ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی ئاماده‌کار و هه‌ڵسووڕێنه‌ر بۆ ئه‌و ئه‌رکه گرنگه، خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنین له زۆر بواردا، یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که پێمان وایه له سه‌ره‌تای کارمانه‌وه گرنگ و پێویسته، دابینکردنی لۆگۆیه‌کی تایبه‌ته بۆ ئه‌و کاناڵه
بانگه‌وازی ژماره ١
بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین
له‌لایه‌ن "سه‌ربه‌ستی تی‌ڤی"ه‌وه

کوردستانیانی ده‌ستڕه‌نگینی بواری دروستکردنی لۆگۆ و ئارم و دیزاین!
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ماوه‌یه‌که له هه‌وڵی خستنه‌ڕێی کاناڵێکی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یین، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌و کاناڵه‌وه فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌ن و بیری نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان بگوازینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ک میوانێکی ڕۆحسووک، ئێواران میوانی ماڵه کوردستانییه‌کان بین.
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی ئاماده‌کار و هه‌ڵسووڕێنه‌ر بۆ ئه‌و ئه‌رکه گرنگه، خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنین له زۆر بواردا، یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که پێمان وایه له سه‌ره‌تای کارمانه‌وه گرنگ و پێویسته، دابینکردنی لۆگۆیه‌کی تایبه‌ته بۆ ئه‌و کاناڵه.
ئه‌مه ده‌بێ لۆگۆیه‌ک بێت که پێناسه له بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییی گه‌له‌که‌مان بکات و بنوێنێ که ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان خاوه‌نی که‌لتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆمانین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌موو ئێوه که له‌و بواره‌دا شاره‌زان، چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوا ده‌که‌ین هاوکاریمان بکه‌ن. هه‌ر جۆره گه‌ڵاڵه (طرح) و شێوازێکتان پێ باش بێت، بۆمان بنێرن.
ئێمه پاش کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌کی به‌ده‌ستگه‌یشتوو، له‌ڕێی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی و هه‌روه‌ها له‌ڕێی (فه‌یسبووک facebook)ه‌وه، ده‌یانخه‌ینه به‌رده‌ستی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان و، ڕا و بۆچوونیان له‌و بواردا وه‌رده‌گرین.
تکایه بۆ دروستکردنی لۆگۆ، ئه‌م شێوه نووسینه‌تان له‌یاد نه‌چیت:
سه‌ربه‌ستی تی‌ڤی Serbesti-TV
به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه چاوه‌ڕوانی لۆگۆکانتانین:
http://www.serbesti.info/tv
[email protected]فه‌یسبووک: Telefziioni Serbesti
ڕێکه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی، 31.01.2010زاینی .
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری بۆ دابینکردنی سه‌ربه‌ستی تی‌ڤی