چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئوروپا، ده‌بێته هۆی توڕه‌یی ده‌زگای زانیاری(اطلاعات) ی سه‌رده‌شت.
ناوه‌ندی هه‌واڵ وڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له‌به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆی ئێواره باش کوردستان له که‌ناڵی ئاسمانیی نه‌ورۆز تێ ڤێ، له سه‌ر پێشکه‌ش کردنی بابه‌تێکی دروست به فاکتاو شایه‌تحاڵه‌وه له مه‌ڕسیاسه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی
چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئوروپا، ده‌بێته هۆی توڕه‌یی ده‌زگای زانیاری(اطلاعات) ی سه‌رده‌شت.

له حه‌وتووی پێشوو به‌ڕێز ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆی ئێواره باش کوردستان له که‌ناڵی ئاسمانیی نه‌ورۆز تێ ڤێ، له سه‌ر پێشکه‌ش کردنی بابه‌تێکی دروست به فاکتاو شایه‌تحاڵه‌وه له مه‌ڕسیاسه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کانی پیاوانی سه‌ربه کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌بێته هۆی توڕه‌یی کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاری ڕژێم(اطلاعات) له سه‌رده‌شت، هه‌ر له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه که بینه‌رێکی زۆری ده‌بێت و ناوبراو زانیاری زۆر ده‌دات به ده‌سته‌وه، ده‌زگای ئیلاعاتی شاری سه‌رده‌شت زۆر نگران ده‌بێت، ده‌که‌ونه پلان به دژی ئه‌و هه‌ڵویسته دروسته‌ی ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده، له‌و پێناوه‌شدا بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بانگ ده‌که‌نه ئیتلاعات و دوای بێ ڕێزیه‌کی زۆر، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌که‌ن گه‌ر کوڕه‌که‌یان واز له‌وجۆره چالاکیانه نه‌هێنێت، ئه‌وا کێشه‌وبه‌ربه‌ست و ڕێگرییان زیاتر بۆ دروست ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی هه‌واڵ وڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org ----
[email protected] 29-12-2009
2009-12-30 02:07:59
16 ساڵ و 1 مانگ و 1 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان