کومیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێک هاتبو له به‌ڕێزان( کاڕوخ ئه‌حمه‌دی)،(ڕێبوارئه‌حمه‌دزاده)و(عه‌دنان ئه‌لیاسی).
به‌شداریی کردن له یادی 64هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان،له وڵاتی نۆروێژ، به فیدۆیی
ڕۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 9ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ کوردی، هاوکات له‌گه‌ڵ 29-01-2010 ی زایینی، شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی پارتیمان (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کومیته‌ی نۆروێژی (حدک)، به‌شداریی له یادکردنه‌وه‌ی 64 هه‌مین ساڵڕۆژی (دامه‌زرانی کۆماری کوردستان) کرد.
له گۆشه‌یه‌کی ئه‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا، که نوێنه‌رانی به‌شێک له حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ و ده‌ورووبه‌ری ئاماده‌بوون، بروسکه‌ی پیرۆزبایی حیزب و لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌کان خوێندرانه‌وه و، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش‌دا په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی نۆروێژی (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)یش له لایه‌ن هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌وه پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ران و ئاماده بووانی کۆڕه‌که کرا
شایانی باسه که شانده‌که‌ی کومیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێک هاتبو له به‌ڕێزان( کاڕوخ ئه‌حمه‌دی)،(ڕێبوارئه‌حمه‌دزاده)و(عه‌دنان ئه‌لیاسی).
به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌توانن به گرته‌ی کورته فیلمی یه‌تووبی گۆێ له په‌یامه‌که‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بگرن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2010-01-30 10:43:21
14 ساڵ و 2 مانگ و 11 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان