ئاوایی هندوان له ناوچه‌ی خۆی سه‌ربه ۆرمێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێک له پارته‌کانی کوردستانی له سێداره‌دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له سێداره دا.

تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: له ڕۆژی ٤ شه‌ممه ١٦ ی به‌فرانباری ٢٧٠ ٩ ی کوردی، حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ناوی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی خه‌ڵکی ئاوایی هندوان له ناوچه‌ی خۆی سه‌ربه ۆرمێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێک له پارته‌کانی کوردستانی له سێداره‌دا.
کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له هه‌وڵی له سێداره‌دانی لاوانی کوردستانه.
چه‌ندین لاوی دیکه‌ی کوردستانی ئیستا له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران که حوکمی سێداره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌رده‌م مه‌ترسی له سێداره‌دانیان له چاوه‌ڕوانیدایه. که بریتین له‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، حه‌بیبولا له‌تیفی، شێرکۆ مه‌عارفی، فه‌رهاد وه‌کیلی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، عه‌لی حه‌یده‌ریان، حوسین خزری، ڕه‌شید ناخکه‌ندی، حه‌مه ئه‌مین ئاگوشی، ئه‌حمه‌د پولادخانی، سه‌ید سامی حوسێنی، سه‌ید جه‌مال موحه‌ممه‌دی، ڕۆسته‌م ئه‌رکیا، موسته‌فا سه‌لیمی، ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می، حه‌سه‌ن تالیعی، ئیره‌ج موحه‌ممه‌دی.
2010-01-07 19:36:42
16 ساڵ و 1 مانگ و 8 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان