بۆنموونه باکووری کوردستان که شه‌ڕی تورک وئه‌روپا ده‌ستی پێ کرد ،تورکه‌کان دۆڕاو بوون و بانگه‌وازی کوردیان کرد بۆ شه‌ڕی ئایینی دژی ئه‌وروپای فله(کریستیان)، تورک سه‌رکه‌وتووبوون
بارودۆخی ئێران و ئاماده‌کاری کورد و کوردستانیه‌کان بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی ڕووخانی ڕژێمی جه‌هاله‌تی ئێبراهیم جاف
هه‌ندێک جار هێزو ڕژێم وده‌وڵه‌ته‌کان بارودۆخ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی خۆیان ده‌خوڵقێنن ، هه‌ندێ جار ده‌که‌ونه بارودۆخی خوڵقاوه‌و ئه‌وانیش به ووریایی وزیره‌کی گۆڕانکاری له بارودۆخه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به پێی توانا به لای خۆیاندا ده چه‌رخێنن.
هێزه ڕزگاریخوازه‌کانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له هه‌ل وبارودۆخه‌که سودمه‌ند بن، به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد تا ئێستا نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و ئاسته له گۆڕانکاریه هه‌رێمی وجیهانیه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی بقۆزنه‌وه وبێنه گۆڕه‌پانی ڕامیاری خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌گری داهاتوو، بۆیه هه‌رده‌م کورد له گۆڕانکاریه‌کان بێ به‌ش بوون و به‌ڵکو زه‌ره‌رمه‌ندیش بوون.
بۆنموونه باکووری کوردستان که شه‌ڕی تورک وئه‌روپا ده‌ستی پێ کرد ،تورکه‌کان دۆڕاو بوون و بانگه‌وازی کوردیان کرد بۆ شه‌ڕی ئایینی دژی ئه‌وروپای فله(کریستیان)، تورک سه‌رکه‌وتووبوون وبارودۆخه‌که‌یان بۆ خۆیان خوڵقاند له دۆڕاوه عوسمانیه‌کان وه گه‌وره ئیمپراتۆری تورکی و زلهێزی جیهان بۆ ده‌وڵه‌تی نیمچه عوسمانی تورکی عه‌لمانی ، من ئه وه به زیره‌کی ولێهاتوویی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری سیاسه‌تمه‌دارانی تورک که دۆڕانه مێژووییه‌که‌ی عوسمانیه‌کانیان گۆڕی به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی ئه‌و تورکایایه‌ی که نزیکه ی ٩٠ ساڵه به ئاگروئاسن و جینوسایدووه به سیاسه‌تی دڕنده‌ترین شۆڤینیه‌تی سه‌رزه‌مین بۆ پاراستنی تورکیا و به‌رژه‌وه‌ندی تورکه‌کان به‌رده‌وامه.
تورکیا له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه هه‌ست بکات به کارێک که دژی به‌رژه‌وه‌ندی تورک بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رکورتی ده‌کات.
نموونه‌ی دووه‌م رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی گه‌لانی ئێران دژی شاه په‌هله‌وی کورد چوون پشتگیری شۆڕشه‌که‌ی خومه‌ینیان کرد‌و، که خومه‌ینیش ده‌سه‌ڵاتی به هێزبوو به ئاگرو ئاسن ڕووبه‌ڕووی داواڕه‌واکانی کورد بووه‌و ده‌ستی کرد به کۆمه‌ڵ کوژی وێرانکردنی کوردستان .
ئه‌و کاته‌ی که خۆمه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست توانای سه‌ربا‌زی و ئابووری نه‌بوو پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو به‌ڵکوله سیسته‌می جیهانی ووڵاته ڕۆژئاوایی وووڵاته کۆمه‌نیستی یه‌کان به مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌یان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌یانبینی، که‌چی کورد نه‌یتوانی له سه‌ره‌تای ئاڵۆزیه‌کانه‌وه له ئێران له ساڵه‌کانی هه‌فتا کان بارودۆخه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بقۆزه‌وه ومه‌ترسیه‌کانی هه‌ردوو بلۆکی ڕۆژئاوایی وکۆمه‌نیستی بکه‌ن به بنچینه‌ی کاری ستراتیژی ووه‌ک کورد خۆیان بخه‌نه گۆڕه‌پانی یاریه سیاسیه‌کانه‌وه‌و بڵێن به جیهان ئێمه نه‌ک هه نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زنین و ووڵاتێکی مه‌زن وبه پیت وخاوه‌نی سه‌روه‌تێکی ئابووری سروشتی زۆرمه‌زنین و ئێوه‌ش سودمه‌ند ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری دامه‌زراندنی سه‌روه‌ری کوردستان بکه‌ن، وه مه‌ترسیه‌کان له سه‌ر ئێوه‌ش که‌م ده‌بنه‌وه هه‌موو شتێک به به‌رامبه‌ر.
نه‌خێربزووتنه‌وه‌ی کورد نه‌گه‌شتوه‌ته ئاستی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری ونیشتیمان په‌روه‌ری به‌ڵکوله ژێر کاریگه‌ری خێڵه‌کی وناوچه‌یی وتایفه‌گه‌ری وئایینی وبنه‌ماڵه‌یی هه‌موو کات دۆزی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی له به‌ر بیرته‌سکی ئه‌و کاریگه‌ریانه دۆڕاندووه.
بۆ نموونه باشووری کوردستان ئێساتا نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌که و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و هه‌ندێ که‌م وکوڕی وبیرته‌سکی ناوچه‌گه‌ری و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌زموونه‌ی زۆر دووا خست ، وه هه‌ندێ که‌م وکوڕی نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌زموونه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو کورد‌و کوردستان به کاربهێنن له سیاسه‌تی جیهانی وهه‌رێمی.وه ئێستاش گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و هێزه ئێراقچیانه‌ن، که بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی به‌شێک بوو له‌وان پێش هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵات، ئه‌وه ئه‌نجامی ئێراقچێتی یه که ئێستا کورد ده‌ناڵێنی له سایه‌یدا.
ئێستا بارودۆخی ئێران گۆڕاوه‌و کۆنترۆلی بارودۆخی ئێران له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی ده‌رچووه، ئه‌وان هیچ کات چاوه‌ڕوانی ئه‌م بارودۆخه یان نه‌ده‌کرد، ئه‌م بارودۆخه خه‌ڵکانێک خۆیان تێکه‌ڵاو به ناو ئۆپۆسیون(موسه‌وی وکه‌ڕوپی) کرد‌و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیان گۆڕی بۆ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک وهه‌ندێ هێزی ئۆپۆسیونی ئێرانی، ئێرانی دژی سیسته‌می ئاخوند بارودۆخه‌که‌یان هه‌ڵخوڵقاند بۆ خۆیان وسودمه‌ند ده‌بن بۆ خۆیان و وه‌هێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌کان چوونه گۆڕه‌پانی ئێران وپه‌یوه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ هێزه‌جیهانی وهه‌رێمیه‌کان و ئێرانیه‌کاندا دروست کردوه بۆ ئه‌گه‌ره‌کان، به‌ڵام به داخه‌وه پارت وڕێکخراوه کوردیه‌کان ئێستاش وه‌ک کلکی هێزه ئێرانچی وتورکچی وعه‌ره‌بچیه‌کان له دانیشتنێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ک به دوایانه‌وه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌کخستنی ماڵی کوردی بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی پاش ڕووخانی ڕژێم له ئێران وسیاسه‌ت وستراتیژی کورد،چاره‌سه‌ری بۆ کێشه ڕه‌واکه‌مان.
من تا ئێستا له ڕاگه‌یاندندا له هێزه فارسی وتورکی عه‌ره‌بی وئازه‌ریه‌کان به ئاشکرا دژی مافی کورد هه‌ڵوێستیان هه‌بێت ، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نه‌ی پارته کوردیه‌کان دژی سه‌روه‌ری کورد‌و کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ده وه‌ستن وڕاگه‌یاندنی خۆیان دژی سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستان به کار ده‌هێنن ،وه سه‌ربه‌خۆخوازان به نه‌فامی سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش هۆکاری دووری ئه و سیاسه‌تمه‌دارانه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و وه دووریان له خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
هۆکاری ئه‌وه‌ش به خۆزلزانی وله خۆ بایی بوون ودووریان له بیری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی.
ئه‌م بارودۆخه که له ئێران خوڵقاوه ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کوردوکوردستان بقۆزینه‌وه، ئه و پشتگیریه نێوده‌وڵه‌تیه وئه و گۆڕانکاریانه‌ی سیاسه‌تی زلهێزو جیهانی هه‌رێمیه‌کان ئاماده‌ن کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ببینن وهه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵدا بکه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێ پارتی ناو گۆڕه‌پانی کوردستان کێشه‌که ده‌که‌نه کێشه‌یه‌کی کولتووری وئابووری ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه به‌ڵکو تاوانیشه به‌رامبه‌ر کوردوکوردستان وکێشه‌که‌ی.
به زووترین کات ده‌بێت هه‌موو پارت وبزووتنه‌وه‌ی کوردوکوردستانی به شێوازی جیاواز خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتوو ئه‌گه‌ر له ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه له گه‌ڵ یه‌ک ناگونجێن شتێکی سروشتیه، به‌ڵام ئامانجی کوردوکوردستان هه‌موو به‌رپرسیارن به رامبه‌ری هه‌موو ئایدۆلۆژیای جیاوازه‌وه.
من زۆر له بڕوایه‌دام که ڕژێمی ئاخووندی جه‌هاله‌ت ساڵی ٢٠ ١٠ ته‌واو ناکات وکار له گۆڕینی ڕواڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌رچووه‌و بارودۆخه‌که له ژێر کۆنترۆلی ڕژێم ده‌رچووه‌و به هه‌موو دڕه‌نیه‌کی به کاری ده‌هێنن چاوی خه‌ڵک ناترسێنن وئه‌وه هه‌موو لایه‌نگیری موسه‌وی و که‌ڕوبی نین ،به‌ڵکو خه‌ڵک وهێزی ئێرانین به زیره‌کانه خۆیان تێکه‌ڵ به ده‌سه‌ڵاتداران کردووه‌و هه‌وڵی تێکدانی شیرازه‌ی سیسته‌می ئیسلامی ئاخوندی ده‌ده‌ن و پاشان بۆ به‌ره‌وه‌ندی خۆیان و گه‌له‌که‌یان ده‌قۆزنه‌وه ، ته‌نها کورد وه‌ک هێزو پارت وئه‌کته‌ری سیاسی دوو‌ره له نه‌خشه‌دانانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان وکورد، به‌ڵکو وه‌ک کلکی ئێرانچیه‌کان دوایان که‌وتووه بێ به‌رنامه‌و ستراتیژی تایبه‌ت به خۆیان وکێشه‌که‌ی . خۆیان کردووه به توێکڵه پیازی فارس وتورک وعه‌ره‌ب وه له پاشه‌ڕۆژیش هه وه‌ک توێکڵه پیازیش فڕێده‌درێن.
ئیتر به‌سه بێ بڕوابوون به خۆمان و گه‌له‌که‌مان، ئه‌و توانا‌و لێهاتوه‌ی گه‌لی کورد هه‌یه‌تی بۆ ڕاپه‌ڕین و به‌رگری وخۆڕاگری هیچ گه‌لێکی جیهان نیه‌تی، گه‌لی کورد ئه‌و گه‌له‌یه که سه‌دان ساڵه به‌رگری له کولتووره‌که‌ی و بوونی نه‌ته‌وه‌یی کردوه‌و بووه به قوربانی سیاسه‌تمه‌دارانی.
ئیبراهیم جاف ٣٠ /١٢/٢٠ ٠ ٩ ئه‌ڵمانیا
[email protected]