا ده‌دات بۆ به‌کارهێنانی دژی مه‌ترسی ده‌ره‌کی و نه‌ک دژی به‌رهه‌ڵستکارانی ناوخۆ به‌ڵام تورکیا هه‌موو کات ئه‌و چه‌کانه‌ی ناتۆی به‌کار ده‌هێنێ دژی کوردوکوردستان وناتۆش نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگه، به‌ڵکو یارمه‌تی هه‌واڵگیری وسه‌ربازی تورکیاش ده‌ده‌ن دژی کوردوکوردستان.
ئایا ئه‌گه‌ر تورکیا بووبه ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و کات کورد‌و کێشه‌که‌ی یه‌کجار وون ده‌بێت و سیاسه‌تی به‌تورک کردنی کورد زیاتر سه‌رکه‌وتووده‌بێت، ئه‌و به ملیارده‌ها یۆرۆی ئه‌وروپا بۆ یارمه‌تی فه‌رهه‌نگی بۆ تورکیا ته‌رخان ده‌کرێت که تا ئێستا تورکیا له خه‌زینه‌یدا نه‌بووه. ئه‌کات تورکیا ئه‌ندامێکی کاراو خاوه‌ن ده‌نگی ئه‌وروپا ده‌بێت و هه‌موو پارت وڕێکخراوی کوردی وکوردستانی له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه ده‌کرێن، چۆن به فشاری تورکیا( کاندیدی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا) پارتی کارگه‌رانی کوردستان وچه‌نده‌ها ڕێکخراوی تری کوردی وکوردستانی له ئه‌ڵمانیا وچه‌ند ووڵاتێکی تر ئه‌وروپا قه‌ده‌غه کراون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ته‌واوی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا بێت چۆن ده‌بێت ?
ئه‌و کات که تورکیا ده‌بێته ئه‌ندام مافه‌کانی زیاترده‌بن و خاوه‌ن بڕیار ده‌بێت ، جا ده‌بێت کوردوکوردستانیه‌کان به هه‌موو توانایانه‌وه دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیا وه‌ک ستراتیژی داهاتوو به‌کاربێنن تاکو مافه‌کانی کورد له ڕێگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه دابین بکرێن وه پارێزراو بێت به گارانتی دۆکه‌مێنتکراوی نێوده‌وڵه‌تی ، ئه‌و کات کورد دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیا نه‌وه‌ستێت وه بۆ به ئه‌ندامبوونی تورکیاش کاتی خۆی به فیڕۆ نه‌بات.
ئه‌وه‌نه‌ی ئێمه‌ی کورد کاتی خۆمان به هێزکردنی داگیرکه‌رانی کوردستان له تورکیا‌و عێراق وئێران وسوریا به فیڕۆده‌به‌ن ده‌بێت ئێمه‌ش کاتی خۆمان بۆ دامه‌زراندنی مه‌رجه‌عێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی کوردی وکوردستانی ته‌رخان بکه‌ین.
دامه‌زراندنی مه‌رجه‌عێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی زه‌روره‌تێکی مێژوویی و به‌ڵکو هه‌نگاوێکه بۆ پێشخستنی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵکو گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه بۆ سه‌رکه‌وتن.
داگیرکه‌ران ته‌نها به زۆر خاکی ئێمه‌یان داگیرکردوه وه ته‌نها به زۆریش خاکمان به جێ ده‌هێڵن ، ئایا زۆری چه‌ک یان زۆری سیاسی ئه‌وه هه ر داگیرکه‌رێک و بارودۆخی گونجاوله ڕووی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شێوازی خه‌باتی دیاری کراو دیاری ده‌کرێت، به بۆچوونی من خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی ته‌واو که‌ری یه‌کتر ده‌بن دژی داگیرکه‌ری تورکی و ئێران وسوریا وه له ئێراق خه‌باتی سیاسی وه به توانای سه‌ربازیه‌کانه‌وه له پشتگیری خه‌باتی سیاسی گونجاوه سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستان زۆر به ووریایی زیره‌کانه له گه‌ڵ بارودۆخه‌که هه‌ڵس وکه‌وت ده‌که‌ن وده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له لایه‌ن هه‌موو کوردستانیه‌کانه‌وه پشتگیریان لێ بکرێ .
باشوور نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌که ده‌بێت هه‌موو کوردێکی به شه‌ره‌ف به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی پاراستنی بدات.
من ناڵێم له باشووری کوردستان که‌م وکورتی نیه ،له باشوور پاش هه‌شتا ساڵ داگیرکاری ووێرانکاری خاک وله ناوبردنی هه‌موو توانای مرۆیی وسروشتیه‌کانی کوردستان و تا ئه‌مڕۆش هه‌وڵی تێکده‌رانه‌ی گه‌له گورگی داگیرکه‌رنه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌زموونه له ناوببه‌ن، ده‌بێت سه‌ربه‌رزی بکه‌ین به‌و توانا‌و لێهاتوویی گه‌لی کوردوسیاسه‌تمه‌داران و شۆڕشه‌که‌ی به‌هه‌مووکه‌م و کورتیه‌کانه‌وه بتوانن له جه‌رگه‌ی چواردوژمنی دڕه‌نده‌و جوڵانه‌وه‌ی ئاینیی توندڕه‌وی دژی کوردوکوردستان بژین ئه‌و ئه‌زموونه بکه‌نه ئه‌زموونێکی نموونه‌یی له ناوچه‌که وجیهان.
هه‌ر کاتێک پارت وڕێکخراوه کوردی وکوردستانیه‌کان له باکوور به هێز بوون وبنچینه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری خۆیان دامه‌زراند ئه‌و کات مه‌رجه‌عی شه‌رعی شۆڤینیستی تورانی به ناو دادگای بنه‌ڕه‌تی ده‌ستووری تورکیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی پارت وڕێکخراوه کوردی وکوردستانیه‌کانی ده‌رکردوه ئه‌مه‌ش شاهیدێکی مێژووین له ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠ ٠ ٩ ئه‌و پارته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانن بێجگه ده‌یان پارت وڕێکخراوی کوردی وکوردستانی له تاراوگه.
1993 HEP , 1994 ÖZEP,ÖZDEP,DEP, HEDEP , DEHEP u. 2009 DTP .
ئه‌مه ناوی چه‌ند پارتێکی کوردی باکووره له ماوه‌ی پانزه ساڵی ڕابووردو قه‌ده‌غه‌کراون یان ئه‌ندامه‌کانیان به توندی سزادراون و خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه و یان کاری سیاسیان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه.
ئێمه ی کورد‌و کوردستانی ده‌بێت هێزوتواناکانمان یه‌ک بخه‌ین وڕووبه‌ڕووی داگیرکه‌ر به یه‌کڕیزی یه‌ک ئامانج یه‌ک ده‌نگ یه‌ک ڕه‌نگ یه‌ک ستراتیژ یه‌ک داوا یه‌ک مه‌رجه‌ع بوه‌ستین.
ئیبراهیم جاف ¦¦ئه‌ڵمانیا ٢١/١٢/٢٠ ٠ ٩
[email protected]