به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و پێشکه‌شکردنی په‌خشان و ووته‌ی نیشتمان په‌روه‌ری یادی ٢ ساڵه‌یان به‌رز ڕاگرت، له حالێک‌دا ڕیژیم به هێزێکی زۆر ده‌وری گۆڕستانه‌کی گه‌مارۆ دابوو.
کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی سنه له سه‌ر گۆڕی شه‌هید ئیبراهیم لوتفوڵایی, گیرانی ده‌یان که‌س
.jpg)
له یادی ٢ ساڵه‌ی کۆچی خۆێندکاری کورد ئیبراهیم له‌تیفوڵایی, که له به‌ندیخانه‌ی ڕێژیم له ژێر شکه‌نجه دڕندانه‌ی ئیتلاعاتی ئێران له به‌ندیخانه‌ی سنه گێانی له ده‌ستدا, خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری سنه به خرۆشه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌که‌ی کۆبوونه‌ته‌وه به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و پێشکه‌شکردنی په‌خشان و ووته‌ی نیشتمان په‌روه‌ری یادی ٢ ساڵه‌یان به‌رز ڕاگرت، له حالێک‌دا ڕیژیم به هێزێکی زۆر ده‌وری گۆڕستانه‌کی گه‌مارۆ دابوو.
هێزه‌کانی ڕێژیم له پاش ١٥ خوله‌ک به سه‌ر ڕیوڕه‌سمه‌که‌دا په‌لاماری خه‌ڵکیان دا‌و، ده‌یان که‌س له به‌شدار بووانیان ڕاگۆێزی به‌ندیخانه کرد، که چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراو له نێۆ گیراوه‌کاندان
ده‌توانن به شێوه‌ی فیلم کورته‌یه‌ک له‌و چالاکییه ببینن، بۆ بینینی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
2010-01-14 23:02:26
16 ساڵ و 1 مانگ و 4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان