عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ره‌سمی حکومه‌تی عیراق که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند که عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی کیمیایی له‌سێداره دراوه.
.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له سێداره دراو ، شادی و خۆشی شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه

ئه‌مڕۆ ٥ ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ کوردی، عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ره‌سمی حکومه‌تی عیراق له ڕاگه‌یاندنێکی کوت وپڕدا ڕایگه‌یان که عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له سێداره دراوه، ناوبراو پێشتر له‌رژێمی به‌عسدا به‌رپرسی ناوچه‌ی باکور بوو و به تاوانباری یه‌که‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساتی ئه‌نفال بووه، سزاکه‌ش هه‌ر له سه‌ر دۆزی هه‌ڵه‌بجه بووه.
به‌ڵام تا ئیستا شێوه‌ی له سێداره‌دانه‌که‌ی و فیلمه‌که‌ی له هیچ کاناڵێکه‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
به گۆێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان سبه‌ینێ قه‌راره له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه ئاهه‌نگی شادی به‌و بۆنه‌وه به رێوه بچێت
پوک میدیا:
بڕیاره سبه‌ینێ 26/1 به‌بۆنه‌ی له سێداره‌دانی عه‌لی کیمیایی تاوانباری سه‌ره‌کی هه‌ردوو دۆسیه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه چه‌پکه گوڵی رێزلێنان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دابنێت و رێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
رێوڕه‌سمه‌که‌ش له سه‌عات 11:35 خوله‌کدا ده‌بێت که هاوکاته له‌گه‌ڵ بۆردومانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌کی کیمیایی له به‌رواری 16/3/1988 دا، هه‌روه‌ها که‌سوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌پێشوازی خه‌ڵکیدا ده‌بن به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایکردن لێیان.