له دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕووداوه‌کانی مێژووی کوردستان، دامه‌زراندنی « کۆماری کوردستان» بوو که به بنیات نانی دام وده زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی توانی کاروباری خۆی به‌رێوه به‌رێت. بۆ
شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ئاهه‌نگی ٢ ڕێبه‌ندان له ئه‌ڵمانیا به‌شدارییان کرد.


له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانی، له ڕێکه‌وتی٢ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ٢٢-١-٢٠ ١٠ ی زاینی شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز کاک ئیبراهیم جاف جێگری سه‌رۆکی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئوروپایی پارتی سه‌ربه‌ستی، له ئاهه‌نگی شه‌ست وچواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به‌شدارییان کردن.
شایانی باسه که شاندی پ س ک زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌رپرسانی حدکا له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه پێشوازیکران.
هه‌ر له‌و ساڵیاده‌دا شاندی پارتیمان له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی چه‌ندین لایه‌نی کوردستانی ئاشناییان په‌یداکرد.
کاک ئیبراهیم ده‌قی ئه‌و بروسکه‌ی خواره‌وه‌ی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی حدکا له ئه‌ڵمانیا کرد.
یادی شه‌ست وچواره‌مین ساڵه‌ی کۆماری کوردستان
له دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕووداوه‌کانی مێژووی کوردستان،دامه‌زراندنی « کۆماری کوردستان» بوو که به بنیات نانی دام وده زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی توانی کاروباری خۆی به‌رێوه به‌رێت. بۆ
یه که م جار له مێژوودا به ئازادی گۆڤار و رۆژنامه ی خۆی ده ربکات و هه ولی به کوردی کردن و
بووژاندنه وه ی فه رهه نگ و کولتووری خۆی بدات. ئه گه رچیش ته مه نێکی کورتی هه بوو ،
به ڵام هه نگاوه به نرخه کانی ئه زموونێکی بێ وێنه بوون بۆ دواڕۆژی بزاڤی ناسێونالیسمی کوردی
کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌واو وه به پشتیوانی سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو خه‌باتگێڕانی کوردستانی له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان توانای یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌ی کوردی سه‌لماند، ئه‌و یه‌کڕیزیه که ده‌بێت له‌م بارودۆخه‌دا باشتر سوودی لێ وه‌ربگرین بۆ یه‌کخستنی هه‌موو هێزو توانا‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ئازادی گه‌لی کورد.
هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌کانی پێش کۆماری کوردستان وه‌ک به‌رهه‌ڵستکاری خێڵه‌کی و ناوچه‌یی ده‌بینران، به‌ڵام له ڕاستیدا دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان هه‌موو ئه و بۆچوونانه‌ی خسته جێی گومان و لێکۆڵینه‌وه.چوونکه کۆماری کوردستان ده‌ر ئه‌نجامی خه‌بات وبیرو به‌رنامه‌ی( ژکاف) پاشان پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران بیری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بوو که له هه‌موو ناوچه داگیرکراوه‌کانی سه‌رتاسه‌ری کوردستان به شێوازی جیاواز یارمه‌تی به‌ره‌نگاری له کۆماره ساواکه ده‌کرا، بۆیه دوژمن زووتر که‌وته خۆ ڕێکخستن وه به هه‌ر باجێک بێت ڕێگیر بن له گه‌شه‌کردن وبه هێزبوونی کۆماری کوردستان، هه ئه‌وه‌بوو پیلانی نێوده‌وله‌تی تیژ کرا بۆ له ناوبردنی کۆماری کوردستان.
وه هۆکاری جیاوازی خێڵه‌کی وئاینیی وتایفه‌گه‌ری دوژمن هه‌رده‌م توانیویه‌تی یه‌کڕیزیمان بشێوێنێ و زیانی زۆر به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیمان بگه‌یه‌نێ.
جا له به هۆکاری ڕابوردووی لێهاتوویی و زیره‌کی وتوواناکانی خه‌ڵکی کوردستان وه له هه‌مان کاتدا ڕابوردووی تاڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و کوردستانی داگیرکراومان ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردوکوردستان له خانه‌ی په‌نجه‌ی هه‌لڵه‌و تاوان و خیانه‌ت و گه‌وره‌وبچووکی بۆ یه‌کتر ڕانه‌کێشین و په‌نجه نه‌خه‌ینه سه‌ربرینه‌کانی یه‌کترو که س به که‌م وزۆر نه‌زانین و هه‌وڵبده‌ین بۆ خۆمان خه‌لکان ده‌ڵێن مه‌رجه‌ع یان سومبوڵی نه‌ته‌وه‌یی من ده‌ڵێم ئامانج وئه‌رک له سه‌ر بنه‌مای شه‌ره‌فنامه‌یه‌کی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی که بۆ کوردوکوردستان هێڵی سور بۆ هه‌موو لایه‌ک له وشه‌ره‌فنامه‌یه‌دا دیاری بکرێت هه‌موو هێزی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی به بیر‌و میژوو ئایدۆلۆژیا‌و شێوازی خه‌باتی جیاواز یه‌کڕیزو یه‌ک ده‌نگ بین له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ( وه‌ک کورد وه‌ک نه‌ته‌وه مافی چاره‌ی خۆنووسیØ› جوگرافیای کوردستان، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ داگیکه‌رانی کوردستان هتد) ئه‌مانه چه‌ند بنه‌مایه‌کن که ئێمه ده‌توانین وه‌ک بڕوانامه یان شه‌ره‌فنامه بۆ خۆمان و هه‌روه‌ها بۆ نه‌کانی پاشه‌ڕۆژیش که وه‌ک ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌یی ببێت بنچینه‌ی خه‌باتی هه‌مووان.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ده‌ڵێین تاوانه ئه‌گه‌ر پارت وڕێکخراوی کوردستانی له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان وکۆمه‌ڵبکوژانی کورد دانیشتن ده‌که‌ن و ئاشتبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ڵام ئاماده‌نین له گه‌ڵ هاونه‌ته‌وه‌و هاونیشتیمانیه‌کانی کوردستانی خۆیان دانێستن بکه‌ن بۆ دیاری کردنی ئامانجی ڕێبازی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کوردوکوردستان .
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بڕوای به هیچ هێزێکی داگیکه‌ر نیه وه هه‌موو به دوژمنی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی ده‌زانێداگیرکه‌ران کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، ئه‌وان هه ر‌یه‌ک ده‌یه‌وێت خۆی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، به‌ڵام ئێمه نیشتیمانه‌که‌مان داگیرکراوه و نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ست به‌سه‌ره‌و کۆمه‌ڵگاکه‌مان تێکدراوه‌و شیرازه‌ی یه‌کبوون و به‌رده‌وامبوونی تێکچووه.
پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له هه‌موو کوردستانیان به گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی ده‌که‌ین. هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان ، نه‌مری بۆ شه‌هیدان ڕێبازی ڕزگاری کوردستان.
ئیبراهیم جاف ٢٢/٠ ١/٢٠ ١٠
جێگری سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی ئه‌وروپای پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
www.psk2006.org
[email protected]