بروسکه‌ی پیرۆزبایی حیزب و لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌کان خوێندرانه‌وه و، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش‌دا په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی نۆروێژی (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)یش پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی یاده‌که کرا.
به‌شداریی کردن له یادی 64هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان،له ئۆسلۆی پێته‌ختی نۆروێژ
ڕۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٦ی به‌فرانباری ٢٧٠ ٩ کوردی، هاوکات له‌گه‌ڵ 16-01-2010 ی زایینی، شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی پارتیمان (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کومیته‌ی نۆروێژی (حدکا)، به‌شداریی له یادکردنه‌وه‌ی 64 هه‌مین ساڵڕۆژی (دامه‌زرانی کۆماری کوردستان) کرد.
له گۆشه‌یه‌کی ئه‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا، که نوێنه‌رانی به‌شێک له حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ و ده‌ورووبه‌ری ئاماده‌بوون، بروسکه‌ی پیرۆزبایی حیزب و لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌کان خوێندرانه‌وه و، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش‌دا په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی نۆروێژی (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)یش پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی یاده‌که کرا.
شایانی باسه که شانده‌که‌ی کومیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێک هاتبو له به‌ڕێزان( کاڕوخ ئه‌حمه‌دی)،(ڕێبوارئه‌حمه‌دزاده)و(مه‌حه‌ممه‌د میراوده‌لی).
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2010-01-17 15:12:05
14 ساڵ و 3 مانگ و 21 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان