کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕیز کاک ئاواره به‌قایی ، له ئاهه‌نگی ٢ ی ڕێبه‌ندان ٦٤ ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌شداریان کرد
به‌شداری کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئاهه‌نگی ٢ی ڕێبه‌ندانی ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید.

له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی کۆمیته‌ی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، شاندێکی کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕیز کاک ئاواره به‌قایی ، له ئاهه‌نگی ٢ ی ڕێبه‌ندان ٦٤ ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌شداریان کرد.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا وێرای دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نۆێنه‌رایه‌تی چه‌ند لایه‌نێکی کوردستانی به‌شدار له‌و ئاهه‌نگه، شاندی پارتیمان به شێوه‌ی خواره‌وه بروسکه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی حدکا له سوید کرد.
بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
بۆ کۆمیته‌ی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
به بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان
به‌ڕێز کۆمیته‌ی سویدیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سڵاوی گه‌رمی کوردایه‌تیتان ئاراسته بێت.
به بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌وتی کۆماری کوردستان پیرۆزبایی له خۆمان و ئێوه‌و گشت گه‌لی کورد له هه‌ر ٤ پارچه دابه‌شکراوه‌که‌ی کوردستان ده‌که‌ین.
زۆر سوپاستان ده‌که‌ین له‌وه‌ی که ئیمه‌شتان بانگهێشت کردوه بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی ئێوه‌ی به‌ڕێز یادی ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه پیرۆز بکه‌ین.
کوردستانیانی به‌ڕێز و وڵاتداگیرکراو ، ٢ی ڕێبه‌ندان ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه‌یه که مێژوویه‌کی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی وه بیرمان دێنێته‌وه، هه‌رده‌م هانمان ده‌دات که بیر له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ینه‌وه. یا به واتایه‌کی دیکه باس له ٢ی ڕێبه‌ندان بکه‌ین ده‌کرێت بڵێین که ئه‌م یاده مه‌زنه هێنه‌ری مزگێنی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌مانه.
هه‌رچه‌ن ئه‌م کۆماره مه‌زنه‌ی کوردستان که به داخه‌وه ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌بووه، به‌ڵام خاوه‌نی مێژوویه‌کی دێرینه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ ناساندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی. کۆماری کوردستان بێجگه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانیوێتی کۆماری هه‌موو کوردستانیه‌ک بێت، نموونه ی هه‌ره به‌رچاو به‌شداری مه‌لا موسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی بووه له باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رله‌شکری کوردستان به جه‌نه‌ڕال بارزانی، که یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه زیندوانه‌ی کوردستانی بوونی ئه‌و کۆماره.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخواز، ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندان به گه‌وره‌ترین ڕۆژی مێژوویی کوردستان ده‌زانێ، و ڕێبازی کۆماری کوردستان به هه‌وێنی ئیستای ستراتیژی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌زانێ.
هاوڵاتییانی به‌ریز، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موومان بتوانین کۆمارێک یا ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ی کوردستانی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به چاوی خۆمان ببینین و هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستیی ئا زادی هه‌ڵمژین، پێویستمان به یه‌کیتی و ته‌بایی هه‌یه، پێویسته حیزب و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوور له هه‌ر چه‌شنه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی حیزبایه‌تی، له بیری دروستکردنی شێوه له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌یه‌کدا بن. تا بتوانین هه‌موو پێکه‌وه پووچه‌ڵکه‌ره‌وه‌ی پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌مان بین.
له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی شه‌ست وچواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان: ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی یادگاری کۆماری کوردستان واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران ده‌کات.
پارتیمان هه‌ر له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌کات، که خه‌بات وتێکۆشانی خۆیان دابین بکه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌ست وسه‌ربه‌خۆدا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، کۆمیته‌ی سوید.