له‌و کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراو له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ئاراسته‌ی شاندی کۆمه‌ڵه کرا، شاندی کۆمه‌ڵه‌ش
کۆبونه‌وه‌ی شاندی سه‌رکردایه تی کؤمه‌ڵه‌ی ز‌حمه‌تکێشانی کوردستان و پارتی سه ربه‌ستیی کوردستان
رؤژی شه‌ممه رێکه وتی ٣ی رێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ٢٣-١-٢٠ ١٠ زاینی، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له شاری ێئؤسلؤی پایته‌ختی نۆ‌رویژ به رێوه‌چوو . ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که باس له دانانی چه ند پلانیک بوو بؤ ئه وه‌ی که پارته سیاسیه کانی سه‌ر گؤره‌پانی خه باتی سیاسی یه کگرتوو بکات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراو له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ئاراسته‌ی شاندی کۆمه‌ڵه کرا، شاندی کۆمه‌ڵه‌ش پێشوازی له‌و پێشنیاره به که‌ڵکانه کرد، و ڕایانگه‌یاند که ئه‌و خاڵانه ده‌گوازنه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تییان وله ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا تاوتۆی ده‌که‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا که ٢ کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، بریار درا پێوه ندییه‌کانی نێوان هه ر دوو پارت درێژی هه بێت.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌رێزان، عارف باوه جانی سه رۆکی گشتی و یه دۆلاه سۆلتان په‌نا و رێبوار ئهێحمه دزاده ئه ندامانی سه رکردایه‌تی.
شاندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیش بریتی بوون له به‌ڕێزان ڕه‌زا که‌عبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه، به‌ختیار به‌لوری به‌رپرسی کۆمه‌ڵه له وڵاتی نۆ‌رویژ، ئه‌نوه‌ر بایه‌زیدی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کۆمه‌له له نۆ‌رویژ، خانمی شاناز سنه‌یی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه.
پاش ٢ کاتژمێر باس و لێدوانی به که‌ڵک کۆبوونه‌وه به دیاری کردنی چه‌ند ئه‌رکێکی دوو لایه‌نه کۆتایی پێهات و له داهاتوودا درێژه به کۆبوونه‌وه‌کان ده‌درێت به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ر خستنی پرۆژه‌کان.
ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له نۆ‌رویژ، ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نۆ‌رویژ.
٣ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی.