کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان.
پ.س.ک
له میانه‌ی دروست کردنی بناخه‌ی دۆستایه‌تی و له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان^ له‌گه‌ل سه‌رجه‌م پارته نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کوردستان، ئه‌مڕۆ 24.05.2006 پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج کۆبووه.

ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون بریتی بوون له به ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی وکاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی وکاک بێکه‌س ئهزگڵایی ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
هه‌روه‌ها هاوڕیانی حیزبی شیوعی کوردستان بریتی بوون له‌به‌ڕیزان کاک ئارام بوگدی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان ومامۆستا شاهۆ به‌رپرسی کۆمیته‌ی نه‌رویجی حیزبی شیوعی کوردستان.
له‌و کۆبوونه‌وه دۆستانه‌یه دا که بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، پێناسه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایان هه‌یئه‌تی پارتی یه‌وه ئاراسته‌ی کاک ئارام ومامۆستا شاهۆ کرا، هه‌روه‌ها گه‌لێک باس وته‌وه‌ری جۆراجۆر له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان له لایان هه‌ردوو لا هاته گۆڕێ وشرۆڤه کران،له دواین به‌شی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولایه‌ن هیواخواز بوون که ئه‌م پیوه‌ندی یه دۆستانه درێژه‌ی هه‌بێت.
2006-07-19 16:01:19
19 ساڵ و 7 مانگ و 11 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان