فه‌سیح یاسه‌مه‌نی" به تاوانی پێوه‌ندی سیاسی به لایه‌نێکی کوردسیانییه‌وه له‌سێداره درا، خۆێنی ئه‌م لاوه‌ش وه‌ک خۆێنی هه‌زارانی لاوی ئازادیخوازی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان به ناڕه‌وا ڕژا. هه‌ر سێ ڕۆژ دوای ئه‌و کاره‌ساته، هه‌واڵی مه‌رگی گوماناوی ژنه‌چالاکێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ناوی " زارا جه‌عفه‌ری" له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له‌سێداره‌دانی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی و چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی نۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانه ده‌کات
بۆ ڕای گشتی ڕێکخراوه‌کانی جیهانی ! بۆ ڕای گشتی کوردستانیانی هێژا !
به داخه‌وه هه‌واڵی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و،کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام له هه‌وڵی له به‌یندانی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورده.
حه‌فته‌ی پێشوو لاوێکی دیکه‌ی کورد به ناوی" فه‌سیح یاسه‌مه‌نی" به تاوانی پێوه‌ندی سیاسی به لایه‌نێکی کوردسیانییه‌وه له‌سێداره درا، خۆێنی ئه‌م لاوه‌ش وه‌ک خۆێنی هه‌زارانی لاوی ئازادیخوازی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان به ناڕه‌وا ڕژا. هه‌ر سێ ڕۆژ دوای ئه‌و کاره‌ساته، هه‌واڵی مه‌رگی گوماناوی ژنه‌چالاکێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ناوی " زارا جه‌عفه‌ری" له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ بڵاوکرایه‌وه. هه‌رچه‌ند کارمه‌ندانی به‌ندیخانه‌که تا ئیستا هیچ زانیارییه‌کیان له‌و بواره‌دا نه‌داوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هیچ شک و گومانێک له‌وه‌دا نییه که مه‌رگی ناوبراو له ئاکامی ئه‌شکه‌نجه دڕندانه‌ی پیاوانی به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
له ١٨ ی به‌فرانباری ٢٧٠ ٩ ی کوردی، هه‌واڵی کوشتنی کچه کوردێکی سنه‌یی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به ناوی" ئیلاهه" له به‌ندیخانه‌ی "عه‌شره‌ت ئاباد" مان پێگه‌یشت. ناوبراو یه‌کێک بووه له گیراوانی خۆپێشانده‌رانی ڕێوره‌سمی ئاینی عاشورا،که له کاتی ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی سوپای پاسدارن و لێدانی کورسی به سه‌ریدا،تووشی خۆێنڕێژییه‌کی زۆر ده‌بێت و، دوای چه‌ند ڕۆژو به‌دور له مافی چاودێریکردنی پزیشکی، له به‌ندیخانه‌که‌دا گیان له ده‌ستدا. "ئیلاهه" کچه کوردێکی بێسه‌رپه‌ره‌ست بوو، له تاران له‌یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کان له لایه‌ن ئاشنایه‌کییه‌وه تازه بۆ بژێوی ژیان کارێکی په‌یدا کردبوو.
بێجگه له‌و کاره‌ساتانه، ئیستاش چه‌ندین لاوی دیکه‌ی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیم‌دا ، چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ناڕاست و ناڕه‌وای دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و لاوانه که ئیستا فایله‌که‌ی وونکراوه‌و مه‌ترسی له سێداره‌دانی به شێوه‌ی نهێنی له‌ئارادایه،به‌ڕێز مامۆستا "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر"ه.
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه دژه مرۆڤانه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات و، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گشت بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌کات.
ئێمه داوا له گشت ڕای جیهانی وکوردستانی ده‌که‌ین،که له ئاست ئه‌و کرده‌وانه‌ی ڕێژیمی ئێران‌دا هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرن. له ئاست ئه‌و هه‌موو قه‌تڵ و عامه‌ی کورد بێده‌نگ نه‌بن. له ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌کانی جیهانییه‌وه فشار بخرێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وازهێنانی له کوشتنی ڕۆڵه‌کانی کورد. به تایبه‌ت هه‌وڵی به په‌له بدرێت بۆ پاراستنی گیانی مامۆستا "فه‌رزادی که‌مانگه‌ر" که له بارودۆخێکی زۆر مه‌ترسیدایه. له حاڵێکدا که دۆزی مامۆستا "فه‌رزادی که‌مانگه‌ر" بووه‌ته دۆزێکی جیهانی و پێویسته دووباره به‌بیری جیهانی بهێنینه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٢٠ ی به‌فرانباری ٢٧٠ ٩ ی کوردی- ١٠ -١-٢٠ ١٠ زاینی
www.psk2006.org