شیروان عومه‌ر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له نۆروێژ له‌مه‌ڕ ئامانجی ڕێکخراوه‌که‌ی له‌سازدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا، تایبه‌ت به ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی
مانگرتنی په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان له ڕۆژانی ساڵی نوێ له ئۆسلۆ ده‌ستیپێکرد
ئاریا ئه‌حمه‌دی

ڕۆژی هه‌ینی، ١ی ژانیوه‌ری ٢٠ ١٠ ی زایینی، له کاتێکدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی جیهان سه‌رقاڵی به‌سه‌ربردنی پشووی سه‌ری ساڵ و خۆشیه‌کانی خۆیاندان، کورده په‌نابه‌ره‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان له‌به‌ر بارودۆخی ناخۆشی ژیانیان و چاره‌نوسی نادیاریان، به‌مه‌بستی دژایه‌تیکردن و ڕێگرتن له به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان بۆ سوریا، له ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆروێژدا ده‌ستیپێکرد.
ئه‌و خۆپیشاندانه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له نۆروێژ‌و به به‌شداری ده‌یان که‌سایه‌تی و پارتی کوردی و نۆروێژی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا به دروشمی " به زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره کورده‌کانی ڕۆژئاوا ڕابگرن"و " سوریا رژیمێکی تیرۆریسته" ده‌ستیپێکردووه، بڕیاره بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ درێژه بکێشێت.
شیروان عومه‌ر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له نۆروێژ له‌مه‌ڕ ئامانجی ڕێکخراوه‌که‌ی له‌سازدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا، تایبه‌ت به ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چه‌ندین دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ل زۆربه‌ی پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه مرۆڤدۆستیه‌کان له نۆروێژدا ئه‌نجامدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتر له‌مه‌ڕ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و ڕیگرتن له به زۆرنارده‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی بنده‌ستی سوریا، کۆمه‌ڵه‌که‌مان گه‌یشته ئه‌و بروایه‌ی مانگرتنێکی چه‌ند ڕۆژه ڕێکبخات به‌مه‌به‌ست ناساندن و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتدارانی نۆروێژ.
شیروان ئاماژه‌ی به پشتگیریکردنی پارته جه‌پ و سۆسیالیسته‌کانی ناو په‌رله‌مانی نۆروێژ له خواسته‌کانیاندا کرد‌و وتی: ئه‌و پارتانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێکخراوی مرۆڤدۆست به واژۆ به‌ڵێن پشتیوانی‌یان له داخوازیه‌کانمان کردووه، به‌ڵام مخابن پارتی ده‌سه‌ڵاتدار واته پارتی کاری نۆروێژ (پارتی سۆسیال دیموکرات) له‌گه‌ڵ پارتی پێشکه‌وتنخوازانی نۆروێژی که وه‌ک دیارترتن پارتی دژه په‌نابه‌ر ده‌ناسرێت دژایه‌تییان کردووین.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له نۆروێژ له کۆتایی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسی به زۆرناردنه‌وه‌یان په‌نابه‌رانی کورد بۆ سوریا کرد‌و ڕایگه‌یاند: تا ئێستا حکومه‌تی نۆروێژ زیاتر له ١٢ کورد که زۆریان کێشه‌ی سیاسیان هه‌بووه به زۆر بۆ سوریا ناردۆته‌وه که چه‌ند که‌سیان به‌ند کراون و کۆمه‌ڵێکیشیان بێسه‌روشوێن کراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
شیروان ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که پێویسته حکومه‌تی نۆروێژ زۆر به‌وردی بیر له‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بکاته‌وه که گیان و ژیانی په‌نابه‌ران نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه له‌کاتی به‌زۆرناردنه‌وه‌یان بۆ سوریا، چونکه کاتێک حکومه‌تی ئاڵمانیاو چه‌ند وڵاتێکی دیکه به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق بڕیاری به‌زۆرناردنه‌وه‌ی ٥ی هه‌زار کوردی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌رکردو، پاشان ده‌ستیانکرد به به‌زۆرناردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له‌و په‌نابه‌رانه، که دواجار هه‌موویان له‌کاتی گه‌شتنیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌که ده‌ستگیرو بێسه‌روشوێن کران. بۆیه ئه‌و وڵاتانه بڕیاره‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ڕاگرت، هه‌نوکه ئێمه‌ش لێره‌دا کۆبوینه‌ته‌وه تاکوو ده‌سه‌ڵاتدارانی نۆروێژ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووپاتنه‌که‌نه‌وه.
هاوکات حسێن شێخۆ سه‌رۆکی لاوانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له نۆ‌رویژ ڕایگه‌یاند: به‌شێک له‌و کارمه‌ندانه‌ی له باڵۆێزخانه‌ی نۆ‌رویژ له سوریا ئیشک ده‌که‌ن کاری سیخوری بۆ ده‌زگای زانیاری ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن، نموونه‌یه‌کی هه‌ره ئاشکرای ئه‌و سیخوریه‌ش ئه‌وه‌یه ، که زۆربه‌ی نهێنییه‌کانی خۆم بۆ حکومه‌تی سوریا ئاشکرا بووه که لای پۆلیسی نۆ‌رویژ باسمکردووه.
"ئۆسۆ عوریف حه‌مه‌د" یه‌کێکی دیکه له‌به‌شداربوه‌کان که خاوه‌ن خێزانه‌و شه‌ش منداڵی هه‌یه، وتی: له‌ساڵی ٢٠ ٠ ٥ هاتوومه‌ته نۆروێژ، که‌چی پاش سالێک واته ساڵی ٢٠ ٠ ٦ یه‌که‌مین ره‌تیان پێدام و ئێستاش پاش ٥ی ساڵ مانه‌وه له‌م وڵاته‌دا، مۆڵه‌تی کارکردنیان لێسه‌ندومه‌ته‌وه.
ئه‌و هاوڵاتییه روونیکرده‌وه: به‌هۆی کوشتنی کوره‌که‌ی و ئازاردانی خێزانه‌که‌ی و که‌وتنه ژێر گوشاره‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه، وڵاتی به‌جێهێشتووه‌و هه‌نوکه ماڵ و منداڵه‌کانی له بارودۆخێکی ناله‌باری رۆحیدا ده‌ژین.
جێگای باسه شاندی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان که بریتی بوون له به‌رێزان، کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی ، ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌و هاشم موحه‌مه‌دی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و جه‌لال وه‌یسی ئه‌ندامی کومیته‌ی نۆروێژ به‌شداری چالاکانه‌یان له‌و مانگرتنه‌دا کرد‌و، کاک عارف وتارێکی به‌پێزی پێشکه‌ش کرد‌و تیایدا پشتیوانی و ئاماده‌یی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی بۆ مانگرتوه‌کان دووپاتکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له دووه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌که‌دا، نۆینه‌رانی چه‌ندین پارت و لایه‌نی نۆرویژی و کوردستانی سه‌ردانی مانگرتووانیان کرد‌و، به‌شیکی زۆر له کاناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی نۆرویژیش له شۆێنی مانگرتنه‌که‌دا ئاماده بوون و هه‌واڵ و ڕێپۆرتاژیان له‌مه‌ڕ په‌نابه‌ران ئاماده‌و بڵاوکرده‌وه.
ئه‌و مانگرتنه له ڕۆژانی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می ساڵی نۆیی ٢٠ ١٠ به‌ڕێوه ده‌چێت.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. www.serbexo.com