بە یاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 2ی ڕێبەبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.
دەستەی بەرێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
کۆماری کوردستان توانی بە شێوەیەکی زۆر رێک و پێک و سیستیماتیک پەرە بە بڵاو کردنەوەی بیر ئازادیخوازی بدات وە بە پیکهینای ڕێکخراوەکانی تاییبەت بە ژنان و لاوان هەوڵ بۆ بە مەدەنی کردن و جێگیرکردنی کەلتووری دیموکراسی لە کۆمەڵگا بدات،
بە یاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 2ی ڕێبەبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

بە بۆنەی 64رەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری وەک ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی پیرۆز باری خۆمان ئاڕەستەی خەڵکی بەشەرەف و ماف ویستی کوردستان دەکەین و داوا لە هەموو ڕێکخراوە کوردستانیەکان دەکەین کە با ئەمڕۆژە بکەینە ڕۆژی یەکێتی نێوان هەموو پارت و گرووپە سیاسی و مەدەنییەکان و دەست لە نێو دەستی یەکنێن و خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆمار و شەهیدانی بە تینتر لە جار و بە ئەزموونتر لە ڕابردوو دەست پێ بکەین. بەڕێزان کۆماری کوردستان وەک باشترین و سەرکەوتووترین ئەزموونی لە ڕابردوو دا بە ئێمەی نیشان دا کە هەر کات خەڵک و پارتە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان خەباتی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافی نەتەوایەتی چڕترکەنەوە ئەوا کۆمارێک وەک کۆماری کوردستان پێک دیت و هە کاتیش کە دوو بەرەکی و ناتەبایی لە نێوانمان دا هەبێت دیسان ئاژاوە و بشێوی پێک دێت وەک ئەوەی کە لە سەردەمی ڕۆخانی کۆمار دا لە لایەن دەرەبەگ و سەرۆک عەشیرەتەکان دژ بە کۆمار کرا ئەوا ئەوەی کە بە دەستمان هێناوە لە دەستی دەدەین. ئەگەر ئێمە ببێن و ئاورێک بە رابردوو دا بخشێنینەوە چاو لە هەلومەرجی ئەو کاتە کە کۆمار کە پێک هات بکەین ، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت ، کە کۆمار لە نێو بازنەی داگیر کەران و دووژمنانی گەلەکەمان لە دایک بوو، کە لە هەر چوار لایەوە لە لایەن حکومەت و سیستمی کۆنە پەرەستی وڵاتانی ناوچە هەڵکەتە بوو کە باوەڕیان بە ماف و ئازادی گەلەکەمان نەبوو، وە کەلتوورێکی دواکەوتوو بە سەر ناچەکە دا زاڵ بوو، بەڵام بە هۆی ڕووناکبیری پێشەوا قازی موحەممەد و سەرکردەکانی تر، کۆمارێکی دیموکراتیک و ئازد پێک هات کە لەوێ دا مافی هەموو کەمە نەتەوە و ئایینەکانی تر پارێزراو بوو ، بۆ ئەوەڵین جار زمانی کوردی وەک زمانی ڕەسمی کۆمار کوردستان دانرا و لە قووتابخانەکاندا وانەی کوردی دەوترایەوە، هەروەها لەو تەمەنە کورتە دا کە هەر چەند کۆمار زۆر ساوا بوو، بەڵام زۆر دەسکەوتی گرنگی بە دەست هێنا کە ئیستاش لە ناوچەکە دا نابینرێن، کۆماری کوردستان توانی بە شێوەیەکی زۆر رێک و پێک و سیستیماتیک پەرە بە بڵاو کردنەوەی بیر ئازادیخوازی بدات وە بە پیکهینای ڕێکخراوەکانی تاییبەت بە ژنان و لاوان هەوڵ بۆ بە مەدەنی کردن و جێگیرکردنی کەلتووری دیموکراسی لە کۆمەڵگا بدات، بەڕێزان کۆماری کوردستان یە کە مین حکومە ت بوو لە ناچە کە لە سەر ئە ساسی دیموکراسی و پلۆرالیسمی سیاسی دامەزرا بە واتایەکی تر دەتوانین بڵێن کە یە کە مین دە وڵە تی مودێڕن بوو کە لەو سە ردە مە دا سیستمی دێموکرسی جێگیر کرد گرنگترین دەسکەوتی کۆمار لە ڕاستی دا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوو کە لە دوونیا دا دەنگی دایەوە و ئیستاش یادی دەکریتەوە و ڕۆڵە بەنرخەکانی کۆمار و کوردستان ئیستاش بێوچان بۆ ژیانەوەی کۆمارێکی تر خوێن دەدەن، لێرەوەش دیسان بڵێن بە شەهیدانی کۆمار دەدەین کە تا ئامانجەکانی کۆمار پیک نەیەت دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵ ناگرین.
پیرۆز بێت 2ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
دەستەی بەرێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
2رێبەندانی ساڵی 2709 کوردی
2010-01-23 11:11:43
16 ساڵ و 18 کاتژمێر و 1 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان